کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەریلای عەرەب: وەرن رێبەرئاپۆ و پەکەکە بناسن
گەریلای عەرەب لە دێزئەزۆر بە ناوی جوودی قامیشلوو تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژن لە ناو پەکەکەدا و بانگی لە گەنجانی عەرەب کرد بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بن و ڕاستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدڵا ئۆجالان و پەکەکە بناسن. -
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک، سیانێ و گوندی ئاشۆریەکانیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ناوچەی سیانێی هەرێمی گارە و گوندی چەمەرۆبۆتکی ئاشوریەکانیان بۆردومان کرد کە دەکەونە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. -
ژنانی قەندیل داواکارن ژنان بەشداریەکی فراوان لە ئاهەنگی ٨ی مارسدا بکەن
ژنانی قەندیل ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بە ئاهنگێک پێرۆز دەکەن، بانگەواز لە ژنان دەکەن بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری تێدا بکەن. -
ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی مەخمور بە کۆبونەوەیەک کار و خەباتی ساڵێکی هەڵدەسەنگێنێت
ئیرۆ لە مەخمور بە بەشداری هەموو ئەندام، دەزگا و پێکهاتەکانی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیک، کۆبونەوەی ساڵانەی کار و خەباتی ئەنجومەنەکە ئەنجامدرا. -
هەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاوڕێمان ئارارات زەرزان دەکەینەوە
هەپەگە رایگەیاند، هاوڕێیان بێریڤان ئۆنال (ئارارات زەرزان)، ساڵی رابردوو بەهۆی هەورەتریشقەوە شەهید بووە و وتی، ئارارات زەرزان لە هەموو ساتێکدا بە تێکۆشانەکەی داستانی نووسی و بوو بە میلیتانێکی فیدایی. -
چەتەیەکی داعش لە هەولێر دەستگیرکرا
دهزگای ههواڵگری عێراق دەستگیرکردنی بهرپرسی تیمه قهناس بهدهستهكانی چەتەکانی داعشی لە شاری هەولێر ڕاگەیاند. -
دەوڵەتی تورک لە ئامەد، کاری نائەخلاقی، مادەی هوشبەر بڵاودەکاتەوە
لەو شارانەی کە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری تێیدا ئەنجامدرا، دەوڵەتی تورک کاری نائەخلاقی، مادەی هوشبەر و قۆماڕ پەرە پێدەدات. -
کۆنفراسی ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل بە سەرکەوتویی کۆتایی هات
کۆنفراسی دووەمی ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل بە هەڵبژاردنی هەریەک لە شنیار ڕەسول و ڕەسوڵ حەسەن وەک هاوسەرۆک و ئەنجوومەنێکی ٢٥ کەسی کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا. -
کەجەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە سەرەخۆشی لە مستەفای سەید قادر کرد
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی کۆچی دوایی سەید قادر سەید مستەفا، باوکی مستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەمالەکەیان کرد. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ڕاگەیاند
هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلا ئەحمەد شێخ مووس( ئامەد دۆرشین) لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢١ بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک شەهید بووە. -
خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزیدخان ٨٦ رۆژە بەردەوامە
خەلکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشەکەیان ٨٦ رۆژە، لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان، چالاکی ئیشکگری ئەنجام دەدەن . -
ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل کۆنفراسی دووەمی خۆی دەبەستێت
بە بەشداری ١٠٠ ئەندام گەلی بناری قەندیل لە ژێر دروشمی" بە ئیرادەی گەل سیستەمی دیموکراتی بونیاد دەنێین" کۆنفراسی دوومی ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل بەرێوە دەچێت. -
لە نۆرنبێرگ چالاکی بۆ ئازادی ئۆجالان ئەنجامدرا
لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، چالاکی هەڵگرتنی چادر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئەنجامدرا. -
پۆلیسی تورک ماڵی خانەوادەی دوو گەریلای گەمارۆدا کە لە گارە شەهید ببوون
پۆلیسی تورک، ماڵی خانەوادەی کاموران ئاتامان (شۆرش بەیتوشەباب) و ئەرگین دورموش (باوەر ئەلکێ) گەماڕۆدا، کە لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گارە شەهید ببوون. -
پەدەکە سیاسەتمەدارێکی باکووری بە دەست و چاو بەستراوی رادەستی دەوڵەتی تورک کرد
ئاسایشی پەدەکە سیاسەتمەدارێکی خەڵکی باکووری کوردستانی، کە لەژێر فشارەکانی دەوڵەتی تورک هاتبووە باشووری کوردستان، دوای ١٩ مانگ لە زیندانیکردنی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردەوە. -
دوو ساڵ سزای زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی پێشووی جۆلەمێرگ سەپێنرا
دیلەک هاتیپئۆغلۆ هاوسەرۆکی پێشووی جۆلەمێرگ، کە لە زیدنانی سینجان، بۆ وان گواستراوەتەوە و ئەشکەنجەکرابوو و چارەنووسی نادیاربوو، ٢ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شوێن و جێگەی هاووڵاتیان بۆردومان دەکات
سوپای داگیرکەری تورک کە لە گارێ بە سەختی تێکشکاوە ، ئەمڕۆ بە فڕۆکە هێرشی باشووری کوردستانی کرد. گوندەکانی زەرگە، ئیندزی، بێی ڕەش و چیای دەرەبێ و بێرمەکی قەندیل بۆردامانکرا. -
لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
ئەندامانی ( DÎK) ویستیان بە ڕاگەیەنراوێک سەرەنج بخەنە سەر مانگرتن لەخوارد، بەڵام پۆلیس ڕێگری کرد. ئەوانیش بە دوو گرووپ چالاکی دانیشتن-یان دەستپێکرد. -
دەوڵەتى تورک کانی ماسیی باشووری کوردستانی بۆردومانکرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندێکی ناوچەى کانی ماسیی باشوری کوردستانی بۆردومانکرد. -
کەمپینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان لە چواردەیەمین ساڵیادی گرتنی جەلالیاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە
کەمپینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان رایگەیاند، بەرخوەدانی بێوێنەی زەینەب جەلالیان لە بەرامبەر گوشار و ئەشکەنجە کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیرادە و هێز بە ژنان و کۆمەڵگا دەبەخشێت. -
دانیشتوانی هەلەبجە سەرکەوتنی گەریلایان لە گارە پیرۆز کرد
دانیشتوانی هەلەبجە، رژانە ناو شەقامەکان و بە خۆپیشاندانێک سەرکەوتنی گەریلایان لە گارە پیرۆز کرد -
یەژەشە: ژنان لە دەوری هێزی پاراستن کۆدەبنەوە
فەرماندەیی یەکینەکانی ژنی شەنگال بەبۆنەی پێنجەمین ساڵ دامەزراندنی یەژەشە ڕایگەیاند: بە ئیرادەی ژن ئازادیی ئازادی بەدەستدێنین و بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان تێکۆشانمان بەرزتر دەکەینەوە. -
بەرنامەی ٨ی ئازاری هەرێمی فوراتی ڕۆژئاوا ئاشکرا کرا
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات کەمپینی 'شۆرشی ژن ئازادی ئێمەیە' راگەیەنرا. -
لە ئامەد تیرۆری پۆلیس: ماڵێکیان تێکوپێکدا و کەسێک دەستگیرکرا
پۆلیسی تورک لە ناوچەی بسملی ئامەد، هەڵیانکوتایە سەر، ماڵی زۆزان دۆغرو ئەندامی هەدەپە. پۆلیسی تورک کە زۆزان دۆغرویان نەبینی، باوکیان بەدیل گرت. -
لەبارەی ٥ پەرلەمانتاری هەدەپە دەست بە لێپرسینەوەکرا
داواکاری گشتی وان، لەبارەی بەدران ئوزتورک، موعەزەز ئۆرهان ئیشیک، سەزایی تەمەلی، تەییب تەمەل و موراد ساریساچ، دەستی بە لێپرسینەوە کرد.