کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، قەرس و مەلەتی خەباتی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات
پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، قەرس و مەلەتی بەردەوامی بە خەباتی هەڵبژاردن دەدات و رایدەگەیەنێت، " بۆ ژیانێکی نوێ و رێگەی دیموکراسی خەبات دەکەین." -
لە ئامەد ١ی ئایار لە گۆڕەپانی دەروازەی چیا پیرۆز دەکرێت
پلاتفۆڕمی رەنج و دیموکراسیی ئامەد لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بەبۆنەی پیرۆزکردنی یەکی ئایارەوە مەراسیمێک لە گۆڕەپانی دەروازەی چیا ساز دەکەن. -
هەپەگە: هاورێمان خەباتکار و وڵاتپارێز لوقمان گۆرگون شەهیدبوون
هەپەگە رایگەیاند: "لە ٨ی نیساندا لە دەشتاییەکانی گوندی جناتای هەرێمی عومەریەی مێردین هاوڕێمان خەباتکار و وەڵاتپارێزی بەنرخ لوقمان گورگون لە هێرشی سوپای تورکدا شەهیدبوون". -
مامۆستا محەمەد ئیلهان ناسراو بە 'مەلا ماتۆڕ' لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
محەمەد ئیلهان بە ناسناوی مەلا ماتۆڕ، کە باوی دوو شەهید بوو و لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستانیشدا هەوڵ و ماندووبوونی زۆری کێشابوو لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. -
'ڕێگای چارەسەری عەبدوڵا ئۆجالانە'
بەردان ئۆزتورک پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز وتی، "ئەگەر ئێمە بە بەهێزی بچینە پەرلەمانەوە، ئەوا سیاسەتی ڕێگای سێیەم یەکلاکەرەوە دەبێت" و بۆ ڕێگای چارەسەریش ئاماژەی بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد. -
سایگیت: ئێمە لەگەڵ خەڵکدا پێکەوە کار دەکەین
گوڵجان کاچماز سایگیت پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز، یەکێک بوو لەو هاوسەرۆک شارەوانییانە، کە پۆستەکەی لەلایەن ئاکەپەوە زەوتکرا. سایگیت ڕایگەیاند، هەرگیز لە خەڵک دانەبڕاون و لە ئێستا بە دواوەش پێکەوە لەگەڵ خەڵکدا کار دەکەن. -
مەلا ئاندان: ئاکەپە ئایین بەکاردەهێنێت
مەلا یوسف ئاندان ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک (دیک) ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە هەستیارییە ئاینییەکانی کۆمەڵگا بەکاردەهێنێت و بەم شێوەیە پڕوپاگەندە دەکات و وتی، "قورئانیان بۆ خۆیان کردووەتە قەڵغان". -
کەسایەتییەکانی کەرکوک: داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین سنورێک بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا دابنێت
کەسایەتییەکانی کەرکوک لەدژی دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هاتنە دەنگ و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن سنورێک بۆ دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دابنرێت. -
ئۆزتورک: لە هەڵبژاردنەکان وەڵامی دوژمنانی کورد دەدەینەوە
کاندیدانی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا. هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە) و کاندیدی ئامەد، بەردان ئۆزتورک گوتی: «لەم هەڵبژاردنە مێژووییەدا، وەڵامی دوژمنانی کورد دەدەینەوە». -
لە لۆریەنت بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور کەمپینی هاوکاری دەستی پێکرد
خوێندکارانی زانکۆی لۆریەنتی فەڕەنسا بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان دەستیان بە کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری کرد. -
بەشتاش: پێویستە بە بەهێزی بچینە نێو پەرلەمان
مەرال دانش بەشتاش کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ئەرزەرۆم رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کاری سەرەکی یەوانە و زۆر هەستیارە. پێویستە بە بەهێزی بچنە نێو پەرلەمان. -
تۆمەتی سەر ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو پەسەند کرا
ئەو تۆمەتانەی سەر ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو، کە لە سکاڵانامەی داواکاری گشتیی ئامەددا لە دژیان ئامادەکرابوو، پەسەند کرا. -
ستران عەبدوڵڵا: شانازییە هاوکاری رۆژئاوای کوردستان بین
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی دەڵێت: "لەکاتی بوونی هەڕەشە، پێویستە تیروانینی هاوبەشی هێزە کوردییەکان ببێتە هەڵوێستێکی سیاسیی نەتەوەیی". -
بارتن: من دەبمە دەنگی ژنان و گەنجان
ئۆزنور بارتن پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ بۆ پەرلەمان وتی، "ئێمە ڕووبەڕووی مێشکێکی ملهوڕی دەسەڵاتدار بووینەتەوە. من دەچمە پەرلەمان بۆ ئەوەی ببمە دەنگی ژنان و گەنجان." -
ئاکەپە بۆ هەڵبژاردن دەستی بە فرت و فێڵ کرد
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار، ئاکەپە لە کوردستان دەستی کرد بە فرت و فێڵ کرد. ئاکەپە و ڕێکخراوەکانی وەک بەرتیلی هەڵبژاردن پارە و بەستەی خۆراک دابەش دەکەن. -
ڕژاک کەمپەینی نامەناردن بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دژی گۆشەگیری ڕادەگەیەنێت
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)، هەڵمەتی نامەناردن بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕادەگەیەنێت. ڕێکخراوەکە داوا لە هەموو ژنانی ئازادیخواز دەکات بەشداری کەمپەینەکە بکەن. -
یادی کۆچی دایە عوەیش کرایەوە
ساڵڕۆژی کۆچی عوەیش ئۆجالان، دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر گۆڕەکەی لە ئامارا یادکرایەوە. -
لە هەلیکۆپتەرەوە خرایە خوارەوە و زیندانی کرا
دەوڵەتی تورکیا سزای حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر عوسمان شیبان سەپاند، پاش ئەوەی لە هەلیکۆپتەرەوە خرایە خوارەوە لە وان. -
هەپەگە: هاوڕێیانمان ڕاپەڕین و ڕیڤان و بۆتان شەهید بوون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، هاوڕێیانیان ڕاپەڕین، رێڤان و بۆتان لە کۆتایی مانگی ئازار دا لە ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی تورکیا لە جیلۆ شەهید بوون. -
بومەلەرزە جارێکیتر لە مەرەشی دایەوە
لە مەرەش بومەلەرزەیەک بە پلەی ٤.٠ ڕوویدا. -
چارەنووسی کورد لەسەر هێڵی قامیشلۆ، سلێمانی و ئەنقەرە
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کارکتەری بەرژەوەندییەکان و هاوسەنگییەکان، پیلانگێڕییەکان و هاوپەیمانێتییەکان مێژووییە. ئەردۆغان خواستی ئەو پەیامە بدات، کە کوردەکان ناتوانن لەنێوان خۆیاندا هاوپەیمانی دروست بکەن، یان ناتوانن پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە دروست بکەن. -
لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە جزیر ٢ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە ناوچەی جزیر لە شرنەخ هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٢ کەسیان دەستگیرکرد. -
پیرۆزبایی یەپەسە بە فیشەکی هەوایی و ئاگرین
تیمی وەڵامدانەوەی شەهید ڕێزان فارقین لە یەپەسە و یەپەسە ژن دا ڕایانگەیاند، لە ٤ی نیسان لە ئامەد بە فیشەکی ئاسمانی و ئاگرین یادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کردووە. -
لە ڕانیە، هێرشەکەی تورکیای داگیرکەر شەرمەزار کرا
جەماوەری شاری ڕانیە لە باشووری کوردستان، ئیدانەی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایان کرد بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی. -
لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕاپۆرتەکەی بەرزدەکاتەوە
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق زانیارییەکانی دەربارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆکردۆتەوە، بڕیارە ڕاپۆرتەکەی بەرزبکاتەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان.