کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک قەدەغەکارییەکەى سەر جۆلەمێرگی بۆ ١٥ رۆژی تر درێژ کردەوە
پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ رایگەیاند، قەدەغەکاریی سەر شاری جۆلەمێرگ و ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکی و پیرۆزباییەک بۆ ماوەى ١٥ رۆژی تر درێژ دەکرێتەوە. -
سەربازانی گەمارۆدراوی تورک لە گارێ لە یەکتر دابڕاون و لە کەندەڵانەکاندا ون بوون
سەربازانی تورکی بەشداربوو لە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک بۆ سەر گارێ، کاتێک خواستیان لە ژێر کۆنترۆڵی گەریلا بچنە دەرەوە، لە یەکتر دابڕان و لە دەشت و کەندەڵانەکاندا ون بوون، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیش ناوچەکە بۆردومان دەکەن. -
حیزبی شیوعی سەرکۆنەی دەستدرێژییە سەربازییەکانی تورکیا دەکات
حیزبی شیوعی کوردستان سەرکۆنەی دەستدرێژییە سەربازییەکانی تورکیا دەکات و خوازیارە هەولێر و بەغداد و نەتەوەیەکگرتوەکان و زلهێزە جیهانییەکان لەسەری بەدەنگ بێن. -
سوپای تورکی داگیرکەر لە گارێ تاروومار کران، بەدەیان سەربازی تورک سزادران- نوێ کرایەوە
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار هێرشی داگیرکاری ١٠ی شوباتی سوپای داگیرکەری تورکیان لە گارێ تاروومار کرد، بەدەیان سەربازی تورک کوژران . -
چالاکی گەلی شەنگال لە ٧٠مین ڕۆژدا بەردەوامە
چالاکیی خەڵکی شەنگال، دژی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال و بە ئامانجی پشتیوانیی لە ئاسایشی ئێزدخان، لە ٧٠مین ڕۆژیدا بەردەوامە. -
پەکەکە: دەست لە رژاندنی خوێنی کورد هەڵگرن!
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، بانگی لە ئەمریکا و ئەو هێزانەی کە دەستیان لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا هەیە کرد، دەست لە رژاندنی خوێنی کورد هەڵگرتن و ئیدی پشتگیری لە هێرشی داگیرکەری – قڕکردنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە نەکەن. -
قڕکردنی سیاسی: هاوسەرۆکی هەدەپەی قەڕس دەستگیرکرا
لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، سەڤدا سوباشی هاوسەرۆکی هەدەپەی قەڕس دەستگیرکرا. -
پەرلەمانتارانی عێراق: پێویستە لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێم و عێراق کۆتایی بێت
ژمارەیەک پەڕلەمانتاری عێراق داوادەکەن هەرچی زووە کۆتای بە دەستدرێژەیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بهێنرێت لەسەر خاکی عێراق، سەرۆکایەتیەکانی عێراق و هەرێم بۆ ئەم بابەتە بێنە سەر هێڵ. -
بایک: ئامانج داگیرکردنی کوردستانە
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە و ئۆراسیاکان کە تورکیا بەڕێوە دەبات، دەیەوێت سێ پارچەی کوردستان داگیر بکات و ئەگەری روودانی شەڕێکی گەورە لەگەڵ دەوڵەتی تورک و پەدەکە هەیە. -
گەریلا ڕێگە نادات سوپای تورک سەربازانی خۆی لەگارێ جێگیربکات
سوپای تورک هەواڵی دا کە سەربازانی خۆی بە رێگەی هەلیکۆپتەر لە گارێ جێگیربکات، گەریلا بەتووندی وڵامیان دایەوە و ناچار بە پاشەکشێ بوون. -
چادری بەرخۆدان لە شەنگال ٧٢ ڕۆژە بەردەوامە
خەلکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشەکەیان ماوەی ٧٢ رۆژە، لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگری-یان هەڵداوە، ٧٢ ڕۆژە لە دژی ڕێکەوتنەکەی بەغداد و هەولێر بەرخۆدانی دەکەن. -
دانیشتووانی ئێزدیی گوندی بۆرکێ هێرشەکانی سەرگارێ-یان ئیدانە کرد
دانیشتووانی ئێزدیی گوندی بۆرکێ لە بەردەم بینای مەجلسی گەلی گوندی بۆرکێ کۆبوونەوە و بە ڕاگەیەنراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پەدەکەی هاوکاری- یان بۆسەر هەرێمی گارێ ئیدانەکرد. -
کەجەکە: دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێکدا بەشداری لە هەڵمەتی تێکشکاندنی داگیرکەردا بکات
کەجەکە رایگەیاند، دەبێت گەلەکەمان لە باکوور، رۆژئاوا، رۆژهەڵات و دەرەوەی وڵات بە هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' بە چالاکییەکانیان لە دژی داگیرکەری هەڵوێستی روون نیشان بدەن. -
فەرماندەیی ئەیالەتی گارە: شەڕ لە ژێر باڵادەستی و دەستپێشخەریی هێزەکانماندایە
فەرماندەیی ئەیالەتی گارە رایگەیاند، لە ناوچەى سیانێ شەڕێکی قورس لە ئارادایە. لەو شەڕەدا، کە لە ژێر باڵادەستی و دەستپێشخەریی هێزەکانماندایە، ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزا کران. -
پەژاک: مهرجی كۆتاییهاتن بە شهڕ كۆتاییهاتنی گهلهكۆمه لهدژی رێبهر ئاپۆ و گهلی كورده
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاک) بە بۆنەى ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
هاووڵاتییانی شەنگال بە کۆبوونەوەیەک پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتیان ئیدانە کرد
لە چالاکیی ئێشکگریی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بە پێشەنگایەتی تاژێ کۆبوونەوەیەک بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات رێکخرا، کە ئەو پیلانگێڕییە لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو بوو. -
بە لانیکەمەوە لە گارە ٩ سەربازی تورک کوژراون
سەرچاوەکانی گەریلا رایانگەیاند، لە گارە لە شەڕدا بەلانیکەمەوە ٩ سەربازی سوپای تورک کوژراون. -
بە وتەى بەرپرسانی تورک دوو بەرپرسی سوپای تورک لە گارە کوژارون
بەرپرسانی دەوڵەتى تورک بە فەرمی رایانگەیاند، لە شەڕەکەى دوێنێی گارەدا دوو ئەفسەری باڵا و پێشکەوتوی هێزی کۆماندۆی تورک کوژراون. -
شەڕ لە گارە بە چڕی بەردەوامە
لە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە چەندین سەرباز کوژراون. سەرچاوەکانی تورکیاش رایانگەیاندووە، بەرپرسێکی سەربازی بە ناوی هارون تورهان و سەربازێک کوژران. هەگەپە تاوەکو ئێستا لەبارەی کوژرانی سەربازانی تورک راگەیاندراوی بڵاونەکردوەتەوە. -
چەتەکانی رۆژ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بازگەی باکورمانی ئاکرێ جێگیر بوون
دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ٦ کەس لە چەتەکانی رۆژ لە بازگەی پشکنینی ئاسیشی شەرمینەوە، چوونە ناو شاروچەکی باکورمانی ئاکرێ. -
کاڵکان: سیستمی ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە -٢-
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەرێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ٢٣هەمین ساڵدا لە بەریەکهەڵدەوەشێت و رێگای ئازادی بۆ ئۆجالان دەکرێتەوە. -
هێزەکانی گەریلا لەدژی سەربازانی تورک چالاکیان ئەنجامدا
گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە هەرێمی گارە، چاودێری گروپێک لە سەربازە داگیرکەرەکانی تورکیان کرد و دواتر چالاکیان ئەنجامدا. -
لە ناوچەی سیانێ-ی گارێ شەڕبە دژواری بەردەوامە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەەربازەکانی خۆی لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە لە ناوچەی سیانێ-ی گارێ دادەبەزێنێ و لەو ناوچەیەدا شەڕ بە دژواری بەردەوامە. -
لە گارێ شەڕ و بۆردومان بەردەوامە
دوای ئەوەی کە سوپای داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان هێرشی داگیرکاری کردە سەرناوچەی گارێ و گەریلاکان وڵامیان دایەوە وشەرهاتە ئاراوە، تائیستا بەردەوامە. داگیرکەر بە چڕی گارێ بۆردومان دەکات. -
گەنجانی ئێزدیی: پاراستنی کۆمەڵگەی ئێمە، ئەرکی ئێمەیە
گەنجانی شەنگال کە پاراستنی کۆمەڵگەی خۆیان وەک ئەرکێکی سەرەکی دەبینن، بۆ ئەم ئامانجە خۆیان بە هەموو شێوەیەک پەروەردەکەن. بە پێشەنگایەتی گەنجانی ئێزدیی پەروەدەی بیردۆزی بەرێوەچوو.