کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی گەریلا شەهیدەکەى چیای باگۆک لە مێردین بە خاک سپێردرا
گەریلای هەپەگە عیسمەت بیلگیچ (رۆستەم میدیات) لە بەرزاییەکانی چیای باگۆک لە ناوچەى نسێبینی مێردین لە کۆتایی مانگی ئاداردا لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید بوو بوو، تەرمەکەى لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوە و بە خاکسپێردرا. -
پاسەوانانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر زیندانیانی زیندانی خارپێت
لە زیندانی خارپێت، پاسەواکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر قاوشەکان و مەحمود چاکماکی تەمەن ٦٠ ساڵ و ٢ زیندانیی تریان ئەشکەنجە کرد. -
گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد
گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە چیاکانی کوردستان بە رێکخستنی مەراسیمێک ٤ی نیسان رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ١٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پ -
لە بوردو، تۆڵۆس، مارسیلیا، بیلەفڵد، هانائۆ و شتوتگارت ٤ی نیسان پیرۆزکرا
رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شارەکانی بوردۆ، مارسیلیا و تۆڵۆسی فەڕەنسا و شارەکانی بیلەفڵد، هانائۆ و شتوتگارتی ئەڵمانیا پیرۆزکرا. -
ئۆزتورک: ئێمە بەڕێز ئۆجالانین و ئێمە گۆشەگیر دەکرێین
بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە لە مێرسین لە کاتی سەرداندا ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی، " ئێمە بەڕێز ئۆجالانین و ئێمە گۆشەگیر دەکرێین." -
هەپەگە: بوونە مەشغەڵی ڕێگەی سەرکەوتن
هەپەگە یادی ٤گەریلای کردەوە کە ساڵی ٢٠١٨ لە قەندیل شەهیدبوون و وتی، : هاوڕێیانی ئێمە ئارگەش، بۆتان، چیاگەر و سیپان بە شەهیدبوونی خۆیان بوونە مەشغەڵی ڕێگەی سەرکەوتنی گەلەکەمان." -
پەژاک جەژنی ١٧هەمین ساڵیادی دامەزارندنی خۆی شکۆمەندانە بەڕێوەبرد
پەژاک جەژنی ١٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی و ٧٣هەمین ساڵیادی لە دایکبوونی رێبەر ئاپۆی بە شێوەیەکی شکۆمەندانە لە چیا ئازادەکانی کوردستان پیرۆز کرد. -
گۆرانی گەریلا ' کات کاتی ئازادیە'
گەریلا دلۆڤان لەیلاخ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٧٢هەمین ساڵی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆرانییەکی بەناوی 'کات کاتی ئازادیە' دیاری ڕێبەر ئۆجالان کرد. -
پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەى ژنانی رۆزا و چەندین کەسیان دەستگیرکرد
پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەی بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەى ژنانی رۆزا و چەندین شوێنی تر و لەو هەڵکوتانەدا ژمارەیەکی زۆر کەسیان دەستگیرکردووە. -
بێریتان جان ئۆزەر پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز لە ئامەد دەستگیرکرا
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا پەیامنێری ژن نیوز بێریتان جان ئۆزەر-یان لە ئامەد دەستگیرکرد. -
لە سلێمانی رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئۆجالان پیرۆزکرا
بەبۆنەی ٧٢یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالانەوە، لە شاری سلێمانی هەڵمەتێکی نەمام چاندن و ئاهەنگگێڕان بۆ پیرۆز کردنی ئەو ڕۆژە بەڕێوەچوو. -
نەپەگە: گەریلا ئەم سەردەمە دەکاتە سەردەمی سەرکەوتن
نەپەگە رایگەیاند کە پەیامی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە تەلەفۆندا، بۆ ئەوان بە واتای بەهێزکردنی تێکۆشان و بەرخۆدان دێت و رایگەیاند کە ئەم سەردەمە دەکەنە سەردەمی سەرکەوتن. -
یەژاستار: ئێمە دیوارەکانی ئیمڕالی هەڵدەوەشێنین!
یەژاستار رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد و وتی، "بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین کە بڕوایان بە ئازادی هەیە و بۆ مرۆڤایەتی، دیموکراسی تیدەکۆشن، لە دەوری رێبەرتی کۆبنەوە و دیواری ئیمڕالی کە بووەتە دیواری شەرمی سەردەم هەڵوەشینن. -
کەرکوک، بەچەند چالاکییەک ٤ی نیسان پیرۆزکرا
لە کەرکوک بە چەند چالاکییەک ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجەلان پیرۆزکرا. -
سیامەند موعینی: پژاک خولیای ئازادی و سەربەخۆیی گەلی لەدڵدا زیندوو ڕاگرت
هاوسەرۆکی پژاک بە ئاماژەدان بەوەی کە دوژمن لە بەرامبەر تێکۆشانی هەڤاڵانیان لە شاخ و شار و زیندانەکاندا بێچارە ماوە، ڕایگەیاند: پژاک هیوا و ئیرادە و خولیای ئازادی و سەربەخۆیی گەلی لەدڵدا زیندوو ڕاگرت. -
کژار: لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی ژنان و گەلی کوردە
کژار رایگەیاند،٤ی نیسان بە تەنها لەدایکبوونی ئازادی و رێبەر ئاپۆ نییە، بەڵکو لە هەمانکاتدا سەرلەنوێ زیندووبوونەوەی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە بۆ خۆخوڵقاندنێکی نوێ لەناو تێکۆشاندایە کە بەم لەدایکبوونە دەیەوێت مێژووی دووبارە زیندووبوونەوە تۆمار بکات. -
چیرۆکی لەدایکبوونی سێیەم، کتێبێک لە ٧٣یەمین ساڵی لە دایکبوونی ئۆجالاندا
لە دید و فیکری زیاتر لە ٢٠ بیرمەند و پرۆفیسۆر و ئەکادیمیست و نووسەری جیهانەوە، لێکۆڵینەوە دەربارەی پارادیگمای ئۆجالان کراوە کە بۆ یەکەمجارە بابەتی زۆر سەرنج راکێش و جیاواز دەڵێن کە لەلای رۆشنبیر و نووسەری کورد دەرکی پێنەکراوە. -
تەژەئا رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ٧٢مین ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد. -
سۆزدار ئاڤێستا: بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ تێکۆشان گەشتر دەکەین
سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری گشتیی کەجەکە بە بۆنەى رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وتی، "بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تێکۆشان گەشتر دەکەین". -
هۆزات: رۆحی ژنی ئازاد بە گەردوونی دەبێت
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیانىد، ئەم خاکە بە پێشەنگایەتیی ژنان شۆڕشی نیۆلۆتیکی تیادا پێکهات، بە دڵنیاییەوە ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری و ژیانێکی دڵخۆش و شادومان سەرلەنوێ بونیات دەنرێت. -
"مەترسی لەسەر ژیانی چالاکوانانی بادینان لە زیندانی پەدەکەدا هەیە"
نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان (چالاکوانانی بادینان) رایگەیاند، چالاکوانان کە نزیکەی ٨ مانگە لە زینداندان توشی نەخۆشی بوون و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە. -
کۆدار ٤ی نیسانی پیرۆز کرد
کۆدار بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ١٧مین ساڵیادی دامەزراندنی پژاک راگەیەنراوێکی بڵاکردەوە. -
لە دارمستەید چالاکی بۆ ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا
لە شاری دارمستەیدی ئەڵمانی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا. -
ڕژاک: لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی خۆری ئازادیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی
رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (ڕژاک)، دووپاتی دەکاتەوە کە “دەركەوتنی رێبەر ئاپۆ لە یەكەم هەنگاوی لەدایك بوونیەوە هەتا دەگاتە رۆژی ئەمرۆ توانیویەتی چەندین وەرچەرخان و شۆڕشی گەورە ئەنجام بدات”. -
هۆزات: کاتی ئەوە هاتووە کە رێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە ئازاد ببێت
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی، "لە هەموو جیهان بۆ رێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجام دەدرێت. پێویستە چالاکیەکان فراوانتر بکرێن و بەردەوامیان پێبدرێت. کاتی ئەوە هاتووە کە لە رووی جەستیەوە رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت."