کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
چەپی سەوز: ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن لە جولەمێرگ
پارتی چەپی سەوز لە جولەمێرگ هەر سێ نوێنەرەکەی بەدەستهێنا، هەوڵی گۆڕینی ئەنجامەکان ڕەتدەکاتەوە و داوا دەکات ڕێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت. -
کەنەکە جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد
کەنەکە جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد و وتی، " گەلی کورد، بۆ بەردەوامیدان بە هەبوونی خۆی هەموو کاتێک تێکۆشاوە. لەم تێکۆشانەدا، سەنگەری بەرخۆدانی زمان هەموو کاتێک بووەتە سەنگەری مان، نەمان و ژیان." -
لە ٢٣ شاری کوردستان نزیکەی ٣٢٠ هەزار دەنگ هەژمار نەکراون
لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا کە یەکشەممە ئەنجامدرا، لە ٢٣ شاری باکوری کوردستان لانیکەم ٣١٩ هەزار و ٤٢١ دەنگ هەژمار نەکراون. -
بنەماڵەی شەنیاشار: دەستهەڵناگرین لە تێکۆشانی دادپەروەری
لە یەکەمین چالاکیی ئێشکگرتنی دادپەروەری لەپاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار، بنەماڵەی شەنیاشار دووپاتی دەکەنەوە، هەرگیز دەستبەرداری ئامانجەکەیان نابن. -
هەدەپە: تێکۆشان مەزنتر دەکەین لەپێناو زمانی کوردی
جێگری هاوسەرۆکی گشتی و بەرپرسی کۆمیسیۆنی زمان و کەلتوور و هونەری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، عومەر ئۆجالان، بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە هەموو ڕۆڵەکانی گەلی کورد دەکات. -
لە زۆر شاری باکور و تورکیا دەنگی ئاکەپە دابەزیوە
بە گوێرەی هەڵبژاردنەکانی رابردوو لە زۆر شار دەنگی ئاکەپە دابەزیوە. -
لە مەتینا ٣ داگیرکەر سزادران
سوپای تورکی داگیرکەر کاتێک هێرشی کردە سەر ناوچەکانی بەرخۆدان لە شاخی هەکاری، گەریلاکانی یەژاستار لە داگیرکەرانیان دا. لە شەڕەکەدا سەنگەری چەکێکی A-4 تێکشکێنرا و ٣ سەربازی داگیرکەری تورکیش سزادران. -
هێرشی چەکداری کرایە سەر کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری یەکێتی
کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان کرایە ئامانجی هێرشێکی چەکداری. لە هێرشەکەدا هیچ زیانێک بە کاروان گەزنەیی نەگەیشتووە، بەڵام یەکێک لە پاسەوانەکانی بریندار بووە. -
پۆلیسی تورک لە قۆسەری مێردین ۲ کەسی بە ئەشکەنجە و توندوتیژی دەستگیرکرد
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە قۆسەری مێردین هەوڵی دەستگیرکردنی دوو کەسی دا و بەرامبەر ئەو دوو کەسە زەبروزەنگ و توندوتیژییان ئەنجامدا و ئەوەش لەلایەن کامێراکانەوە تۆمار کرا. -
فەرید شەنیاشار لە پارتی چەپی سەوز بوو بە ئەندام پەرلەمان
فەرید شەنیاشار، کە باوک و دوو برای لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ڕحای ئاکەپەوە کوژران، بوو بە ئەندام پەرلەمان. -
کۆدار: پاراستنی زمانی کوردی، پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتییە
کۆدار بە بۆنەی ١٥ی ئایار رۆژی زمانی کوردی رایگەیاند: "پاڕاستنی زمانی کوردی و ڕۆژی جیهانی جێژنی زمانی کوردی پاڵنەرێکی ئینسانییە بۆ هەموو تێکۆشانەکانی گەلی کورد و بەرزڕاگرتنی زمانی کوردی و پەرەپێدانی، ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی و سیاسی تاکی کوردە". -
هێرشەکانی داگیرکەران بەردەوامن، گەریلا خۆی دەپارێزێت
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامن. گەریلاش بۆ خۆپاراستن بەرپەرچیان دەداتەوە. لە ئەنجامدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. -
عەلی ڕەزا ئارسلان، کە ئێسکەکانی کوڕەکەی لە تورەکەیەکدا ڕادەستکرایەوە دەنگی دا
عەلی ڕەزا ئارسلان لە گوندی چاووش لە ناوچەی قەرەیازی لە پارێزگای ئەرزەڕۆم دەنگی دا. -
ساختەکاری 'حیزبی وەتەن' لە دیلۆک لە دژی دەنگدەرانی پارتی چەپی سەوز
ئاشکرا بوو نزیکەی هەزار دەنگدەری پارتی چەپی سەوز بەبێ ئەوەی ئاگادارکرابنەوە وەک ئەندامانی دەستەی سەر سندوقەکانی دەنگدان بە ناوی حیزبی وەتەن-ەوە دانراون. -
هەپەگە: لە مێردین ٨ داگیرکەر سزادران
هەپەگە رایگەیاند، لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا لە مێردین کە ٨ رۆژ گەریلاکانی ئازادی بەرخۆدانیان کردووە، ٨ داگیرکەر سزادراون. -
گەلی ئامەد بە بەرفراوانی ڕوودەکەنە میتینگ: بە بەرخۆدان سەردەکەوین
هەزاران کەس ڕوویان کردە میتینگی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، لە گۆڕەپانی میتینگەکە بەڵێنی بەرخۆدان دووپات کرایەوە. -
لە کەلار بومەلەرزە روویدا
ئێوارەی ئەمرۆ بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ژێر زەوی ، بە گوڕی ٤.٩ پلەی رێکختەر بومەلەرزەیەک لە نێوان شارۆچکەی کەلار-قەسر شیرین ڕویدا -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: داخستنی دەروازەی سێمالکا بڕیارێکی ناڕەوا و تاک لایەنە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دووپاتی کردەوە، بڕیاری داخستنی دەروازەی سنووری سێمالکا لەگەڵ باشوری کوردستان، بڕیارێکی ناڕەوا و تاک لایەنەیە لەلایەن پەدەکەوە، داوای کرد داخستنی دەروازەکە نەکرێتە کارتی فشاری سیاسی دژی ڕۆژئاوا. -
خەڵکی شەنگال ئامادەیە پێشوازی لە سودانی بکات'
خەڵکی شەنگال لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند کە ئەوان ئامادەن پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیری عێراق بکەن. -
فاروق جەمیل: پێویستە دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەتی ئەردۆگان کۆتایی بێت
وەزیری دادی پێشووی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە لەم هەڵبژاردنە کۆتایی بە دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەتی ئەردۆگان بهێنرێت، گوتی: «پێویستە هەموو پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەن». -
دۆغان: لەپێناو ئایندەیەکی ئازاد، دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز
کاندیدی پارتی چەپی سەوز، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتی: «با دەنگ بدەین بە پارتی چەپی سەوز، لەپێناو ئازادی ژنان، دژی ئەو کێشانەی بەهۆی ئابووریی شەڕ و بێکارییەوە پەیدابوون». -
بوڵدان: گەلەکەمان سبەینێ مێژوو دەنووسێتەوە، دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە میتینگی شاری واندا قسەی کرد و وتی، " ئێوە سبەینێ مێژوو دەنووسنەوە. پارتی چەپی سەوز بە ملیۆنان کەسە." -
ژمارەی بەشداربووان لە گردبوونەوەکەی وان ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
پارتی چەپی سەوز لە وان گردبوونەوەی سازکرد. ژمارەی بەشداربووان لە گردبوونەوەکەدا ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند. گەل دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'ژن، ژیان، ئازادی'یان وتەوە. -
شاندێکی فەرەنسی سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد
شاندی فەرەنسی لە رۆژی ٧٨٢یەمینی ئێشکگریی دادپەروەریدا سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد. -
کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە لەبارەی کرتای پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە لەبارەی عەبدولحەلیم کرتای کە دوابەدوای ئازادبوونی لە زیندان شەهیدببوو، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.