کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک دانینا بە کۆمەڵکوژی پاریس
ئیسماعیل حەقی پەکین سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەواڵگری فەرماندەیی گشتی، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا دانینا بە شەهیدکردنی سێ شۆرشگێری کورد لە پاریس کە ئۆپەڕاسیۆنێکی دەوڵەت بوو. کەجەدەکە – ئە و تەژەکە – ئە داوایان لە فەڕەنسا کرد بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات. -
چالاکی لەدژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جزیر ئەنجامدرا: ژمارەیەکی زۆر پۆلیس برینداربوون
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ئەرداڵ عەلی چیا، ١٥ی شوبات لەدژی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جزیر بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدا. بەپێی زانیاریەکان ژمارەیەکی زۆر پۆلیس بریندار بوون. -
شاندێکی شەنگال لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کۆبویەوە
شاندێکی شەنگال لە گەڵ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبویەوە. -
چادری بەرخۆدان لە شەنگال ٧٩ ڕۆژە بەردەوامە
خەلکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشەکەیان ماوەی ٧٩ رۆژە، لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگری-یان هەڵداوە، ٧٩ ڕۆژە لە دژی ڕێکەوتنەکەی بەغداد و هەولێر بەرخۆدانی دەکەن. -
پەکەکە هەرگیز لە دوژمنەکەی خۆی نەچووە
دەوڵەتی تورک لە ماوەى ٤٠ ساڵی رابردودا دەیان کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا، دەیان کوشتنی بە دادگا ئەنجامدا، چ کەسانی مەدەنی و چ کەسانی سەربازی کوشت، بەڵام پەکەکە تاوەکو ئێستا هەوڵی داوە دیلەکانی ژێر دەستی رادەستی دەوڵەتى تورک بکات. -
کەنەکە: دادگاییکردنی چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی بەهدینان بە نایاسایی و نا دادپەروەری دەزانین!
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤـ لە کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) رایگەیاند، دادگاییکردنی چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی بەهدینان بە نایاسایی و نا دادپەروەری دەزانین! و داوا لە دادگای تەمیز دەکەین کە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە. -
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید لەیلا شایلەمەز پیلانگێڕی شەرمەزار کرد
یەکینەکانی تۆلەی شەهید لەیلا شایلەمەز بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە ئامەد و مێرسین ریزە چالاکی ئەنجامدا. -
لە سلێمانی یادی شەهیدانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی کرایەوە
یادی دەیەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە بە مەراسیمێک کرایەوە، لە مەراسیمەکەدا وێڕای شەرمەزارکردنی دەسەڵات و دووپاتکردنەوەی داخوازیی و پەیامی شەهیدان داواکرا سزای سەر گیراوانی بادینان هەڵبوەشێنرێتەوە. -
شاندێکی شەنگال لە سلێمانیە
شاندێکی باڵای شەنگال بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکان سەردانی سلێمانی کرد و بڕیارە زنجیرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارتە سیاسیەکان ئەنجام بدات. -
فراكسیۆنی یەكێتی: دادگاییكردنی رۆژنامەنووس و چالاكوانان بە سیاسیكراوە
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان داوای راستكردنەوەی بڕیارە نادادپەروەرەکەی دادگای هەولێر دەكات بەرانبەر بە رۆژنامەنووس و چالاكوانان و ئەوەش دەخاتەڕوو كە دادگاییەكە بە ئاقارێكی سیاسیدا براوە. -
لە وان ١٥ رۆژ دۆخی نائاسایی راگەیەنرا
دەوڵەتی تورک لە وان دۆخی نائاسایی بۆ ١٥ رۆژ درێژ کردەوە. -
نەپەگە: تێکۆشینی گارێ سەرەتای تێکشکاندنی ڕژیمی فاشیستە
نەپەگە دەربارەی هێرشی داگیرکاری بۆسەرگارێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " چۆن تێکۆشینی ٢٠٠٨لە زاپ بووە دەسپێکی کۆتایی هاتنی وەسایتی سوپا، تێکۆشانی شوباتی ٢٠٢١ لە گارێ دەبێتە سەرەتای کۆتایی هاتنی ڕژیمی فاشیست. -
لە کامپێکی زاخۆ ئاگر کەوتەوە و ٣ هاووڵاتیی شەنگالی گیانیان لە دەستدا
لە کامپی پەنابەران لە زاخۆ، کە هاووڵاتییانی شەنگالی تیادایە، ئاگر کەوتەوە و بەو هۆیەوە ٣ کەس گیانیان لە دەستدا و ٥ کەسی تریش بریندار بوون. -
ئاژانسی هەواڵی فورات دیمەنی کەمپی دیلەکان لە سیانێ کە دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەری، بڵاوکردەوە
ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)، دیمەنی کەمپی دیلەکان لە سیانێ کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومانکرا، بڵاوکردەوە. -
فرۆکە جەنگیەکانی تورکی داگیرکەر بەرزاییەکانی ئامێدی بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک، بەرزاییەکانی ناوچەی ئامێدی بۆردومان کرد. -
ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە ئێلح ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیان شەرمەزار کرد
هەدەپەییەکان، هێرشی پۆلیسی تورک لە رۆژی دوشەمەدا لە ئێلح لەسەر باڵەخانەی هەدەپە لەناوچە و ناوەندی شارەکەیان شەرمەزار کرد. -
کەنەکە هێرشی هەولێری شەرمەزار کرد
دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشی مووشەکی سەر هەولێری بڵاوکردەوە و شەرمەزاری کرد و وتی، "چارەسەری بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و سەرکەوتنی گەلی کورد و کوردستان، یەکڕێزی و یەکدەنگی هێزە کوردستانیەکانە." -
یەکێک لە ژنە دەستگیرکراوەکانی رۆژهەڵات بە شێوەی کاتی ئازادکرا
دەریا تالەبانی ژنە چالاکوانی کورد کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ڕژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستگیرکرابوو، بە دانانی کەفالەت و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگایی کردنی ئازادکرا. -
هەپەگە: دەوڵەتی تورک لە هێرشی سەرکەمپی دیلەکان لە سیانێ چەکی کیمیایی بەکارهێناوە
هەپەگە ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورک لە گارێ چەکی کیمیایی لە دژی کەمپی دیلەکان لە سیانی بەکارهێناوە و وتی، " بەهۆی ئەو چەکە کیمیایە قەدەغەکراوەی کە بەکارهێنراوە مرۆڤ ناتوانێت دەربازی ناو کەمپەکە ببێت." -
هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی هەپەگە لە سیانێ داگیرکەرانیان کردە ئامانج
هەپەگە ڕایگەیاند کە هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە هەرێمی سیانێ لە دژی سەربازانی سوپای تورک ٢ چالاکیی سەرکەوتوویان ئەنجامدا. -
دەوڵەتی تورک سەڤدا سوباشی هاوسەرۆکی هەدەپەی قەرسی زیندانیکرد
سەڤدا سوباشی هاوسەرۆکی هەدەپە لە شاری قەرس لە ١٢ی شوبات لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دا دەستگیرکرابوو. دەوڵەتى تورک لە دوای ٤ رۆژ لە دەستگیرکردنەکەى سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند. -
شاری هەولێر موشەکباران کرا و بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە 'نوێ کرایەوە'
ئەمشەو چەندین موشەک ئاڕاستەی چەند شوێنێکی شاری هەولێر و دەوروبەری کران و بەهۆیانەوە کەسێکی ئەمەریکی کوژراو و 6 هاوڵاتی بریندار بوون. -
بزوتنهوهی نوێبوونی كوردستان پیلانگێڕی ۱٥ شوباتی شەرمەزار کرد
بزوتنهوهی نوێبوونی كوردستان پیلانگێڕی ۱٥ شوباتی شەرمەزار کرد و داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکات. -
یەبەشە: ڕێبەر ئاپۆ ئێزدییەكانی لە کۆمەڵکوژیی ڕزگار كرد
فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال بە بۆنەی ٢٢هەمین ساڵی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی دژبە ڕێبەری گەلی کورد حەبدوڵا ئۆجالان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەستنیشانیکرد کە رێبەر ئاپۆ کۆمەڵگەی ئێزدیی لە کۆمەڵکووژیی ڕزگارکرد. -
کەرکووک، بە چالاکی ڕێپێوان پلانگێری ١٥ی شوبات ئیدانەکرا
لە شاری کەرکووک بە دروشمی (کات کاتی ئازادییە) ڕێپێوانێک لەلایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان ڕێکخرا لە دژی دەستگیرکردنی ڕێبەرئۆجەلان.