کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سوپای تورک لە لیجەی ئامەد دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد
لە ٣ گوندی ناوچەی لیجەی ئامەد، سوپای داگیرکەری تورک بە پشتگیری فڕۆکە جەنگیەکان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. -
هەپەگە یادی شەهیدانی زاگرۆسی کردەوە
هەپەگە یادی پێنج گەریلای کردەوە کە لە شەمزینان شەهید بوون و وتی: " بەڵێن دەدەین کە ئێمە تێکۆشانی هاوڕیانی شەهیدی قارەمانی خۆمان بە سەرکەوتن بنەخشێنین." -
هەپەگە: هیچ پێوەندییەکمان بە تەقینەوەکەی سیدەکانەوە نییە
هەپەگە ئەوەی خستەڕوو کە وەک دەزانرێت لە سیدەکان هەندێک ناوچەی مینڕێژکراوی تێدایە و داوای ئەوەی کە هێزەکانی پەدەکە چوونەتە ناوچەکە تەقینەوە ڕوویداوە و وتی، " هێزەکانی ئێمە هیچ پێوەندییەکی بەو تەقینەوەیە نییە و ئێمە لێی بەرپرسیارنین." -
کۆمیتەی دیالۆگی نێوخۆیی: بۆ ئاشتی بانگی لەهەر کەسێک کرد
کۆمیتەی دیالۆگی نێوخۆیی کەنەکە کە بۆ دیالۆگ لەنیوان لایەنە کوردیەکاندا دامەزراوە لە بەیاننامەیەکدا تیشکی خستەسەر هەڕەشە و هەڵوێستی لایەنە کوردیەکان و داوای ڕێکەوتنی لایەنە سیاسیەکان و هەرکەسێک کرد کە بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی تێکۆشان بکەن. -
کۆڵبەرێکی کورد بە دەستی چەکدارانی رژیمی ئێران کوژرا
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران، کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان کوژرا. -
لە مەخموور یادی سەرهەڵدانی قامیشلوو کرایەوە
مەجلسی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی مەخموو بە بۆنەی ١٧هەمین ساڵی سەرهەڵدانی قامیشوو لە ڕاگەیەنراوێکدا و وتی بەسایەی ئەو بەرخۆدانە ئەمڕۆ هەزاران کیلۆمەترلە خاکی پیرۆزی ڕۆژئاوای کوردستان ڕزگار بووە. -
گەنجان لە مەریوان ٨ی ئادار و لەدایکبوونی زەینەب جەلالیانیان پیرۆزکرد
گەنجانی وڵاتپارێز لە شاری مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چالاکییەک یادی ڕۆژی جیهانیی ژن و ڕۆژی لە دایکبوونی زەینەب جەلالیان ژنە زیندانی سیاسی کوردیان پیرۆزکرد. -
پارت و ڕێکخستنە کوردیەکان لە ئەورۆپا: ئارامیی و ئاسایشی کورد و کوردستان بە شەنگالدا تێدەپەڕێت
ڕێکخراو ڕێکخستنە کوردستانییەکان لە ئەوروپا ڕایانگەیاند، هەڕەشەکان لەسەر شەنگال ئاڵۆزییەکان گەورەتر دەکەنەوەو خاوەندارێتیکردن لە شەنگال ئەرک و هەڵویستێکی نەتەوەییە، ئارامیی و ئاسایشی کورد و کوردستان بە شەنگالدا تێدەپەڕێت. -
لە مەخمور، کۆمەڵکوژیی قامشلۆ شەرمەزارکرا
هاوڵاتیانی کامپی مەخمور کۆمەڵکوژیی قامشلۆیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا و لە سایەی بەرخۆدێری گەل و قارەمانێتی ڕۆڵە گیانفیداکانی هەزاران کیلۆمەتەر لە خاکی نیشتمان لە دوژمن پاککراوەتەوە. -
ئاڤێستا: بە ئەندازەی ئەوەی نەکەونە داوی پیاوەوە، رێکخستنی ژنان بەهێزە
سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە رایگەیاند، هێزە دەسەڵاتدارەکان هەوڵ دەدەن تێکۆشانی ژنان لەناو سیستمی دەسەڵاتی خۆیاندا بتوێننەوە و وتی، "رێکخستنی ژنان بەو ئەندازەیە بەهێزە کە جارێکیتر ناکەونە داوی پیاوەوە." -
چالاکی مانگرتن لە خواردن لەلایەن زیندانیان ١٠٦ رۆژە بەردەوامە
مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد لە ١٠٧ زیندانی دەوڵەتی تورک لە ١٠٦ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، هەر بەو مەبەستەش چالاکییەکان لە مەخمور و یۆنان بەردەوامە. -
لە وان ئەو کۆڵانەی کە باڵەخانەی هەدەپەی لێیە داگیرکرا
ئەو کۆڵانەی کە باڵەخانەی هەدەپەی لێیە لە وان، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە داگیرکرا. -
ئێزدیان لە ئەڵمانیا بۆ شەنگال دەستیان بە هەفتەی چالاکی کرد
ئێزدیان لە ئەڵمانیا، بۆ خاوەنداریکردن لە شەنگال لە ١٣ بۆ ١٩ی ئازار هەموو رۆژێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە چالاکی، ڕێپێوان و کۆبونەوە ئەنجام دەدەن. کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی داوای لە هەموو کوردێک کرد بەشداری لە چالاکیەکەدا بکەن. -
' ئێرە ئیتر واری بەرخۆدانە، نەک شوێنی فەرمان'
چادری بەرخۆدان لە شەنگال ١٠٠ ڕۆژە بەردەوامە. مام خدر دەلێت: " ئێمە بە ئیرادەی خۆمان داعشمان دەرکرد، ئێمە ئەم خاکە دەپارێزین. ئەگەر پێویست بێت منیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرخۆدان دەبم." -
نوێنەرانی شەنگالییەکان لەگەل بەرپرسانی عێراق کۆبوونەوە
دوای ڕێپێوانی هەزاران کەسی خەلکی شەنگال، شاندێک لە مەجلسی شەنگال و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی شەنگال لەگەل بەرپرسانی عێراقی کۆبوونەوە. -
ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە رحا و مەلەتییە
دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی هەوڵە پاکتاوکارییەکانیدا لە شارەکانی رحا و مەلەتییە ئۆپراسیۆنی سیاسیی پاکتاوکاریی لە دژی گەلی کورد بەڕێوەبرد و ٥ کەسی دەستگیرکرد. -
هەزاران کەس لە شەنگال دەستیان بە رێپێوان کرد
سەرباری رێگرییەکانی سوپای عێراق هەزاران کەس لە شەنگال دەستیان بە رێپێودان کرد. -
دوایین نامەى دیلە کوژراوەکانی گارە
ئەو دیلانە، کە سوپای تورک لە گارە کوشتنی، لە ئەیلولی ٢٠١٩دا نامەیان بۆ سەرۆک کۆماری تورک، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکی گشتیی جەهەپە نارد و لە نامەکاندا رەخنەى ئەوەیان لێگرتون، کە لەبەر چی بۆ ئازادکردنیان هیچیان نەکردووە. -
سوپای عێراق لە تل عزێری شەنگال هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان و کەسێک بریندار بوو
سوپای عێراق لەم رۆژانەی دوایدا هەڕەشەکانی بۆ سەر شەنگال زیاتر کردووە و سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ لە تل عزێر هێرشی کردە سەر هاووڵاتیان. لەو هێرشەدا هاووڵاتییەک بریندار بووە و بارگرژییە -
هەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاورێکانمان گەلهات و زیندان دەکەینەوە
هەپەگە رایگەیاند، دوو گەریلایان بە ناوەکانی گەلهات و زیندان لە ساڵی ٢٠٢٠دا شەهید بوون و وتی، "باجەکەی هەرچیەک بێت، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین و بەلێن دەدەین ئازادی دەستەبەر بکەین." -
تەرمی سۆزدار ئاسلان گەریلای یەژاستار لە سێرت بەخاکسپێردرا
تەرمی سۆزدار ئاسلان (سارینا تێکۆشین) کە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ناوچەی شاخێی وان لە شەرێکدا شەهید ببوو، لە زێدی خۆی لە سێرت بەخاکسپیردرا. -
لە بەرلین گۆشەگیری شەرمەزارکرا
چالاکوانانی تەکۆ – ژن و تەجەشە لەبەردەم پەرلەمانی فیدڕالی بەرلین گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد. -
لە جۆلەمێرگ قڕکردنی سیاسی بەردەوامە: ٢ کەس زیندانیکران
لە جۆلەمێرگ ٢ کەس کە ٤ی ئازار لە ئۆپەڕاسیۆنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون، بە بیانوی 'ئەندامێتی رێکخستن' رەوانەی زیندانکران. -
چادری خاوەنداری لە ئاسایشی ئێزیدخان لە ڕۆژی ٩٩ هەمدایە
خەلکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشەکەیان ماوەی ٩٩ رۆژە، لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگری-یان هەڵداوە، ٩٩ ڕۆژە لە دژی ڕێکەوتنەکەی بەغداد و هەولێر بەرخۆدانی دەکەن. -
باهۆز ئەرداڵ: ئەزمونی شەڕی گەریلا بەهێزە و سوپاکەى بەرامبەریشمان دەناسین
ئەرداڵ رایگەیاند، کۆبوونەوەى ساڵانەى ئەنجوومەنی فەرماندەیی هەپەگە کاریگەرییەکی باشی لەسەر لێهاتوویی شەڕی گەریلای دەبێت و وتی، "لە بریی ٤٠ فڕۆکەى جەنگی ئەگەر ٤ کەسی دیموکرات و ئاشتیخوازیان بناردایە کێشەى دیلەکان بە ئاسانی چارەسەر دەبوو".