کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە کەرکوک دژبە بڕیاری زیندانی کردنی رۆژنامەنووسان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا
لە كەركوك گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدرا دژی بڕیاری زیندانی کردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانان لەلایەن دادگای هەولێر. -
قەرەیلان: لە گارە لە بەریەک هەڵوەشان و رایانکرد
قەرەیلان رایگەیاند، سوپای تورک گیری خوارد، گازی بەکارهێنا، رێگای چەپەڵی گرتەبەر، ٤ رۆژ هەوڵیدا بڕواتە ناو کامپەکە. کاتێک زانییان لەلایەن هێزەکانمانەوە گەمارۆدراون و لەبەر یەکهەڵدەوەشن، گازیان بەکارهێنان و بە خێرایی رایانکرد. -
چالاکوانانی کەرکوک: چالاکوانانی بادینان ئازاد بکەن
لە كەركوك گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی بڕیارەكەی دادگای هەولێر، بەڕێوەچوو و داوا دەكرێت، دەستبەجێ دەستگیركراوانی بادینان ئازاد بكرێن. -
دادگای تورک سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی سووری ئامەددا سەپاند
سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر فیلیز بولوتتەکین هاوسەرۆکی شارەوانی سووردا سەپێنرا. -
دەوڵەتی تورک هاتوچۆی هاووڵاتییانی لە ١٨ گوندی پارێزگای مێردین قەدەغە کرد
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە ١٨ گوندی ناوچەکانی دێرک، شەمرەخ و قۆسەر لەپارێزگای مێردین قەدەغەکارییان راگەیاند و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکیان لە هاووڵاتییانی ئەو گوندانە قەدەغە کرد. -
هەپەگە ناسنامەى شەهیدانی بەرخودانی گارەی بڵاوکردەوە
هەپەگە ناسنامەى گەریلا شەهیدەکانی بەرخودانی گارەی بڵاوکردەوە، کە لە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە شەهید بوون. هەپەگە رایگەیاند، "هاوڕێیانی شەهیدمان فەرمان و رێنمایی تێکۆشانمان بەرەو ئازادیی رێبەرایەتی و ڵاتەکەمان". -
چوارەمین کۆنفرانسی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی هات
چوارەمین کۆنفرانسی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چوارچێوەی کار و خەباتەکانی کەنەکە، دوای پێشکەشکردنی پانێل و وەرگرتنی ڕاو بۆچوونی ئامادەبووان و خوێندنەوەی ڕەشنووسی ئەنجامنامە کۆتاییهات. -
رژێمی ئێران دوو کۆڵبەری شەهید کرد
دوێنێ دوو کۆڵبەر لە سەر سنوری شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ڕژێمی ئێران کەوتنە ناو چەمێکەوە و خنکان. -
ڕۆژی زمانی دایک لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا
لە سلێمانی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بە ئەنجامدانی سیمینارێک، بەرز ڕاگیراو بەرهەمێکی زمانەوانی ژمارەیەک لە نوسەران پێشکەش بەئامادەبووانکرا -
شاندی شەنگال لەگەڵ حزبی شیوعی و گۆران کۆبووە
لە چوارچێوەی ڕیزە کۆبوونەوەکانی لە سلێمانی، پارتی ئازادی دیموکراتی ئیزدیان ئەمرۆ لەگەڵ هەریەک لە تەڤگەری گۆران و حزبی شوعی کۆبووە. -
لە گارە چی روویدا؛ گەریلا بە ڤیدیۆ باسی شەڕەکەى گارە دەکات
دوای هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک بۆ سەر گارە ڤیدیۆی شوێن پێی سوپای تورک، کەلوپەلەکانیان و ئەو ئەشکەوتەی، کە ١٣ سەربازی تیادا دیل بوو، تۆمار کرا. گەریلاکانی قۆڵی هێرش باسی ٤ رۆژ هێرش و بەرخودانی گارە دەکەن. -
"حەفتانین واری شەهید ڤیان سۆرانە"
گەریلا چیا ئامەد بەشداری جەنگی حەفتانین بووە و رایگەیاند، لە جەنگی حەفتانین دا ژنە گەریلاکان شەڕێکی گەورەیان کرد و ئەوەش بە پێشەنگایەتیی فەرماندە عەزیمە پێکهاتووە. -
دەوڵەتی تورک لە زیندانی جۆری تی لە رحا بە سەگ هێرشی کردە سەر زیندانیان
دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتیدا لە زیندانی جۆری تی لە رحا بە سەگ هێرشی کردە سەر قاوشی زیندانیان. -
ئەرسی: ئامانجی ٢٠٢١ی ئێمە، ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە
رزگار ئەرسی فەرماندە لەناو هەپەگەدا رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی ساڵێ ٢٠٢١، ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە و وتی، "لە ساڵی ٢٠٢١، دوژمن لە کوردستان دەردەکەین." -
کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە: پەروەردە بە زمانی دایک، ڕەواترین داواکاریە
کەجەکە: داواکاری بۆ پەروەردەیی بە زمانی دایک، رەواترین داواکاریە. مۆدێلی پەروەردەی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ گەلانی هەرێمەکە وجیهان، تێکۆشانی هەبوون، ناسنامە، زمان، نمونەی بێوێنە و بەهێز و ئیرادەی جەوهەریە. -
سزادراوانی بادینان لە زینداندا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد
رۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان کە لەلایەن پەدەکەوە ٦ ساڵ سزا بەسەریاندا سەپێنرا، بۆ شەرمەزاکردنی بارودۆخی خراپی ناو زیندان، دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد. -
لە سلێمانی شاندێکی شەنگال لەگەڵ پەیەدە کۆبویەوە
لە چوارچێوەی ڕیزە سەردانەکەی شاندی شەنگال لە سلێمانی بۆ لای پارت و لایەنە سیاسیەکان ئەمرۆ ئەو شاندە لەگەڵ نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) کۆبووە. -
کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە: بە ڕۆحێکی ئاپۆیی فیداییەوە وڵامی هەرجۆرە هێرشێک دەدەینەوە- نوێ کرایەوە
کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەوەی خۆی ئەنجامداوە و وتی : " لە دژی هەرجۆرە هێرشێک لە سەرهێزەکانی ئێمە و گەلەکەمان، لەسەر بنگەی ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی وڵام دەدەینەوە، گەیشتووینەتە بڕیاری سەرکەوتن." -
دەوڵەتی تورک لە رحا سزای زیندانیکردنی بەسەر ١٠ کەسی تردا سەپاند
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە ناوەندی رحا و ٩ شاردا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ١٠ کەسیان دەستگیرکرد و سزای زیندانیکردنیان بەسەر هەر ١٠ کەسەکەیاندا سەپاند. -
لە سلێمانی سەرکەوتنی گارە پیرۆز کرا
لە شاری سلێمانی بە رێکخستنی چالاکییەک سەرکەوتنی هێزەکانی گەریلا بەسەر سوپای داگیرکەری تورک لە گارە پیرۆز کرا. -
شاندی شەنگال لەگەڵ کەنەکە کۆبوویەوە
شاندێکی شەنگال، کە لە نوێنەری ڕێکخستنی سیاسی و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی پێکهاتوە، لە سلێمانی لەگەڵ کەنەکە کۆبوونەوە. -
قەڕەیلان: هێرشی ئەم زستانەی دەوڵەتی تورک شکستی هێنا - ٢ -
موراد قەڕەیلان ئەندامی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، دەسەڵات لە تورکیا بە بانگەشەیەکی گەورەوە، ئۆپەراسیۆنێکی زستانەی بە ناوی 'ئەرەن' راگەیاندبوو، بەڵام ئەم ئۆپەڕاسیۆنە هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا. -
چادری خاوەنداری لە ئاسایشی ئێزیدخان لە ڕۆژی ٨٠ هەمدایە
خەلکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشەکەیان ماوەی ٨٠ رۆژە، لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگری-یان هەڵداوە، ٨٠ ڕۆژە لە دژی ڕێکەوتنەکەی بەغداد و هەولێر بەرخۆدانی دەکەن. -
هێزەکانی گەریلا بە هاوەن لە بارەگای سەربازی چەلێیاندا
گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار، ١٧ی شوبات بە هاوەن لە بارەگای سەربازی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگیاندا. -
قەڕەیلان: هێرشی ئەم زستانەی دەوڵەتی تورک شکستی هێنا - ١ -
موراد قەڕەیلان ئەندامی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، دەسەڵات لە تورکیا بە بانگەشەیەکی گەورەوە، ئۆپەراسیۆنێکی زستانەی بە ناوی 'ئەرەن' راگەیاندبوو، بەڵام ئەم ئۆپەڕاسیۆنە هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا.