کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک لە ئامەد ٥ چالاکوانی تری کوردی زیندانیکرد
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە دژی مەبیادەر ١٣ کەس دەستگیرکرابوون. دەوڵەتی تورک سزای زیندانکیردنی بەسەر ٥ کەسیاندا سەپاند و ٨ کەسی تریانی بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرد. -
چالاکیی بنەماڵەى شەنیاشار بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت
ئەندامانی بنەماڵەى شەنیاشار لەلایەن ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە لە پرسوس کۆمەڵکوژکران و بنەماڵەى شەنیاشار بۆ دادگایەکی دادپەروەرانە دوێنێ لە بەردەم دادگادا دەستیان بە چالاکیی کردبوو و بڕیاریشیانداوە ئەمڕۆش درێژە چالاکییەکەیان بدەن. -
بێریتان ئونەن چالاکوانانی ژنان لە مێرسین زیندانیکرا
بێریتان ئونەن چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد بە بانگەشەی 'ئەندامێتی رێکخستن' زیندانیکرا. -
لە سلێمانی لە چالاکیەکدا ١٠ ژن خەڵاتکران
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی کتێبخانەی جەمال عیرفان بەبۆنەی پیرۆزکردنی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، لەلایەن ڕێکخراوی زامی کوردستانەوە، خەڵاتی ڕێزلێنان بە ١٠ ژنی دیاری شاری سلێمانی بەخشرا. -
لە چەولیک بە پلەی ٤.٢ بوومەلەرزە روویدا
لە شاری چەولکی باکوری کوردستان بە پلەی ٤.٢ بوومەلەرزە روویدا. -
یازدە چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کران
یازدە چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ڕژیمی ئێراندا بە بی هیچ بڕیارێکی دادگە دەستگیرکراوبوون، بە شێوەی کاتی ئازادکران. -
یەژەشە ٨ی ئاداری پیرۆزکرد؛ شوێنی کۆمەڵکووژیی دەبێتە شوێنی تۆڵەکردنەوە لە داگیرکەران
شەڕڤانانی یەژەشە لە ڕۆژی ٨ی ئاداردا سەردانی گۆرستانی شەهیدانی کۆچۆیان کرد و بەمەراسیمێک ئیرادەی خۆیان لەدژی هەڕەشەکانی داگیرکەران نیشاندا.یەژەشە دەستنیشانیکرد کە شوێنی کۆمەڵکووژییەکە دەبێتە شوێنی تۆڵەسەندنەوەی داگیرکەران. -
لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٨ی ئادار پیرۆزکرا
گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەل پێکەوە لە چیاکانی کوردستان ٨ی ئادار(مارس) ڕۆژی جیهانی ژنیان پیرۆز کرد. -
"داستانی گارە نیشانەى مسۆگەریی سەرکەوتنە"
گەریلای یەژاستار بێریتان بۆتان و گەریلای هەپەگە ماهیر جودی رایانگەیاند، بە داستانی بەرەنگاری و بەرخودانی گارە هەنگاوێکی تر لە سەرکەوتن نزیک بووینەتەوە. -
د. شێرکۆ حەمەئەمین: لە یادی ڕاپەڕیندا پێشوازی لە کرێگرتە و دژایەتی گەلەکەت؟!
دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین کەسایەتی و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی باشووری کوردستان و مامۆستای زانکۆ لەبارەی پێشوازیکردن لە سەرەک چەتەکانی هاوپەیمانیی نیشتمانی سوریا و کردنەوەى نوسینگە بۆیان لە هەولێر بابەتێکی بڵاوکردەوە. -
فڕۆکە چاودیریەکان بەسەر ئاسمانی شەنگال دەسوڕێنەوە
لە کاتژمێرەکانی ئێوارەوە، جموجۆڵی فڕۆکە چاودێریەکان و فڕۆکەی شەڕ لەسەر ئاسمانی شەنگال دەبینرێن. -
لە کەرکوک ٨ مارس پێرۆزکرا
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەک لە ژنانی کەرکوک بە ئاهەنگێک ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی پێرۆز کرد. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چەندین ناوچەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد. لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەرهێزی گەریلا نەکەوتووە. -
٨ی ئادار لە مەخمور بە رێپێوانێک پیرۆز کرا
لە کامپی پەنابەرانی مەخمور ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش بە رێکخستنی رێپێوانێکی جەماوەری پیرۆز کرا. -
كۆنگرا - گەل : بە تێکۆشانی ژنان فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ناتوانێت لەسەر پێ بمێنێتەوە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا - گەل بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. -
٨ی مارس لە نورنبێرگ پیرۆزکرا
لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا بە سەدان ژن ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد. -
یادی کاتار و ئونجو گەریلاکانی هەپەگە کرایەوە
یادی هەردوو گەریلای هەپەگە نەتیجە کاتار و بنیامین ئونجو کرایەوە کە ٤ ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەی لیجەی ئامەد شەهید ببوون. -
٨ رۆژە دەستگیرکراون و دەستگیرکردنەکەیان ٤ رۆژی تریش درێژکرایەوە
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ٢٧ی شوبات هەڵیکوتایە سەر مەبیادەر ٢٩ ئەندام و بەڕێوەبەری مەبیادەری دەستگیرکرد. سەرباری ئەوەى ٨ رۆژ بەسەر دەستگیرکردنەکەیاندا تێپەڕیوە، ماوەی دەستگیرکردنەکەیانی بۆ ٤ رۆژی تر درێژکردوەتەوە. -
کۆمەڵەى مافی مرۆڤ سەردانی لەیلا گیوڤەنی کرد
شاندێک لە کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) سەردانی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپەیان کرد، کە لە زینداندا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دیلکراوە. -
دەستەى بەڕێوەبەری شەنگال و ئاسایشی ئێزدخان ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد
دەستەى بەڕێوەبەریی شەنگال و ئاسایشی ئێزدخان ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشیان لە هەموو ژنان بە تایبەتی ژنانی ئێزدی پیرۆز کرد. -
رەفیق سابیر: گەورە تیرۆریست نەسر حەریری لە هەوڵیر چی دەکات؟
رەفیق سابیر کەسایەتیی دیار، نووسەر، شاعیر و رۆشنبیری کورد بابەتێکی لە بارەی هاتنی نەسر حەریری سەرەک چەتەکانی سوریا بۆ هەولێر بڵاوکردەوە و بە توندی رەخنە لەو پێشوازییە دەکات، کە لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە لێیکرا -
جەنگاوەرانی کەبەدەهە و هەبەدەهە لە دیلۆک چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی یەکەی شەهید بەسێ ئانوش لە کەبەدەهە و جەنگاوەرانی کۆمیتەى کوردستانی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە دیلۆک ٢ چالاکییان ئەنجامداوە. -
لە باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان ٨ی مارس پیرۆزکرا
لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان، لە کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) و لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان پیرۆز کرا. -
پەیامی شەڕڤانی کەکەبە/کەئۆگە لە ٨ مارسدا: رۆژە چاوەڕوانکراوەکە هات
ئیمەرا فەرا یەشیلگوز شەڕڤانی یەکێتی کۆمۆنارەکانی ژنان / هێزەکانی ئازادی ژن (کەکەبە / کەئۆگە) بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، "رۆژە چاوەڕوانکراوەکە هات. کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی بە بەڕێوەبەری پێشوو بهێنرێت." -
مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک ١٠٠ ڕۆژی تێپەڕاند
مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد لە ١٠٧ زیندانی دەوڵەتی تورک ١٠٠ ڕۆژی تێپەڕاند و لە١٠١ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، هەر بەو مەبەستەش چالاکییەکان لە مەخمور و یۆنان بەردەوامە.