ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کوردان لە جنێڤ بە ئامانجی داواکاری بۆ ئازادی ئۆجالان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نارد
کوردستانیان لە جنێڤی سویسرا بە ئامانجی داواکاری بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نارد. -
بەرخۆدانی مانگرتن لە دژی گۆشەگیری لە بەندیخانەکاندا ٩٧ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی کوردستان وتورکیا لە دژی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە ٢٧ی تەشرینی دووهەم دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٩٧ هەمینی خۆیدا بەردەوامە. -
لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
ڕێکخستنی هەدەپەی ئامەد، بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خاوەنداریەتی لە مانگرتن لەخواردنی گیراوان چالاکی دانیشتن-یان ئەنجامدا. -
دەسپیشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر٣ کارگە، ناوەندێکی مادەی کیمیایی وئۆتۆمبیلێکی فاشیستەکانیان سووتاند
دەسپیشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە لە چالاکی یەکەکانمان لە پێنج شاردا ٣ کارگە، ناوەندێکی مادەی کیمیایی و ئۆتۆمبیلێکی فاشیستەکانی ئاکەپەیان سووتاندووە. -
چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" لەلایەن دەستەیەک لە درانسییەوە درێژەی پێدەدرێت
چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لەلایەن دەستەیەک لە کوردستانیانی شاری درانسییەوە لە دەستەی پێشووی ئێشکگر وەرگیرا و درێژە بە چالاکییەکە دەدەن. -
لە کامپی پەنابەرانی کورد لە لاڤیرۆی یونان ئاگر کەوتەوە
لە کامپی پەنابەرانی کورد لە شاری لاڤیرۆی یونان ئاگر کەوتەوە. بەشێک لە پەنابەران بەهۆی دوکەڵەوە تووشی تەنگیی هەناسە بوون و بەشێک کامپەکە و کەلوپەلی ٣٠ پەنابەر سووتاوە. -
چالاکییەکەى هانۆڤەر لەلایەن ژنانەوە درێژەی پێدەدرێت
چالاکیی چادرهەڵدان لە رۆژی یەکشەمەوە بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا دەستیپێکردووە. ئەندامانی یەژەکە ئەڵمانیا چالاکییەکەیان لە دەستەى پێشووی چالاکوان وەرگرت. -
لە سولوزورن بە سەدان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردران
کوردستانیان خاوەنداریان لە کەمپینی ' نا بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەر، کات کاتی ئازادیە' کرد و بە سەدان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد. -
ڕۆناهی سەرحەد: جەوهەری ٨ی ئادار، ڕاپەڕینە
ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک دەستنیشانیکرد کە ئەمساڵ لە ٨ئادار بەدواوە لێپرسینەوەیەکی ڕادیکاڵ لە سیستەم دەکرێت و وتی: " جەوهەری پیرۆزبایی، سەرهەڵدانە. حەساب پرسینە لە سیستەم." -
لە ئاگری دوو ژنی بەرێوەبەری هەدەپە دەستگیرکران
دەوڵەتی تورک هاوسەرۆکی هەدەپەی بازدێ گۆنۆل ئوزتورک و بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری ئاگری حەمیدە تووران -ی دەستگیرکرد. -
بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی مانگرتوو لە خواردن ٩٦ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی کوردستان وتورکیا لە دژی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە ٢٧ی تەشرینی دووهەم دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٩٦ هەمینی خۆیدا بەردەوامە. -
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتی کرا
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد. -
لە مێرسین ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی؛ ٦ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە مێرسین بەڕێوەبەرانی پێشووی هەدەپە و سەرۆکی گشتیی گیش دەر عەبدولسەلام کوتلو و بە گشتی ٦ کەس دەستگیرکران. -
پەرلەمانی هۆڵەندا گوشارەکانی سەر هەدەپەى ئیدانە کرد
پەرلەمانی هۆڵەندا گوشارەکانی سەر پەرلەمانتارانی هەدەپە و هەروەها دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی هەدەپەیان ئیدانە کرد. -
کەجەدەکە ئەوروپا کەناڵێکی تەلەفزیۆنی لە یوتیوب دەکاتەوە
کەجەدەکە ئەوروپا رایگەیاند، بۆ ئەوەى لە دۆخی پەتای هەمەگیری کۆرۆنادا خۆیان بەهەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بگەیەنن، لە ٣ی ئاداردا و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بە کاتی بروکسل لە یوتیوب کەناڵێک بە ناوی (KCDK-E TV) دەکەنەوە. -
کوردستانیان لە کۆڵن نامەیان بۆ گۆتیرێس نارد
کوردستانیانی ئەندام لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردی کۆڵن، بە بەردەوامەی نامە بۆ ناوەندی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دەنێرن. لە نامەکاندا کە بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کرا. -
چالاکی چادرهەڵدانی ٥ رۆژە لە هانۆڤەر دەستیپێکرد
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری و داواکاری ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، چالاکی چارهەڵدان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەستیپێکرد. -
لە پاریس تامیلی و کوردان پێکەوە چالاکیان ئەنجامدا
تامیلی و کوردان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆبونەوە و چالاکیان ئەنجامدا. -
ژنان گوێ بە ئاستەنگی پۆلیس نادەن: لە گۆڕەپانەکان دەبین
ژنان هەوڵیاندا لە باکردکۆی ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجام بدەن، بەڵام پۆلیس لەبەردەمیان بووەی ئاستەنگ. ژنان وتیان '٨ی ئازاد بە بەشداری هەزاران کەس لە گۆڕەپانەکان دەبین." -
بەشی ئەندازیاریی پزیشکیی دادی زانکۆی لەندەن: تاهیر ئەلچی لەلایەن پۆلیسی تورکەوە کوژراوە
بەشی ئەندازیاریی پزیشکیی داد (Forensic Architecture)ی زانکۆی لەندەن رایگەیاند، تاهیر ئەڵچی سەرۆکی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد لە ساڵی ٢٠١٥دا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە. -
کوردان و ئیتالییەکان پێکەوە چالاکیی پشتیوانیان بۆ رۆژئاوا ئەنجامدا
کورد و ئیتالییەکان لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا بۆ پشتیوانیکردن لە رۆژئاوا چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخودان و سەرکەوتنی گارە کرا. -
کوردان لە ساڵیادی کوژرانی ئۆلاف پاڵمە دا لەسەر گۆڕەکەى یادیان کردەوە
ئۆلاف پاڵمە سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید لە ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦دا لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید هێرشی کرایە سەر و کوژرا، کوردان لە ساڵیادی کوژرانەکەیەدا چوونە سەر گۆڕەکەی و یادیان کردەوە. -
لە مۆنشێن گلادباخ ستاند بۆ "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" دانرا
لە شاری مۆنشێن گلادباخی ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا" ستاند دانرا و ئیمزا کۆکرایەوە. -
لە شاری لۆریەنت کوردستانیان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد
بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئازادی ئۆجالان، لە شاری لۆریەنتی فەڕەنسا، کوردستانیان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد. -
لە ئەستەنبوڵ دوو ژن کوژران
لە ناوچەی سیلیڤری ئەستەنبوڵ کەسێک بە ناوی موراد بەرک دایکی خۆی بەناوی گولسوم بەرک و باوەژنی بەناوی گولەر کایا کوشت.