کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کاماچ: ئەم هەڵبژاردنە مێژووییە
کاندیدی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، محەممەد کاماچ ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار «مێژووییە»، داوای لە هەمووان کرد ڕووبکەنە سندووقەکانی دەنگدان. -
بەبۆنەی رۆژی ١ی ئایار لە کەرکوک کۆڕێک پێشکەش کرا
لە کەرکوک بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران، بە ناونیشانی(تێکۆشانی چینی کرێکار لە عێراق و یاسای کارکردن) کۆڕێک بەڕێوەچوو، بۆ هۆشیارکردنەوەی کرێکاران لە مافەکانیان. -
میرخاسێکی باژێڕی خۆی وهک فهرماندهیکی ئازا و ئازاد بهرهنگاری داگیرکهرانی کرد
روبار کارکەر وهک فهرماندهیەکی لێهاتوو، خاوهن ئازموون، ژیر و به توانا له قەڵای شکەفتا بریندارا و دواتر لە شەڕی تیمه گەرۆکەکان وهک روبارێک پێشی لە فاشیتەکان دەگڕت. بەردەوام له تونێلەکانی شەڕی شکەفتا بریندارا رهنج دهدات و خۆڕاگری دهکات. -
داگیرکەران ٤۱ جار هێرشیان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر لە زەمین و ئاسمانەوە ٤۱ جار هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. -
پەکەکە: ئێمە بە ئیرادەی بەرخودان و سەرکەوتن ١ی ئایار بە ١٤ی ئایارەوە دەبەستینەوە
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەبۆنەی ۱ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران و زەحمەتکێشانەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئێمە خرۆشی ۸ی مارس و نەورۆز بە ۱ی ئایارەوە دەبەستینەوە و ئیرادەی بەرخۆدان و سەرکەوتنی ۱ی ئایاریش دەگەیەنینە ۱٤ی ئایار." -
پەژاک: یادی هەڤاڵانی راگەیاندنی ئازاد بەرز رادەگرین
کۆمیتەی راگەیاندنی پەژاک بۆ یادی هەڤاڵانی شەهیدی راگەیاندنی ئازاد، رامان جاوید، ئارگەش باوەڕ، فۆرات چەلێ، هێرش مەهاباد، ئارمانج مەریوان و وێداد ئامەد، کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا شەهید بوون، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
سانجار لە روحا سەردانی کرێکار و دوکاندارەکانی کرد
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە روحا سەردانی دوکاندار و کرێکارانی کرد و لەگەڵ نوێنەری هاوڵاتیانی عەرەب کۆبووە. -
کۆنگرەی ستار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆزدەکات
کۆنگرەی ستار بە ڕاگەیاندراوێک ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆزدەکات، داوا لە ژنە کرێکار و تێکۆشەرەکان دەکات دەسپێشخەریی بکەن و ڕووبکەنە کار و ڕەنج، دەبێت هەمووان بێ وەستان کاربکەن، دووپاتی دەکاتەوە گەرەنتیکردنی شۆڕش و سەرکەوتنی بەندە بە تێکۆشان و کاری نەپساوە. -
لە ئۆستورالیا و فەڕەنسا گەل بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەنگ دەدات
دەنگدان لە ئۆستورالیا و فەڕەنسا بەردەوامە. کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز، گەلی بردە سەر سندوقەکانی دەنگدان. -
سەردەم: شکستی ئەردۆغان بە واتای شکستی هاوکارانیشی دێت
رۆنی سەردەم ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە رایگەیاند، پەدەکە چارەنووسی خۆی بە ئەردۆغانەوە بەستووە و وتی، " لە کوردستان و هەرێمەکەش هۆکاری نائارامی، ئەردۆغان و هاوکارەکانین." -
جەماوەرێکی زۆر بەشداری لە پرسەی محەمەد قاراهان گەریلای هەپەگەدا کرد
بۆ محەمەد قاراهان گەریلای هەپەگە کە لە دێرسم شەهید ببوو، پرسەدانرا و جەماوەرێکی زۆر بەشداری لە پرسەکەدا کرد. -
ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ئاکەپە و مەهەپە: ٤٨ کەس بەندکران
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕكردنی سیاسیدا کە لەلایەن حکومەتی ئاکەپە و مەهەپەوە بەرلە هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدرێت، ٤٨ کەس لە دەستگیرکراوەکان، سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا. -
شەبنەم کورور فینجانجی لە ئامەدەوە: زۆری نەماوە، دوای ١٦ رۆژ ئێمە دەیگۆرین
سەرۆکی دەستەی ناوەندی تەتەبە شەبنەم کۆرور فینجانجی بەمەبەستی دەربڕینی پاڵپشتی خۆی سەردانی ئامەدی کرد و وتی، "زۆری نەماوە، دوای ١٦ رۆژ هەموو ئەوانە دەگۆڕدرێن، ئێمە دەیگۆرین". -
دڵێکی ئەوینداری رێبەرایەتی و چیاکان: گوڵچیا گابار
یەژاستار رایگەیاند، کە ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەپەگە و یەژاستار، یەک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی گوڵچیا گابار و پەلشین نەورۆز شەهیدبوون و رایگەیاند، "ئەو دڵێک بوو ئەوینداری رێبەرایەتی، وڵات، چیا، گەریلا و هەڤاڵانی". -
پەیامی کەجەکە بۆ ۱ی ئایار: بانگەواز بۆ ڕووخاندنی هاوپەیمانیی ئاکەپە و مەهەپە دەکەین
کەجەکە ڕایگەیاند، "داوا لە هەمووان دەکەین بە هەستی یەکێتی و یەکگرتووییەوە پێشوازی لە ١ی ئایار بکەن و بە بەهێزی پێشوازیی لێ بکەن، بەو هەستانەوە بۆ ڕووخاندنی هاوپەیمانیی ئاکەپە و مەهەپە داوای پشتیوانی لە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی و پارتی چەپی سەوزی دەکەین." -
قەرەیلان: پشتگیری دەرەوە بۆ تورکیا، شەڕ درێژ دەکات -٢-
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پشتگیری هێزەکانی دەرەوە بۆ دەوڵەتی تورک لەبەردەم چارەسەر ئاستەنگە و وتی، "دەسەڵاتی قڕکەر نەژادپەرستی دەوڵەت و بەرژەوەندی هێزە درەکییەکان ئەم شەڕە درێژ دەکەنەوە." -
لە کەرکوک، گڵکۆی شەهیدان خاوێن کرایەوە
لە شاری کەرکوک، گەنجانی ووڵاتپارێز و (ڕەژاک) و تەڤگەری ئازادی لە چوارچێوەی خاوەنداری لە شەهیدان و بنەماڵەکانیان، لە چالاکییەکدا گڵکۆی شەهیدانیان خاوێن کردەوە. -
ئۆزاراس: ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی بەشێکە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن!
سەرۆکی لقی وانی سەندیکای پاڕێزەران سینان ئۆزاراس ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی کە چەقەکەی کەوتبووە شاری ئامەد، دەربڕی و رایگەیاند: "ئەو ئۆپراسیۆنە بەشێکە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن". -
ئۆکەر بانگەوازی بۆ عەلەوییەکان راگەیاند: بەدەوری پارتی سەوز یەکبگرن
کاندیدی پارتی چەپی سەوز تورگوت ئۆکەر بانگەوازی ئاراستەی عەلەوییەکان کرد بۆ ئەوەی بە دەوری پارتی چەپی سەوز یەکبگرن. -
ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرا کە لە سەرحەد شەهیدبوون
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە سەرحەد لە شەڕدا شەهیدبوون و رایگەیاند، "بەڵێن دەدەین کە خەون و ئاواتی ئەوان بۆ رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بێنینەدی". -
لە ئامێدی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
لە نزیک بارەگایەکی سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئامێدی مینێک تەقیەوە. لە ئەنجامدا کەسێک ژیانی لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو. -
قەرەیلان: پشتگیری دەرەوە بۆ تورکیا، شەڕ درێژ دەکات-١
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند کە پشتگیری هێزەکانی دەرەوە بۆ دەوڵەتی تورک لەبەردەم چارەسەر ئاستەنگە و وتی، " دەسەڵاتی قڕکەر نەژادپەرستی دەوڵەت و بەرژەوەندی هێزە درەکییەکان ئەم شەڕە درێژ دەکەنەوە." -
یەرەکە ناسنامەی دوو شەهیدی بڵاوکردەوە
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو شەهیدی بڵاوکردەوە. -
سیمینارێک دەربارەی(ناسنامهی شاری كهركوك، وهك دێرین شارێكی كوردستان) پێشکەش کرا
لە شاری کەرکوک، بە پشت بەستن بە بەڵگە مێژووییەکان سیمینارێک دەربارەی ناسنامهی نهگۆڕ و چهسپاوی شاری كهركوك، وهك دێرین شارێكی كوردستان پێشکەش کرا. -
دوای میتینگە جەماوەرییەکی موش زۆر کەس دەستگیرکران
دوای میتینگەکەی شاری موشی باکوری کوردستان، ژمارەیەک زۆر کەس دەستگیرکران کە زۆربەیان گەنج و بەڕێوەبەرانی پارتەکانی باکوری کوردستانن.