کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بایک: دەبێت گەلەکەمان دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدات
جەمیل بایک ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکی کەم بۆ هەڵبژاردنەکان ماوە و بەدڵنیاییەوە گەلی کورد لەبەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەدا سەر دانانەوێت و وتی، "من لەو بڕوایەدام گەلی کوردستان دەنگ بەپارتی سەوزی چەپ دەدەن و خاوەنداری لە مێژوو و کولتوری خۆیان دەکەن." -
دەستەی سندوقەکانی دەنگدان لە جۆلەمێرگ لەلایەن ئاکەپەوە دیاریکرا!
سەرۆکی ئاکەپە لە جۆلەمێرگ دەستی بەسەر لیستی ناوی ئەندامانی دەستەی سندوقی دەنگدانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی شارەکەدا گرت و ئەو لیستەی خۆیان ئامادەیان کردووە، داوەتە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی شارەکە. -
کەژەکە یادی لەیلا قاسم و شیرین عەلەمهولی کردەوە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە یادی لەیلا قاسم کە لە ١٣ی ئایاری ١٩٧٤ لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە سێدارەدرا و شیرین عەلەمهولی کە ٨ی ئایاری ٢٠١٠ لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارەدرا، کردەوە. -
'شۆڕشەکانی ئێران لە سەر هێڵی شیرین عەلەمهۆلی ڕێکخراوە'
یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە)، سەما کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، شۆڕشەکانی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان بەردەوامە، چونکە لەسەر هێڵی بەرخۆدانی شیرین عەلەمهۆلی ڕێکخراوە. -
'فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە دەستی ئێمە تێکدەشکێت'
هێلین ئۆمێد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتی، ١٠ ساڵە ئێمە شەڕی هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەکەین. ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبوەشێت، بە دەستی ئێمە دەبێت. کورد، هێزە دیموکراتەکان و رێگەی سێیەم فاشیزم هەڵدەوەشێنن. -
داگیرکەران ١٢ جار هێرشیان ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر ١٢ جار هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. -
قەرەیلان بانگەوازێکی بۆ خەڵکی ڕحا و بۆتان بڵاوکردەوە
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە داوای لە خەڵکی ڕحا و بۆتان کرد، کە لە هەڵبژاردنەکانی ۱٤ی ئایاردا بۆ ئەنجامێکی نەتەوەیی شکۆدار تێبکۆشن. -
قەرەیلان: دەبێت گەلی کورد لەم هەڵبژاردنەدا خواست و ئیرادەی خۆی بە هەموان نیشان بدات
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایارەوە بانگەوازی بۆ گەلی کورد هەبوو و تی، "دەبێت گەلی کورد لەم هەڵبژاردنەدا هێزی خۆی زیاتر بکات و خواست و ئیرادەی خۆی بە هەموان نیشان بدات." -
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی پاتریکۆر ڕایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزراوەتەوە، کە هی سەردەمی دڕندەیی داعشە لە ساڵی ٢٠١٤دا. -
پارتی چەپی سەوز لە عوسمانییە لەگەڵ جەماوەر کۆبووە
چیدەم کلچگوون ئوچار هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز لە عوسمانیە لەگەڵ جەماوەری پارتەکەی کۆبووە و وتی، " دەنگی پارتی چەپی سەوز لە عوسمانییە دێت، هیچ شتێک ناتوانێت رێگریان لێبکات." -
میتینگی گۆلە: کۆتایی بەم سەردەمە تاریکە دەهێنین
پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، گارۆ پایلان لە میتینگی شارۆچکەی گۆلە گوتی: «پاش شەش ڕۆژ، ئەم سەردەمە تاریکە کۆتایی دێت، بوێریی بڵاودەبێتەوە، ئێمە بوێرییەک لەنێو خۆماندا بڵاودەکەینەوە». -
فەرهاد تونچ: پارتی چەپی سەوز بەهار لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت
هونەرمەند فەرهاد تونچ، گوتی: «با بەشێوەیەکی بەهێز پارتی چەپی سەوز بنێرینە پەرلەمان، هەروەها کەمال کلیچدار ئۆغلۆ بکەینە سەرۆکی نوێی وڵات». -
دوکاندارەکانی وان دەڵێن ٨-٠ بۆ پارتی چەپی سەوز
دوکاندارەکانی وان بۆ ئەوەی تۆڵە لە دەسەڵات بکەنەوە کە قەیرانی ئابوری خوڵقاندووە، چاوەڕێی ١٤ی ئایار دەکەن. دوکانداران دەڵێن: " ٨ -٠ بۆ پارتی چەپی سەوز." واتە لە کۆی ٨ کورسی شاری وان هەمووان بۆ پارتی چەپی سەوز دەبێت. -
هێرشی داگیرکەران بەردەوامە
هێرشی وشکانی و ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و چەکی قەدەغەکراو لە هێرشەکان بەکاردێت. -
لە رووداوێکی هاتووچۆ لە پاسور ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ کەس برینداربوون
لە رووداویکی هاتووچۆدا لە پاسوری ئامەد مینی پاسیک وەرگەڕا، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ کەسیش برینداربوون. -
'لە ١٤ی ئایاردا گەورەترین ئۆپراسیۆن بەرامبەر بەوان ئەنجام دەدەین'
هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک رایگەیاند، ئەو سیاسەتەی دەستگیرکردن و زیندانیکردن کە بەرامبەر بە کورد پەیڕەو دەکرێت، تورەیی گەلی زیاتر کردووە و وتی، " گەورەترین ئۆپراسیۆن ئێمە لە ١٤ی ئایاردا دەکەین و ئەوان لە ریشەوە دەردێنین". -
رەژاک پشتیوانی خۆی بۆ پارتی چەپی سەوز دەربڕی
رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک) سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار و پشتیوانی کردن لە پارتی چەپی سەوز پەیامێکی بڵاوکردەوە. -
هاڤین کییە: کاردەکەم بۆ بەفەرمی ناساندنی زمانی کوردی
یەک لە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە وان هاوین کییە داوای کرد کە بۆکۆتاییهێنان بە ستەم لە سەر گەلی کورد، ئازادی زیندانیان و شکاندنی گۆشەگیری هەموو کەس دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن. -
لە ناوچەی ئەلکێی شرنەخ هێرشی چەکداری ئەنجامدرا
تەمەل تەمەل کە لە ماڵەکەیدا لە گوندی سەتکاری ناوچەی ئەلکێ هێرشی چەکداری کرایە سەر گیانی لەدەستدا. -
ئەحمەد تورک لە دیلۆک: ئێمە لەگەڵ گەلان دوارۆژمان بنیات دەنێین
ئەحمەد تورک لە دیلۆک بەشداری میتینگ کرد و رایگەیاند، لە ١٤ی ئایاردا زوڵمی سەر گەلی کورد کۆتایی دێت. -
هەولێر؛ چەپەکان، مامۆستا و چاودێران پشتگیری خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز دەربڕی
لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووس، چالاکوان، مامۆستا و چاودێرانی سیاسی پشتیوانی خۆیان لەهەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ هەدەپە دەربڕی. -
پەکەکە یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە یادی ئەو شۆڕشگێرانەی کردەوە کە لە مانگی ئایاردا شەهید بوون. -
هەپەگە: داگیرکەران بە چەکی قەدەغەکراو و فڕۆکەی جەنگی بۆردومانیان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر ۱۱ جار بە فڕۆکەی جەنگی، جارێکیش بە چەکی قەدەغەکراو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد. هەروەها ۱۸ جاریش بە تۆپ و تانک و چەکی قورس هێرشی کرد. -
لە ئاگری ئامانج بەدەستهێنانی ٤ پەرلەمانتارە
سوعاد یگیت بەڕێوەبەری ناوچەی بازیدی هەدەپە ڕایگەیاند، هاواری سەرکەوتن لە گۆڕەپانەکانی ئاگری نیشانی دەدات کە ٤ پەرلەمانتاری پارێزگاکە دەبەنەوە. -
بەسێ ئەرزینجان: دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن
بەسێ ئەرزینجان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە داوای لە هەمووان کرد، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاردا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.