کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە چیاکانی کوردستان جۆشی نەورۆز
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا نەورۆزیان پیرۆزکرد. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە خنێرە ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی بۆردومانکرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ملەى سنین لە ناوچەى خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی کردە ئامانج و بۆردومانیکرد. -
لە قەندیل ئاگری نەورۆز گەش کرا
دوو رۆژ ماوە بۆ نەورۆز بەڵام لە ئێستاوە هاوڵاتیان ڕوویان لە بناری قەندیل کردوە و ئاگری نەورۆزیان گەش کرد. -
چادری خاوەنداری لە ئاسایشی ئێزیدخان لە ڕۆژی ١٠٨ هەمدایە
خەلکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشەکەیان ماوەی ١٠٨ رۆژە، لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگری-یان هەڵداوە، ١٠٨ ڕۆژە لە دژی ڕێکەوتنەکەی بەغداد و هەولێر بەرخۆدانی دەکەن. -
چالاکوانان و هونەرمەندانی کەرکوک: داواکارین چاوپێکەوتن لەگەل رێبەر ئۆجالان ئەنجام بدریت
چالاکوانان و هونەرمەندانی شاری کەرکوک داوا دەکەن دەستبەجێ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی ژیانی بەرێزیان. -
پژاک و کۆدار: بە رۆحی سەرهەڵدان، نەورۆزی ئەمساڵ بکەینە نەورۆزی ئازادی رێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانیان
پژاک و کۆدار رایانگەیاند، نەورۆز بۆ گەلەکەمان جێژنی رسکان، هەڵدان، بەدەرەوە بوون و دیاریبوونە. گەڕانەوەیە بۆ سروشت و گەوهەری هەبوونی کۆمەڵایەتی و خۆ راپسکاندنە لە بەستەڵەکی لەخۆنامۆبوون. -
لە جیهان پشتگیری بۆ هەدەپە فراوان دەبێت
لەدژی هەوڵەکانی داخستنی هەدەپە لە جیهان ژمارەیەکی زۆر، بەڕێوەبەر، پەرلەمانتاری پارتەکان پشتگیری خۆیان بۆ هەدەپە دەربڕی و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەزگا و حکومەتەکان کرد لەدژی دیکتاتۆری ئاکەپە بێدەنگ نەمێنن. -
کەرکوک، پەردە لەسەر پەیکەری شەهیدی قەڵەم شێخ مارف بەرزنجى لادرا
لە شاری کەرکوک بە مەراسیمێك پەردە لەسەر پەیکەری شاعیر، چیرۆک نووس، نووسەر و شەهیدی قەڵەم ( شێخ مارف بەرزنجى) لادرا. -
پەکەکە: ئێمە گوێ بە ئاستەنگیەکان نادەین، گۆڕەپانی نەورۆز پڕدەکەن
پەکەکە: گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات گوێ بە ئاستەنگیەکان نەدەن، گۆڕەپانی نەورۆز پڕبکەن وهەڵمەتی ' کاتی ئازادیە' کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، لە نەورزۆدا بگەێنینە ئاستێکی بەرز. -
لە زاگرۆس جەژنی نەورۆز: سالی ٢٠٢١ سالێکی دژوار دەبێت
لە هەرێمی زاگرۆس کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانی ئازادیدایە، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی بەڕێوە چوو. -
لە ناوچەکانی گەریلا ئاگری نەورۆز کرایەوە
هێزەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئاگری نەورۆزیان کردەوە. -
لە وان ناڕەزایەتی لە دژی داخستنی هەدەپە
رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە وان ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە داخستنی هەدەپە دەربڕی. -
بایک: دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێکدا بڕژێنە گۆڕەپانەکانی نەورۆز
بایک رایگەیاند، لەم سەردەمەدا ئاکەپە – مەهەپە نوێنەرایەتیی زوحاکی زاڵم دەکەن. مەزڵوم دۆغان وەک کاوەی ئاسنگەر ئاگری ئازادیی هەڵکرد، بۆیە دەبێت مرۆڤ لە بەرامبەر فاشیزم بوەستێتەوە و تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بەهێزتر بکات. -
هونەرمەندان ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل دەکەن
هونەرمەندان ئامادەکاری بۆ ئاهنگی نەورۆز دەکەن و بانگەواز لەگەل دەکەن بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری ئاهنگی نەورۆزی قەندیل بکەن. -
قەرەیلان: ئێوە ناتوانن بە توندوتیژی گەلی کورد تەسلیم بکەن -٢-
مووراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دەربارەی سیاسەتی تووندووتیژی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە کوردستان قسەیکرد و وتی: " ئاکەپە و مەهەپە ناتوانن بە تووندووتیژی گەل لە ناو بەرن. ناتوانن گەلی کورد تەسیم بکەن." -
هاوڵاتیان: ئەگەر تورکیا دەست بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەرێت شتێک نامینی بە ناوی تورکیا
ناڕەزایتیەکانی گەلی کورد لە بەرامبەر ئەوە دەنگۆیانە لەسەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاو دەبنەوە هەتاکوو دەڕوات فراوانتر دەبێت و داوای زانیارییەکی درووست دەکەن لە سەر ژیانی ڕێبەر ئۆجەلان. -
کەژەکە: تا زانیاری دەربارەی ڕێبەرئۆجالان نەگرین هەمووان لە شەقامەکاندا بن
کەژەکە: ئازادی ڕێبەرەکەمان ئازادی ئێمە.هەتاکوو ئەم دۆخە ڕوون نەبێتەوە، ئێمە جارێکی تردووپاتی دەکەینەوە ، هەتاکوو زانیارییەکی درووست دەربارەی دۆخی ڕێبەر ئاپۆ وەر نەگرین، دەبێت هەر کەس بەتایبەتی ژنان و گەنجان لە شەقامەکاندا بن. -
تەرمی دۆگان دەمیر گەریلای هەپەگە بە خاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە دۆگان دەمیر، کە لە ئەسکەندەرون لە شەڕدا شەهید بوو بوو، دوای ٦ مانگ بە خاکسپێردرا. -
پێنجوێنی: دەبێت نەورۆزی ئەمساڵ بکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان
حەمە ئەمین پێنجوێنی دۆستی دێرینی ڕێبەر ئۆجالان دەڵێت: لە ئەگەری دەستبردن بۆ ژیانی ئۆجالان گەلی کورد تورکیا لێکهەڵدەوەشێنیت. -
کەجەکە: نەورۆز لە دژی زوڵم رۆژی گەشکردنی تێکۆشانە
هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەرێوەبەریی کەجەکە بە بۆنەى نزیکبوونەوە لە نەورۆز رایگەیاند، "فیداییەکانی گەلی کورد وەک ئەو ئاگرەی، کە کاوەی ئاسنگەر بەریدایە کۆشکی زوحاکی زاڵم، ئاگری ئازادییان گەش کردووە". -
پەژاک و کۆدار: گەلی رۆژهەڵات بە رۆحی سەرهەڵدانەکانی ساڵی ۱۹٩٩ خاوەندارێتی لە رێبەر ئاپۆ دەكهن
پەژاک و کۆدار لەبارەی بڵابوونەوەی هەندێک هەواڵ و زانیاری لەبارەی ژیان و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. -
کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان لە سلێمانی: رێبەر ئاپۆ هێڵی سوورمانە
کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان لە سلێمانی، بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی ئیمڕاڵی و زانینی باری تەندروستیی ڕێبەر ئاپۆ، گردبوونەوەیەكی ساز كرد و داوای ئازادی و زانینیی دۆخی تەندروستیی دەکات. -
لە مۆنتپیلیر، تۆلۆس، فرانکفورت و بروکسەل بۆ ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا
چالاکیەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا بە ئامانجی بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بەردەوامن. -
قەدەغەی جۆلەمێرگ ١٥ رۆژی دیکە درێژکرایەوە
قەدەغەی چالاکی و ئاهەنگەکان لە جۆلەمێرگ ١٥ رۆژی دیکە درێژکرایەوە. -
سەرۆک هۆزەکانی شەنگال: پێویستە بە زوترین کات ڕێبەر ئاپۆ ببینرێت
دەستەی سەرۆک هۆزەکانی شەنگال داوای کرد بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت و رایگەیاند، بە ملیۆنان کەس چاوەڕێی زانیاریەکن کە لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کوردەوە بەدەست بهێنرن.