کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئێران ٣ گەنجی کوردی دەستبەسەرکرد
هێزەکانی ئێران ٣ گەنجی کوردیان لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرد و چارەنووسیان نادیارە. -
ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ: خاوەنداری لە پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین
لە چالاکی ئێشکگری لەسەر سنووری پیرسوس و کۆبانێ، بانگەوازکرا بۆ خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ، هەروەها بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٣ ی کانوونی دووەم لە پیرسوس. -
نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٤ـی ئاشکرا کرد
نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٤ـی ئاشکرا کرد. لە ١١٢٤ چالاکی گەریلادا ٤٧٨ داگیرکەر سزادراون، ١٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (سیها) خرێنراونەتە خوارەوە. ١٣٤ گەریلا لە هێرشە داگیرکارییەکاندا شەهید بوون کە تەقەمەنی قەدەغەکرا و گازی کیمیاوی تێدا بەکارهێندراوە. -
جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە لە ئیزمیر چالاکیی چەکدارییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە ڕایانگەیاند کە لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر، دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان چالاکیی چەکدارییان ئەنجامداوە. -
چارەسەری بە تێکۆشانی ئازادیی هێزە شۆڕشگێڕەکان و ژنان دەستەبەردەبێت!
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک باسی لەوەکرد کە تاکە رێگەی رزگاربوون لە قەیرانی نەتەوە-دەوڵەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتیکە و وتی، "چارەسەری بە تێکۆشانی ئازادیی گەلان، ژنان و هێزە شۆڕشگێڕەکان دەستەبەر دەبێت". -
ئێشکگری سەر سنوور: پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرە
چالاکی ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٧ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییە دووپاتکرایەوە، پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆش بۆ چارەسەریین. -
"پێویستە بۆ مافی هیوا، پرۆسەی یاسایی دەست پێ بکات"
ئۆهەدە و مەد تواد_فەد ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافیان لە زیندانەکان ئاشکرا کرد، گوتیان: "لە چوارچێوەی مافی هیوادا، دەبێت پرۆسەی یاسایی دەربارەی ئۆجالان و هەموو زیندانیانی هەتاهەتایی، دەست پێ بکات". -
فەرماندەی چیاکانی بۆتان: عادل بیلیکی
دڵسۆزی و پێداگری و تایبەتمەندییەکانی لەلایەن ڕێبەرێتییەوە وەها پێناسەکرابوو: "لە ڕوواڵەتدا عادلە، بەڵام لە جەوهەردا ئەوەی هەنگاودەنێت، ڕێبەرێکە". -
چالاکی لە زاپ و مەتینا: داگیرکەرێک سزادرا، ٢ی دیکەش برینداربوون
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا داگیرکەرێک کوژرا و دووانی دیکە برینداربوون. -
"دەبێت خاوەنداری لە خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوا بکەین"
خەباتکارانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور داوای یەکێتی و یەکڕیزی دەکەن و رایدەگەیەنن: "هەموو لێکدانەوەکانی ئێستا لەسەر کوردانە. ئەوەی لەئێستادا چارەنووسی کوردان دیاریدەکات، یەکێتی گەلی کوردە". -
جەمیل بایک: دەبێت هەڵمەتی ئازادی بگەیەنینە سەرکەوتن
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک باسی لەوەکرد، کە هەڵەمەتی ئازادی رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجامی گرنگی لێکەوتووەتەوە و وتی، هەڵمەتەکە لە ساڵی ٢٠٢٥ دا دەگاتە ئەنجام. -
ئێشکگری ئازادی لە مەخمور بەردەوامە
ئێشکگری ئازادیی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە مەخموور ٥٢٨ ڕۆژە بەردەوامە. -
جەنگاوەرانی ماک لە ئامەد دژی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ماک دژی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و هێرشە داگیرکارییەکان لە ئامەد چالاکیان دژی پۆلیس ئەنجامدا. -
لەسەر سنوری کۆبانێ ئێشکگری بەردەوامە: دەبێت ڕۆژئاوا بپارێزین
لە ئێشکگری لە سنووری پیرسوس-کۆبانێدا پەیامی "خاوەندارێتی کردن لە ڕۆژئاوا" درا و گوترا "دەبێت هەلومەرج بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان دروست بکرێت". -
قوربانیانی ڕۆبۆسکی یادکرانەوە
قوربانیانی کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکی لەسەر گۆڕەکانیان لە گوندەکە یادکرانەوە. لە یادەکەدا دووپاتکرایەوە، بکوژ دەوڵەتی تورکە و ناڕەزایەتی پیشاندرا دژی هێرشە داگیرکارییەکان. -
کۆنگرەی گەل: پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکی سەرەکیمانە
کۆنگرەی گەل هاتنی ساڵی نوێی لە گەلان پیرۆز کرد، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان کرد و رایگەیاند، "پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکی سەرەکی گەل و دۆستانمانە کە لە هەموو جێگەیەکی جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئەمە ئەنجام بدات." -
کەسوکاری بێسەروشوینکراوان، قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکییان بەبیر هێنایەوە
ئەندامانی ئیهەدە و کەسوکاری بیسەرشوێنکراوان، ئەوکەسانەی کە لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا کۆمەڵکوژکران بەبیر هێنایەوە. -
سەربازانی تورک لە وان کەسێکیان کوشت
لە گەڕەکی ئاڤزێرکێی ناوچەی سەراڤ لە وان، سەعیدخان دوردو لە ئەنجامی تەقەکردنی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییەوە، ژیانی لەدەستدا. -
بنەماڵەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی سەردانی گۆڕستانیان کرد
بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی چوونە سەردانی گۆڕستانی ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا شەهید کران. -
پارتی سەوز سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەی کرد
شاندێکی پارتی سەوزی کوردستان لەگەڵ هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆ و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە سەما بەکتاش کۆبووەوە. -
پارێزەر ئارکان: دەبێت تورکیا دەست لە بەفۆبیاکردنی کورد هەڵبگرێت
پارێزەری ئیهەدە ئەحمەد ئارکان کە لەسەر سنووری نسێبین-قامیشلۆ لە چالاکی ئێشکگرییدایە جەختی لەوەکردوە، دەبێت تورکیا دەستبەرداری بە فۆبیاکردنی کورد ببێت. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ڕاگەیاند
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ڕاگەیاند کە لە خواکورک شەهید بوون و ئاماژەی بەوەکرد: "هەڤاڵانمان ئەکین و میترا بە قووڵبوونەوەیان لە کەسایەتی خۆیان، تێکۆشانی ئازادیی ژنیان بە بنەما گرت". -
لە ئێلح ڕێپێوان لە دژی داگیرکاری و قڕکردن بەڕێوەچوو
لە دژی داگیرکاری و قڕکردن لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ناوچەی هەزۆی ئێلح ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیش بەڕێوەچوو. -
"تا هێرشەکان بەردەوام بن، لە ئێشکگرییدا دەبین"
ئێشکگران لەسەر سنووری پیرسوس_کۆبانێ ڕایانگەیاند هەتا هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوام بن، لە ئێشکگریدا دەبن و گوتیان: "بەرخۆدان سەرچاوەی سەرکەوتنی مرۆڤە". -
جەنگاوەرانی سەڤدا سەرینیەلی هەبەدەهە لە مێرسین چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سەڤدا سەرینیەلی هەبەدەهە ڕایگەیاند، لە ناوچەی تارسوسی مێرسین، لە دژی لقێکی زنجیرە مارکێتی سەربە فاشیستان چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.