کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: هێرشی داگیرکەری بەردەوامە
سوپای داگیرکەری تورک ١٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢٤ جار بە هاوەن و تانک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. -
هەپەگە یادی گەریلا شەهیدەکانی بەرز ڕاگرت
هەپەگە یادی دوو گەریلای شەهیدی بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین، کە تا سەرکەوتن بەردەوام بین لە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان و یاد و یادەوەرییەکانیان لە وڵاتە ئازادەکەمان دا بە زیندوویی ڕابگرین." -
خەڵکی مەخمور: قبوڵی ناکەین و بەرخۆدان دەکەین
هاوڵاتیانی مەخمور، کە لە دوێنێوە لەبەردەم ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان و سوپای عێراق چادریان هەڵداوە و بەرەنگاری دەکەن وتیان، هەرگیز زوڵمیان قبوڵ نەکردووە و لە ئێستاشەوە قبوڵی ناکەن و بەرخودان و بەرهەڵستی دەکەن. -
ڕەژاک: دەبێت سوپای عیراق لە مەخمور بکشێتەوە
رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) هێرشەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر کامپی مەخمور ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، دەبێت هێزەکانی عێراق لە کامپی مەخمور بکشێنەوە. -
کەجەکە: بانگەوازی لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین کە پشتگیری لە مەخمور بکەن
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەتی فاشیستی تورک و پەدەکەی هاوکاری، لە پشت هێرشەکەی سەر مەخمورەوەن و بانگەوازی لە هەموو گەلی کوردستان کرد کە پشتگیری لە مەخمور بکەن. -
دەنگدەرێکی زۆر لە میلبورن بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن
دەنگدەرێکی زۆر لە میلبورن بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن. لە سەرلەبەیانیەوە گەل بۆ ئەوەی دەنگ بدات، چاوەڕێی نۆرەکەی دەکات. -
گەل لە ئیتاڵیا بۆ هەڵبژاردنی تورکیا و باکوری کوردستان چووە سەر سندوقەکانی دەنگدان
خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کلچدارئۆغلۆ ٧٣.٣٥٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو. بۆ ئەوەی کەمال کلچدارئۆغلۆ لە خولی دووەمدا ٨٠٪ دەنگەکان بەدەست بهێنێت گەل چووە سەر سندوقەکانی دەنگدان. -
ژنانی شەنگال: پشتیوانی گەلی مەخمور دەکەین
بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) و یەکێتیی ژنانی گەنج لە شەنگال، پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی مەخمور دەربڕی دژی هێرشەکانی سوپای عێراق، ئەم هێرشەیان بە پیلانگێریی وەسفکرد. -
کەنەکە: پشتیوانیی دانیشتوانی کامپی مەخمور ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆڤایەتییە
کەنەکە رایگەیاند، گەمارودان و تەلبەندکردنی کامپی مەخمور دژی هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و مافی پەنابەرانە. رەفتارێکی لەو چەشنە نەک هەر کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکو ئاڵۆزتری ئەکات و دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە. -
سوپای عێراق گەنجێکی بریندار کرد
لە مەخمور، سوپای عێراق بە چەک هێرشی کردە سەر خەڵک و گەنجێکی بریندار کرد. -
مەجلیسی گەل لە مەخمور: ئیرادەمان ڕادەست ناکەین و بەرخۆدان دەکەین
مەجلیسی گەل لە مەخمور، پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: «ئیرادەمان ڕادەست ناکەین و بەرخۆدان دەکەین». -
سوپای عێراق بە چەک هێرشی کردە سەر خەڵکی مەخمور
هێزەکانی عێراق بە چەک هێرشیان کردە سەر کەمپی مەخمور و دوای ئەوەی گەل بە بەرد وڵامی دایەوە، بە ناچاری هەڵهاتن. -
پژاک: شەهیدبوونی هەڤاڵ کاروان و هەڤاڵ سیروان بەرپرسیاری زیاتر دەخاتە سەرشانی هاورێبازانیان
پژاک رایگەیاند، " شەهید بوونی دوو گەنجی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شۆڕشی کوردستان (هەڤاڵ كاروان هەورام و ئارام سیروان) لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیاریەتی زیاتر دەخاتە سەرشانی هەڤاڵان و هاورێبازانی." -
گەنجانی مەخمور رێگەیان لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی عێراق گرتووە
گەنجانی مەخمور رێگەنادەن ئۆتۆمبێلە زریپۆش و سەربازییەکانی عێراق بچنە ناو کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی مەخمور. -
شوێنێکی تری دەریاچەی وان دەخرێتە بەردەم ڕانتخۆری و بەرتیلخۆری
شارەوانییەکانی وان، کە لەلایەن قەیومەوە زەوتکراون، کەنارەکانی دەریاچەی وانیان کردووەتە شوێنی ڕانتخۆری و بەرتیلخۆری. شارەوانیی گەورە شاری وان بە خێرایی کەنارەکانی نێوان ئەسکەلەی وان و قەڵای وان پڕ دەکاتەوە و دەیکات بە شوێنی ڕانتخۆری. -
سەرمایەگوزاریی ئاکەپە بۆ هەڵبژاردن؛ کۆمەڵکوژکردنی کورد
یەکێک لە میتۆد و شێوازەکانی ئاکەپە لە ماوەی ۲۱ ساڵی ڕابردوودا، کە چەندین جار ئەنجامیدا، کوشتنی کورد بوو. حکومەتی ئاکەپە کوشتنی کوردەکانی لەژێر ناوی "شەڕی دژ بە تیرۆر" بۆ خۆی کردبووە وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری بۆ هەڵبژاردنەکان. -
دایکانی مەخمور: تەلبەندکردن قەبوڵ ناکەین!
دایکانی مەخمور کە لەبەردەم ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی سوپای عێراقدا وەستاون، رایانگەیاند، تائێستا زیانیان بە کەس نەگەیاندووە و ئەو گەمارۆدان و تەلبەندکردنە قەبوڵ ناکەن. -
خەڵکی مەخمور لە بەردەم زرێپۆشەکاندا ڕاوەستاون
لە بەرامبەر هەوڵەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای عێراق، کە خواستیان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تێلی دڕکاوی کامپی پەنابەرانی مەخمور گەمارۆ بدەن، خەڵک بەرەوڕوویان ڕۆیشتن سوپای عێراقیان ڕاگرت. -
یەرەدە: ڕاگەیاندنی ئازاد سەنگەری تێکۆشانە دژی هزر و فەلسەفەی داگیرکەران
یەکێتیی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک (یەرەدە) ڕایگەیاند، تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیی کوردستان لە دژی هزر و بیری داگیرکاری تێکۆشانێکی هزری و فەلسەفییە. چاپەمەنیی ئازاد لە دژی شەڕی تایبەت ناوەندی تێکۆشانە. -
سوپای عێراق دەستی بە جموجوڵەکانی بۆ گەمارۆدانی کامپی مەخمور کرد
سوپای عێراق هەوڵدەدات بە دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش دەوروبەری کامپی پەنابەرانی مەخمور بە تێلی دڕکاوی گەمارۆ بدات. -
پەیامی دایکی شەهید کاروان: شەهید نامرن
دایکی شەهید کاروان هۆرام (محەمەد مالێکی) کە ١٤ی نیسان بە هۆی نەخۆشیەوە شەهیدبوو، لەپەیامێکدا یاد و ناوی کوڕەکەی بەرزڕاگرت. -
بنەماڵەی شەنیاشار: ئێمە خۆمان کەڕ و نابیست نەکەین و نەبینە هاوبەشی ستەم
بنەماڵەی شەنیاشار کە بەردەوامە ئێشکگریی دادپەروەری رایگەیاند، "خۆمان کەڕ و نابیستە نەکەین و نەبینە هاوبەشی ستەم. گۆڕی حکومەتێکی نادادپەروەرانە ئەرکێکی مرۆڤایەتیە". -
کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز و گەل: ٢٨ی ئایار ئەم کارە دەگەیەنینە ئەنجام
کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز و گەل لە مێردین رژانە گۆڕەپانەکان و رایانگەیاند: "ئەو کارەی لە نیوەدا ماوەتەوە، لە ٢٨ی ئایاردا تەواوی دەکەین". -
هەپەگە بە رێزەوە ئارام سیروانی بە بیرهێنایەوە
هەپەگە بە رێزەوە گەریلا ئارام سیروانی بە بیرهێنایەوە کە ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە زاپ شەهیدببوو. -
هەپەگە: لە لجێ ١٣ داگیرکەر سزادران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە گەریلاکان لە لجێی ئامەد کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازییان کردووەتە ئامانج کە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن جوڵەی پێکرابوو، لە ئەنجامدا ١٣ داگیرکەر سزادران.