کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
چەلیک کالەلی: خەڵکی قەرس ئامادەیە بۆ کۆتایهێنان بە ئاکەپە
سەرتاج چەلیک کالەلی پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە قەرس بۆ پەرلەمان ڕایگەیاند، لە ١٤ ی ئایاردا کۆتایی بە چەوساندنەوە و زوڵم دەهێنن و وتی، "خەڵکی قەرس کۆتایی بە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەهێنن". -
خه ڵکی وان بە بڕیار و پێداگرن
وان لە ١٠ هەڵبژاردنی ٢١ ساڵی ڕابردوودا، کە بەردەوام شکستیان بە ئاکەپە هێناوە ئێستاش خۆیان ئامادە دەکەن بۆ شکستپێهێنانەوەی ئاکەپە لە ١٤ ی ئایاردا. -
"پەدەکە بۆ ڕازیکردنی تورکیا هەوڵی تیکدانی یەکڕیزی کورد دەدات"
هیدایەت تاهیر چاودێری سیاسی: "جێگەی نیگەرانییە، کە دەستێکی ناوخۆیی هاوکارە لە پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئەمە بەراستی ئەوپەڕی خیانەتە لە میللەت و خاک، ئەمە پێی دەڵێن خیانەتی مەزن". -
لە چەولیگ دوای جەژنە پیرۆزە دیداری گەل ئەنجامدرا
کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە چەولیگ عومەر فاروق هولاکی و هاوسەرۆکانی دەبەپە و هەدەپەی شارەکە جەژنی رەمەزانیان سەرەتا لە سەر گڵکۆی شەهیدان پیرۆز کرد و دواتر چوونە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان. -
بنەماڵەی شەنیاشار لە جەژنیشدا لەبەردەم دادگا بوون
بنەماڵەی شەنیاشار کە لەپێناو کەسوکارە کوژراوەکانیان لە ئێشکگریی دادپەروەریدان، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیشدا لەبەردەم دادگای رحابوون. -
بەبۆنەی جەژنەوە گڵکۆی گیانبەختکردووانی سەرهەڵدان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەسەرکرایەوە
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە سەدان کەس لە شارە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی گڵکۆی گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییان کردەوە و جەختیان لە درێژەدان بە سەرهەڵدانەکە کردەوە. -
هەپەگە: چەکێکی تۆپی ٥٧ تێکشکێنرا
بەهۆی ئەو شەڕەی لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر هاتەئاراوە، چەکێکی تۆپی ٥٧ تێکشکێنرا. -
' کۆتایی بە رژێمی تاکەکەسی دەهێنین'
سەڤیلای چەلەنک و خالیدە تورکئۆغلۆ کاندیدەکانی ئامەدی پارتی چەپی سەوز رایانگەیاند کە لەدژی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە سەردەکەون و بە رێکخستنێکی بەهێزتر کۆتایی بە رژێمی تاکەکەسی دەهێنن. -
دانیشتوانی مەخمور جەژنی رەمەزانیان پیرۆز کرد
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دوای نوێژی جەژن، سەردانی گۆڕستانەکانیان کرد و دواتر جەژنیان لە یەکدی و خزمانیان پیرۆز کرد. -
' لە جۆلەمێرگ ئامانجمان هەرسێ کورسی پەرلەمانە'
هومەیرا ئارموت هاوسەرۆکی هەدەپەی جۆلەمێرگ رایگەیاند کە ئامانجیان لە جۆلەمێرگ ئەوەیە کە لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەو، هەموو دەنگەکان بەدەست بهێنن و ئامانجیان هەرسێ کورسی پەرلەمانە. -
کۆنگرەی ستار پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان دەکات
مەجلیسی کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە کۆمەڵگەی سوری و موسڵمانان دەکات. -
پارتی ئیسلامی کوردستان: هیوادارین جەژنی رەمەزان ببێتە جەژنی ئاشتی و ئازادی
پارتی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جەژنی رەمەزانی لە موسوڵمانان پیرۆز کرد. -
رەنگین بۆتان: هەڤاڵ فازڵ پێشەنگی قۆناغە هەستیارەکان بوو
رەنگین بۆ لەبارەی شەهید فازڵ بۆتان وتی، " لە قۆناغە هەستیارەکانی تێکۆشانماندا پێشەنگایەتی شەڕی کرد. لەدژی داگیرکەر و تەسفیەکردنی ناوخۆیی پێشەنگایەتی قۆناغی ١ی حوزەیرانی کرد. لە شەڕی زاپدا لە ٢٠٠٨، دوژمنی ناچاری هەڵهاتن کرد. -
لە باکوری کوردستان بەهۆی زریانەوە ٢٠ کەس بریندار بوون
لە ناوچەی بازارجخی مەرەش بەهۆی زریانەوە زیان بەر کۆنتەینەر و چادری ئەو هاوڵاتیانە کەوت کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتبوو و لانیکەم ٢٠ کەس بریندار بوون. -
کەرکوک، بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا
لە کەرکوک بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، ئەنجوومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی، ڕەژاک و گەنجانی ووڵاتپارێز سەردانێکیان ڕێکخست بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان. -
بنەماڵەی شەنیاشار: حکومەت لە لێواری ڕووخانە
خێزانی شەنیاشار ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی تا بەدیهاتنی دادپەروەری، دەڵێت: «ئەم دەسەڵاتە دڵڕەق و ستەمکارە لە لێواری ڕووخانە و ئێمە چاوەڕێی ١٤ ی ئایار دەکەین». -
کەنەکە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
کەنەکە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کورد و هەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە، کە دووبارە لە دۆخێکی دژواردا جەژن دەکەین و تائێستا قڕکردن و داگیرکاری سەر گەلەکەمان بەردەوامە. -
هەپەگە: هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ٨٦ جار بۆردومان کران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە ١٨ و ١٩ی نیساندا گۆڕەپانەکانی بەرخودان ٨٦ جار بۆردومان کراون. -
یەرەکە: لەپێنجوێن هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە
فەرماندەیی یەرەکە سەبارەت بە هێرشەکە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٥ نیسان بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە پێچەوانەی بانگەشەکان لەو هێرشەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە. -
چاندار: ئاکەپە ئیدی لێرە کۆتایی پێهاتووە
چەنگیز چاندار پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد وتی، "پەیوەندییەکانی نێوان ئەم ناوچەیە و تەیب ئەردۆغان ئەوەیە، کە پەرۆشییەکی زۆرەوە چاوەڕێی ڕۆژی ڕۆیشتنین. ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان ئیدی لێرە کۆتاییان پێهاتووە." -
کەجەکە جەژنی رەمەزانی پیرۆز کرد
کۆمیتەی گەل و ئایینەکانی کەجەکە جەژنی رەمەزانی پیرۆز کرد و هیوای خواست ببێتە مایەی ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی. -
کەجەکە هۆشداریی لە بارەی کارە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییەکانی دەوڵەتی تورک دا
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دوای تیرۆرکردنی حوسێن تورەلی له دهۆک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەگەری ئەو ئاژاوەگێڕییانە، کە دەوڵەتی تورک ئەنجامیان بدات. -
هاوڕێ کوردی: لەهەر شوێنێک کوردێکی ئازاد هەبێت (پەدەکە) دژایەتی دەکات -١-
هاوڕێ کوردی چالاکوان دەڵێت: "زۆرجار ڕەخنە لە دەسەڵاتی هەرێم دەگرین و دەڵێین ئێوە هاوئاهەنگ وهاوبیری داگیرکەرانی کوردستانن ئەوانیش هێرش دەکەنە سەرمان و بریندارمان دەکەن و دەستگریمان دەکەن". -
خەڵکی وان پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەن
بانگەشە و هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە ناوچەکانی پایزئاوا، شاخ و میکس کرادەوە و سەردانی دوکاندارانیان کرد. -
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهید ئاشکرا دەکات
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی سێ شەهیدی ڕیزەکانی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، «گەرمترین سەرەخۆشی لە خێزانی شەهیدەکانمان و گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین».