کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
چالاکی ئیشکگری 'دادپەروەری' خانەوادەی شەنیاشار لە رۆژی ٣٩میندا بەردەوامە
خانەوادەت شەنیاشار ٣٩ رۆژە لەبەردەم دادگای شاری روحای باکوری کوردستان چالاکی ئیشکگری ئەنجامدەدات و داوای دادپەروەری دەکات. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢ گوندی شەرای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تانک و ئۆبۆس، دوو گوندی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد. -
ژنانی هەدەپەیی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دانیمارک قسەیان کرد
کۆمسیۆنی دیۆپلۆماسی ژنانی هەدەپە، بە شێوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری دانیمارک کۆبونەوە. -
بزوتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا: تاڵانکردنی سروشت راگرن
بزوتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا لە بەرانبەر بڕینی دارەکان لە ناوچەی لیجەی ئامەد لەلایەن سوپای تورک هەڵوێستی پیشاندا و وتی،"تالانکردنی سروش راگرن." -
هەرێمی کوردستان و عێراق: هێرشەکانی ئەم دواییە تێكهڵكردنی كارتەکانە
وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێم و ئێراق لەسەر هێرشەکەی ئەم دواییەی هەولێر لە ڕاگەیندراوێکی هاوبەشدا ئاشکرای دەکەن: هێرش و دهستدرێژییەکانی ئەم دواییە تێكهڵكردنی كارتهكانە. -
لە جۆلەمێرگ قەدەغەی چالاکیەکان درێژکرایەوە
دەستهەڵاتی ئاکەپە/مەهەپە قەدەغەی چالاکیەکانی لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکوری کوردستان درێژ کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە راگەیەنراوە. -
بایک: ئێمە بە تێکۆشانی یەکگرتوو، سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین- بەشی -١-
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە: " بە شەڕی گەریلا، تێکۆشانی مەدەنی، چالاکی لە شارەکان ئێمە ئامانجمانە دەوڵەتی تورک بگۆڕین. بە تێکۆشانێکی یەکگرتووانە ئێمە سیاسەتی سەدەی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین." -
هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەیەکی تورکیا لە دهۆک
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەی هەولێر و بە موشەک بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە ناوچەی شێخانی دهۆک کرانە ئامانج. -
هەپەگە: لە هەفتانین ٢داگیرکەر سزا دران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی هەفتانین لە خانتوورێ داگیرکەرانیان کردە ئامانج. ڕاگەیەنرا کە لەوچالاکییەدا ٢داگیرکەر سزادران. -
٣٣ساڵ دوای شاڵاوی ئەنفال: هەرێمی كۆردستان بووەتە بەهەشتی رزگاربوونی تاوانباران لە سزادان و لێپرسینە
لە ٣٣هەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال، ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە کەرکوک دەڵێن: "هەرێمی كۆردستان بووەتە بەهەشتی رزگاربوونی تاوانباران لە سزادان و لێپرسینەوە". -
قەیومە داسەپاوەکەى ئاکەپە لە وان دەست بەسەر زەوی و موڵکی هاووڵاتییاندا دەگرێت
قەیومە داسەپاوەکەى ئاکەپە لە وان بە پاساوی دروستکردنی رێگا دەست بەسەر زەویی و موڵکی هاووڵاتییاندا دەگرێت و زەوییەکانیان زەوت دەکات. -
خانەوادەی شەنیاشار لەبەردەم دادگای روحا بەربانگی کردەوە
خانەوادەی شەنیاشار لەبەردەم باڵەخانەی دادگای روحا لە چالاکی ئیشکگری دادپەروەریان دەستپێکردبوو، بەربانگی رەمەزانیان کردەوە. -
لە پێنجوێن ساڵیادی شەهید كەمالە خڕە كرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا لەسەر گۆڕی شەهید كەمال لە شارۆچكەی پێنجوێن، بە ئامادەبوونی كەسوكار و هاوڕێكانی، ساڵیادی شەهید كەمالە خڕەی پێنجوێن، كرایەوە و تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی شەهید دانرا. -
کەنەکە جەژنی چوارشەممەی سووری پیرۆز کرد و وتی، لەدژی داگیرکەری یەکبگرن
کەنەکە لە راگەیەنراوێکدا جەژنی چوارشەمەی سووری پیۆرز کرد و وتی،"گەلی کورد، هەموو گەلانی کوردستان، خاوەن چ بیر و باوەڕێک بن، پێویستە بە بەرپرسیاری بجووڵێنەوە. پێویستە لەدژی دوژمنی دڕندە و داگیرکەر، لەنێو یەکێتیەکی دڵسۆزانەدا بجووڵێنەوە." -
دۆزی سەرەکی کەجەکە دواخرا
دۆزی سەرەکی کەجەکە کە لەسەر فەرمانی دادگای باڵای تورک سەرلەنوێ دەستیپێکردەوە، بۆ ٢١ی ئەیلول دواخرا. -
کەجەکە: جەژنی چوارشەمە سوری پیرۆزکرد
کەجەکە جەژنی چوارشەمە سووری ئێزدییرکانی پیرۆزکرد و مەزنکردنی خۆپاراستن بانگەوازی کرد. داوای لە گەلی کورد کرد کە خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی ئێزدییەکان بکەن. -
"ئەگەر چەک دانێین پێمان دەڵێن، دەست لە ئێزدیبوونتان هەڵگرن، بۆیە ئێمە سەر دانانەوێنین"
زەهرێ شەمۆ ئەندامی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) رایگەیاند، بەبێ رەزامەندیی و پەسەندکردنی ئێزدییەکان، کۆمەڵگەى ئێزدی هیچ رێککەوتنێک لەسەر شەنگال قبوڵ ناکات و وتی، "لە ئێستا بە دواوە ئێمە سەر بۆ هیچ کەسێک دانانەوێنین". -
چالاکوانانی مانگرتوو لە مەخمور: بەرخودانی هەمەلایەنە بۆ ئازادی
چالاکیی مانگرتن بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە دەزگای بنەماڵەى شەهیدانی مەخمور بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی عەشتار دەستیپێکردووە و بە دەستەى ٥٩هەمینەوە لە ١١٧هەمین رۆژدایە. -
کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا
کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و سەردار ئاڵتان و دیجلە موفتیئۆغلۆ وەک هاوسەرۆکی کۆمەڵەکە دیاریکران. -
تەرمی زەینەب دایان گەریلای یەژاستار بەخاکسپێردرا
تەرمی زەینەب دایان (رۆژدا) گەریلای یەژاستار کە لە شەڕی هەرێمی بەستای شڕنەخدا شەهید ببوو، لە سێرت بەخاکسپێردرا. -
کەجەکە لە پەیامی مانگی رەمەزاندا بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەی کرد
کۆمیتەی باوەڕی و گەلانی کەجەکە لە پەیامی خۆیدا بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە داوای کرد لە گۆتار و نوێژی هەینیدا باسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیکی کوردستان بکەن. -
هەپەگە: لە گابار فەرماندەیەک و دوو سەربازی سوپای تورک کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ٢٨ی ئادار لە هەرێمی گابار لە دژی یەکێکی سەربازی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا فەرماندەیەک و ٢ سەربازی سوپای تورک کوژراون. -
هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٥گەریلای ئاشکراکرد کە ساڵی ٢٠٢٠ لە مەتینا شەهیدبوون. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە بەڵێنی خۆیان دووبارە دەکەینەوە، ئەو ئاڵای ئازادیە کە ئەوان ڕادەستی ئێمەیان کردووە، بە باوەڕەوە بیگەێنینە لوتکەی سەرکەوتن." -
بنەماڵەى شەنیاشار: تاوەکو هەر ٢٣ تۆمەتبارەکە نەگیردرێن درێژە بە چالاکییەکەمان دەدەین
بنەماڵەى شەنیاشار کە لە هێرشی ئاکەپەییەکاندا ٣ ئەندامی بنەماڵەکەیان کوژران رایانگەیاند، تاوەکو هەر ٢٣ تاوانباری هێرش و کوشتارەکە دەستگیر و زیندانی نەکرێن بەردەوام دەبن لە چالاکیی ئێشکگریییان بۆ هێنانەدیی دادپەروەری. -
دەوڵەتی تورک ١١ چالاکوانی ژنی لە ئامەد زیندانیکرد
دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد لە رۆژی ٥ی نیسان لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵان و رێکخراوەکان و ٢٦ی ژنی چالاکوانیان دەستگیرکرد و سزای زیندانیکردنیان بەسەر ١١ کەسیاندا سەپاند.