کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سی پی تی: لەماوەی مانگێکدا ٩ گوند چۆڵکراون و ١٨٤ خێزان کۆچبەرکراون
تیمەکانی بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی ئاماری مانگێکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند " لەماوەی مانگێکدا ٩ گوند چۆڵکراون و ١٨٤ خێزان کۆچبەرکراون". -
بەسێ هۆزات: دەوڵەتی تورک دەیەوێت سەودا لەسەر ڕێبەرێتیمان بکات
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک داوای قەرەبوو دەکات بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گوتی: "ئەم نامەردییە ڕەت دەکەینەوە. ڕێبەرێتیمان هەرگیز نابێتە بابەتی سەودا و مامەڵە". -
لە هەزەخ ٢ کەس دەستبەسەرکران
سەربازەکان هەڵیانکوتایە سەر گوندی فرفەلێ لە هەزەخ، فاتمە و عەبدوڵا گول کە هاوژینی یەکترن دەستبەسەرکران. -
گەل بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن-ی کرد
مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) کە لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین شەهید بوو، بەڕێوە چوو. -
بە تەقەی سوپای پاسداران کۆڵبەرێک کوژرا و دوو براش برینداربوون
هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون. -
هەپەگە: لەسەر هێڵی فیدایی بوون بەرخۆدانیان کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "هەڤاڵانمان لە باکوری کوردستان لەسەر هێڵی فیدایی بوون بەرخۆدانیان کرد و وڵامی هەموو هێرشەکانی دوژمنیان دایەوە. -
هەولێر؛ شاندی کەنەکە زنجیرەیەک دیداری ئەنجامدا
شاندێکی باڵای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە هەولێر لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشان، حزبی شیوعی و بزوتنەوەی دیموکراتیکی گەلی کوردستان کۆبووەوە و پرسی دۆخی ناوچەکە، هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەند تەوەرێکی دیکەیان تاوتوێ کرد. -
قەدەغەی هاتووچۆ لەناوچەکانی شڕنەخ راگەیەندرا
پارێزگاری فاشیستی شرناخ هاتن و دەرچوونی لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە قەدەغە کرد. -
جەنگاوەرێکی پەیڕەوکاری پێشەنگانی پەکەکە
یەکێک لەو هەزاران قارەمانانەی کوردستان گەریلای هەپەگە ئەرنەستۆ چێ گییڤارایە کە بۆ ئازادی گەل و وڵاتەکەی وێڕای هەموو بارودۆخە سەختەکان بە بڕیاردارییەکی مەزنەوە هەتا کۆتا هەناسەی خۆی لە بەرخۆداندابوو. -
گواستنەوە و جموجۆڵی هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە
کاروانێکی سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی قورس پێکدێت، شەوی رابردوو بە گوندی گوهەرزیی ناوچەی ئامێدی دهۆک تێپەڕبوو. -
بەسێ هۆزات سات و سەودای دەوڵەتی تورک لە سەر ئیمراڵی ئاشکرا دەکات
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئێوارەی ئەمرۆ لە مێدیا خەبەر تیڤی بڵاودەبێتەوە، لێدوانێکی گرنگ دەدا. -
جەنگاوەرانی یەپەسە ژن بە بۆنەی ١٤ی تەمووزەوە لە گەڤەر چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی شۆڕش زێوکی یەپەسە ژن رایانگەیاند، کە بە بۆنەی ساڵیادی بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ چەند چالاکییان ئەنجامداوە. -
' ئەردۆغان خەونی زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی هەیە '
تادێت ناڕەزایەتییەکانی گەل لە بەرامبەر هێرش داگیرکارییەکان فراونتر دەبێت و مامۆستا و فەرمانبەران هەڵوێست و ناڕەزایەتی خۆیان پیشاندا و وتیان: " لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکات." -
"ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهۆی خیانەتەوە خاکی باشوری کوردستان لەدەستدەدەین"
چاودێرێکی سیاسی دەلێت: "لە قوماری ڕیفراندۆم ٥١٪ی خاکی باشور لەدەستدرا ئیستاش بەشێکی دیکەی لەلایەن تورکیاوە داگیردەکرێت". -
داگیرکەران برادۆستیان بۆردوومان کرد
فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمی برادۆستیان بۆردوومان کرد. -
ئێشکگری "ڕێزگرتن لە ئیرادە": قەیوم تاوانە
لە جولەمێرگ ئێشکگری "ڕێزگرتن لە ئیرادە" لەگەڵ گرووپی ٦ هەمین بەردەوامە. ئەندامی مەجلیسی شارەوانی جولەمێرگ شەعبان ئالکان گەندەڵییەکانی قەیومی ئاشکرا کرد و گوتی: "قەیوم دەستبەسەراگرتن و تاڵان و کرێخۆری و گەندەڵییە". -
پژاک: داستانی قەندیل سەلماندی سیاسەتی سەرکوتکردن دژی گەلی کورد، سەرکەوتوو نابێت
بەبۆنەی سیانزەهەمین ساڵیادی داستانی قەندیلەوە، پژاک ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "داستانی قەندیل سەلماندی سیاسەتی سەرکوتکردن دژی گەلی کورد، سیاسەتێکی سەرکەوتوو نابێت". -
یەرەکە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر پێنجوێن ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
فەرماندەیی یەرەکە دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمی پێنجوێن لە باشووری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی دەکاتەوە ئامانج لەم هێرشانە داگیرکردنی باشووری کوردستانە. -
لە شاری سلێمانی کۆڕێک سەبارەت بە دەستوور و ڕێککردنەوەی باڵانس ئەنجامدرا
لە شاری سلێمانی ڕێکخراوی پەیڕەوانی یاسا بۆ پەرەپێدان، کۆڕێکی سەبارەت بە "دەستوور و ڕێکخستنەوەی باڵانس" بۆ دکتۆر موحسین ئەدیب ئەنجامدا. -
شاندەکەی بەغداد لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە کۆبوونەوە
نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاوى کردەوە، قاسم ئەعرەجی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە کۆبووەتەوە. -
تەرمی تانەر ئۆگمەن، گەریلای هەپەگە بەخاک سپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) کە لە کەربۆران شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گەڤەر بەخاک سپێردرا. -
دانیشتنی دادگا تایبەت بە تیرۆرکردنی نوێنەری کەنەکە لە هەولێر جارێکی دیکە دواخرا
دانیشتنی تایبەت بە تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت نوێنەری کەنەکە لە هەولێر جارێکی دیکە دواخرا. -
'دەسەڵات ڕێگەخۆشکەر و کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەرییە'
هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە و لەم بارەیەوە چالاکوانان و ئەندامانی پارتەکان هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و وتیان: "دەسەڵات ڕێگە خۆشکەر و کەواسوری بەر لەشکری داگیرکارییە". -
شاندەکەی بەغداد دوای سەردانی بۆ هەولێر گەیشتنە سلێمانی
شاندی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی، بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەغدادەوە سەردانی باشووری کوردستانیان کردووە و لە سلێمانی دەستیان بە دانوستان کرد. -
هەپەگە: ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە چالاکیەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندرا و گورز لە حەفارەیەک و چەپەرێک درا.