کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەجەکە: رێچکەی ماهیر چایان لەناو نەبەدەهەدا دەژی
کەجەکە یادی ماهیر چایان و ٩ هاوڕێکەی کردەوە و وتی، "ماهیر چایان و هاوڕێکانی لە تورکیا ئەزمونێکی گرنگی شۆڕشگیری و دیموکراسیان بەجێ هێشتووە. ئیستاش ئەو ڕێز و ڕێچکەیە لە ناو بزوتنەوەی شۆڕشگیری یەکگرتووی گەلاندا، لەسەر بناغەی یەکگرتنی شۆرشگێری دەژی. -
ڕژیمی ئێران گیراوێکی سیاسی کوردی بە ١٥سال زیندان سزادا
ڕژیمی ئێران گیراوێکی سیاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دوای ٢سال دەستگیرکردن، بە تۆمەتی دژایەتی خودا و ئەندامیەتی لە پژاک بە ١٥ساڵ زیندان سزادا. -
قەرەیلان: هیچ پلانێکیان سەرناکەوێت -٢-
قەرەیلان رایگەیاند، نەورۆز و بەرخۆدانی گارە پیشانیدا کە 'پلانی چۆکدادان' شکستی هێناوە و وتی، "هیچ پلانێکی قڕکردنیان لە بەرانبەر گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی سەرناکەوێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت." -
دایە ئەمینە شەنیاشار و فەریدی کوڕی دەستگیرکران
دایە ئەمینە شەنیاشار و فەریدی کوڕی، کە داوای دادپەوەری دەکەن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکران. -
قەرەیلان: هیچ پلانێکیان سەرناکەوێت -١-
قەرەیلان رایگەیاند، نەورۆز و بەرخۆدانی گارە پیشانیدا کە 'پلانی چۆکدادان' شکستی هێناوە و وتی، "هیچ پلانێکی قڕکردنیان لە بەرانبەر گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی سەرناکەوێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت." -
کتێبی (ئەو چیرۆکانەی دەبێت بزانرێن) بڵاوکرایەوە
بەرگی یەکەمی کتێبی (ئەو چیرۆکانەی دەبێت بزانرێن) لە نووسینی سیاسەتمەداری کورد، محەمەد ئەمین پێنجوێنی، بڵاوکرایەوە، کە پێکدێت لە کۆمەڵێک یاداشتی نووسەر. -
سکاڵا لەبەرانبەر ٢٩ کەسی هەدەپەیی و بەدەپەیی تۆمارکرا کە داوای ئاشتیان کردبوو
سکاڵا لەبەرانبەر ٢٩ سیاسەتمەداری کورد تۆمار کرا کە کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپەش لەنێویاندایە. سیاسەتمەداران بەشداریان لە رێپێوانی ١ی ئەیلول رۆژی جیهانی ئاشتیدا کردبوو. -
بایک: دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ئیدی ناتوانێت خۆی بەڕێوەببات
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، "هەدەپەش دابخەن، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ئیدی ناتوانێت بەڕێوەبچێت و کۆتاییان پێهاتووە. بەرخودانی گارە، ٨ی ئادار و نەورۆز بە شێوەیەکی زەق ئەوەى خستووەتە بەرچاو. -
وڵاتپارێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان یادی شەوگەر چیا بەرزرادەگرن
لە دوای بڵاوبوونەوەى هەواڵی شەهادەتی ئاکۆ فەتحی گەریلای پەژاک لە پیلانگێڕییەکدا لەلایەن بە کرێگیراوانی رژێمی ئێران، کۆمەڵانی خەڵک بە کۆبوونەوەیان لە شارۆچکەى توبرەریز لە کامیاران بەشدارییان کرد لە پرسەی ئەو شەهیدەی رێگای ئازادیی کوردستان. -
گەلی شەنگال لەدژی پلانی تەسفیەکردن رێپیوانیان ئەنجامدا
هەزاران هاوڵاتیی شەنگال لەدژی ڕێککەوتنی بەغدا-هەولێر و پلانی پاکتاوی خۆبەڕێوبەریی و هێزەکانی پاراستنی ئێزدخان دەستیان بە ڕێپێوان کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە و ناسینی پێگەی خۆبەڕێوبەریی بۆ ئێزدییەکان دەکەن. -
چالاکیی دایە شەنیاشار و کوڕەکەى لە ٢٠هەمین رۆژدا بەردەوامە
دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی ماوەى ٢٠ رۆژە لە بەردەم دادگای رحا بۆ داوای بەدیهێنانی "داد" لە چالاکیی دانیشتندان. -
پەدەکە هاتوچۆی هاووڵاتییانی لە ٥٣ گوندی ناوچەى برادۆست قەدەغە کرد
پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی بۆ دەوڵەتی تورک هاتوچۆی هاووڵاتییانی لە ٥٣ گوندی ناوچەى برادۆست قەدەغە کرد. بۆ ئەو قەدغەکارییە هەڕەشەی لە هاووڵاتییان کردووە و رایگەیاندووە، دەکرێنە ئامانجی دەوڵەتی تورک. -
پەژاک: هەڤاڵان زاگرۆس مانی و شەوگەڕ چیا لە پیلانگێڕییەکدا لە چەم شلێری پێنجوێن شەهید کران
پەژاک رایگەیاند، دوو هەڤاڵیان بە ناوەکانی زاگرۆس مانی و شەوگەڕ چیا لە ناوچەى چەمی شلێر لە پێنجوێنی باشووری کوردستان لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا شەهید بوون. -
بایک: ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری دۆخی رێبەرەکەمان نین
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، لەبارەی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەکیان نییە و وتی، "بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری لەسەر رێبەرایەتی و مسۆگەرکردنی ئازادییان، دەبێت تێکۆشان بەهێزتر بکرێت". -
هەپەگە یادی شەهیدانی کاتۆ ژیرکای کردەوە
هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە کاتۆ ژیرکا شەهید بوون و وتی، "بوون بە شایەنی میراسی عەگید، نوودا، عادل، گەلهات و گوڵبەهارەکان کە لە بۆتان بوون بە فەرماندەی ئەسفسانەیی." -
لە کفری ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
لە کفری کەسیک خوشکەکەی کوشت و دواتر هەڵهات. -
دۆزی کەجەکە لە سلۆپی: ٩٩ ساڵ سزا
لە دۆزی کەجەکەدا لە سلۆپی ٩٩ ساڵ سزای زیندانی بەسەر ١٢ سیاسەتمەداری کورددا سەپێنرا. -
چالاکی چادر هەڵدان لەدژی گۆشەگیری لە قامشلۆ بەردەوامە
دانیشتوانی تل کۆچەر و چلئاخا سەردانی چادری دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان کرد کە لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە هەڵدراوە. لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەکرا کە لە کەسایەتی رێبەری گەلی کورددا، گەل سزا دەدرێت. -
تەرمی قەدری یڵدرم بەخاکسپێردرا
تەرمی پرۆفیسۆر دکتور قەیدری یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، بە بەشداری هاوڵاتیان و سیاسەتمەداران بەخاکسپێردرا. -
نەپەگە: گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕۆحی عەگیدەکان تێکۆشان دەکەن
نەپەگە: لە سەردەمێکی ئاوەهادا کە گەلی ئێمە و تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەهەرکات زیاتر پێویستیان بە عەگیدبوون هەیە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بەڕۆحی عەگیدەکان بەرەو لووتکەی سەرکەوتن تێکۆشان دەکەن. -
"ئەندامانی دادگای باڵای دەستووری لەلایەن ئەردۆغانەوە دانراون و ناتوانن هیچ بڕیارێکی سەربەخۆ بدەن"
پارێزەر ئۆنور دوشونمەز ئەندامی کۆمەڵەى پارێزەرانی جۆلەمێرگ رایگەیاند، حیزبێک بۆ بە دەستهێنانی دەنگی نەتەوەپەرستەکان دەیەوێت هەدەپە دابخات و بۆ ئەوەش رێنمایی و فەرمانی بە دادگاى باڵاى دەستووری (ئایەمە - AYM) داوە. -
پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کۆچی دوایی کرد
پرۆفیسۆر دکتۆر قەدری یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە دوای تێکچوونی باری تەندروستیی رەوانەى بەشی فریاگوزاریی خێرا و وردی نەخۆشخانەیەکى ئامەد کرا، بەڵام بەهۆی خۆێنبەربوونی مێشکەوە گیانی لە دەستدا. -
گەریلا لە حەفتانین لە ئاسمانەوە داگیرکەرانیان کردە ئامانج
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ئاسمانەوە سوپای داگیرکەری تورک-یان لە هەرێمی حەفتانین کردووەتە ئامانج و دەستنیشانیکرد کە چالاکییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە. -
کەژەکە: تاوەکو رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت تێکۆشان بە رۆحی نەورۆز بەردەوام دەبێت
کەژەکە: تا زانیاری لەسەر رێبەر ئاپۆ بەدەست نەهێنرێت و سیستمی ئەشکەنجەی نێودەوڵەتی ئیمڕالی هەڵنەوەشێت، پێویستە تێکۆشان بە رۆحی بەرخۆدانی نەورۆز بێوەستان بەردەوام بێت و کەس لە دەرەوەی تێکۆشان نەبێت. -
هێزەکانی گەریلا لە ئاڤاشین نەورۆزیان پیرۆز کرد
گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار لە ئاڤاشین بە رۆحی سەرکەوتنی گارە نەورۆزیان پیرۆز کرد.