کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: هەر لایەنێک کەمتەرخەمبووە لە ڕادەستکردنی شەنگال دەبێت بە سزای خۆی بگات
بەڵیسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی داوا دەکات تاوانباران و ئەو کەسانەی کەمتەرخەمبوون لە رادەستکردنی شەنگال بە داعش بە سزای خۆیان بگەیەنرێن. -
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئێران چوار کۆڵبەر کوژران و بریندرابوون
لە ئەنجامی هێرشێکی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، ٤ کوڵبەر کوژران و بریندرابوون. -
چیاکۆ: دەبێت گەلی رۆژهەڵات بە رۆحی ١٩٩٩ەوە بەشداری هەموو چالاکییەکان بکات
ئەهۆن چیاکۆ ئەندامی مەجلیسی پەژاک باسی لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی، دەبێت گەلی کورد لە رۆژهەڵات و هەموو گەلانی بندەست لە ئێران، ئەمڕۆ بە رۆح و ورەی راپەڕینی ١٩٩٩ بەشداری چالاکییەکان ببن. -
چالاکی ئێشگکری' ئێمە هەموو ئاسایشین' ٦٧ بەردەوامە
بەرخۆدانی هاووڵاتییانی شەنگال لە چوارچێوەی دژایەتیکردنی رێککەوتنی بەغدا – پەدەکە لە سەرشەنگال، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان، لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی شەنگال ٦٧ ڕۆژە بەردەوامە. -
داعش لە داقوق هێرشی کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی
دەرنگانێکی شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش لە قەزای داقوقی پارێزگای کەرکووک هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و هێرشەکەیان کوژراو برینداری لێکەوتەوە. -
ڕوفاتی ١٠٤ شەهیدی کۆمەڵکوژییەکەی کۆچۆ دەگاتەوە شەنگال
بڕیارە ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی جەماوەریدا ڕوفاتی ١٠٤ شەهید لە قوربانیانی کۆمەڵکوژیی کۆچۆ لە شەنگال بە خاك بسپێردرێن. -
هەپەگە: بە ڕێزداریەوە یادی هاوڕێیانی خۆمان گۆران، ئەرداڵ و هۆگر دەکەینەوە
هەپەگە ٣ گەریلا کە ساڵی ٢٠١٨ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەهۆی هێرشی ئاسمانیەوە شەهید بوون وەبیرهێنایەوە و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان بە تێکۆشانی خۆیان خاوەنداریەتی ڕێبازی هاوڕییانی قارەمانی خۆیان دەکەن. -
گەلی شەنگال ٦٦ڕۆژە خاوەنداریەتی لە ئاسایشی خۆیان دەکەن
چادری ئێشکگری ئێزدییەکان بۆ خاوەنداریەتی لە ئاسایشی ئێزیدخان ٦٦ڕۆژە بەردەوامە. بە ئامانجی پاراستنی دەستکەوتەکانی شەنگال، پێکهاتەکانی هەرێمەکە خاوەنداریەتی لە ئاسایشی خۆیان واتا ئاسایشی ئێزیدخان دەکەن. -
یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد. -
هێڤی دێرک: تێکۆشانی ژنان ئازادی کۆمەڵگا مسۆگەر دەکات
هێڤی دێرک ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) رایگەیاند، بۆ ئەوەی کۆمەلگای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بتوانێت خۆی لە سیستمی دەسەڵاتدار و قڕکردن رزگار بکات و بەهاکانی خۆی بپارێزێت، پێویستی بە هەڵوێستێکی رادیکال بە پێشەنگایەتی ژن هەیە. -
هێزەکانی رژێمی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت
بههۆی تهقهی هێزهكانی رژێمی ئێران لە نۆکانی سهردهشت له پارێزگای ورمێ. كۆڵبهرێكی لاو به ناوی خالێد ئهحمهدپوور كوژرا. -
'گەریلاکانی ئازادی پیلانگێڕی لەناوبردن پووچەڵ دەکەنەوە'
'هیچ ئۆپەڕاسیۆنێکی دەوڵەتی تورک کاریگەری لەسەر ئامانجەکانی گەریلا دروست ناکات. گەریلا لە هەموو بارودۆخێکدا وڵامی داگیرکەری دەداتەوە. ئەرکی گەریلا پاراستنی کۆمەڵگای کوردستان، لەناوبردنی فاشیزم و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریە' -
عەگیدبوون لە ساتەکانی ئازادیدا
گەریلا عەلی بە بڕیارێکی بەهێزەوە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشاندا کرد. هیوا و ئامانجی ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بینینی کوردستانێکی ئازاد بوو. -
گووشار دەخرێتە سەر گیراوانی مانگرتووو
کوردەت تەمەل هاوسەرۆکی TUHAY-DER وان باسی لەوە کرد کە گووشار دەخرێتە سەر گیراوانی مانگرتوو لە بەندیخانەکاندا. -
"ئەیلەم فەرماندەی ژیان و شەڕ بوو"
دوای راپۆرتی چالاکی هەواڵی شەهادەتی هەڤاڵ ئەیلەم راگەیاندرا. هەموو ئەو کەسانەى باسیان دەکرد لەبارەیەوە دەیانوت، "هێمای رەنج و فیداکاری و فەرماندەی شەڕ و ژیان بوو". -
"پەکەکە ژیانی راستەقینە بە مرۆڤەکان دەبەخشێت"
"نزیکایەتی و هەڵسوکەتی هەڤاڵانە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر من دروستکرد. ئەو رەفتار و هەڵسوکەوتانە بوونە هۆی ئەوە منیش وەک شەڕڤانێکی ئازادی بەشداری کاروباری ئەو هەڤاڵانە و تێکۆشانی ئازادی ببم". -
دەروازەی سنووری سێمێڵکا داخرا
بەڕێوەبەریی پێشخابوور لە دیوی باشووری کوردستانەوە رایگەیاند، لە ئەمڕۆ پێجشەممەوە تاوەکو دەرکردنی فەرمانێکی تر، دەروازەی سنووریی سێمێڵکا دادەخرێت. -
پەژاک: یادی شەهید بێریڤان و دوو کادیری پێشەنگی پارتەکامان بەرز رادەگرین
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەى ساڵیادی شەهادەتی گوڵناز عەلیپور (بێریڤان هەژار)، ئەمرا تورکەر (شیار وان) و فەرزاد کەریمی (هێژا مەد) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
سەربازێک لە دێرسیم بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەستدا
حوسێن ئەنەس جاندان گەنجێک بوو، کە لە دێرسیم لە سەربازیی زۆرەملێدا بوو، دەوڵەتى تورک رایگەیاند، ئەو سەربازە خۆی کوشتووە. -
نەپەگە: تا دەروێشی وەک دڵشێر هەبن ئاگری ئازادی هەموو کاتێک گەش دەبێت!
نەپەگە رایگەیاند، فەرماندەی ١٢ دەروێشی سەردەم کە رێگری لە قڕکردنی شەنگال کرد حوسەین ئاجار (دڵشێر هەرەکۆل) شەهید بوو و وتی، "تا دەروێش، عەگید و دڵشێرەکان هەبن، تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد هەموو کاتێک بەردەوام دەبێت." -
لە وان قڕکردنی سیاسی: ٧ کەس ڕەوانەی زیندان کران
لە وان ١٠ لەس لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوو، ٧ کەسیان ڕەوانەی زیندانکرابوون. -
لە زێدی خۆی بۆتان شەهیدا بوو
لە شاری ئایدنی تورکیا گەورە بوو، بەڵام ژنێکی کورد بوو. لە بەرانبەر سەختیەکان دەوەستایەوە و چارەسەری دەخوڵقاند. دەیویست خۆی بگەیەنێتە بۆتان. خۆیان گەیاند، تێکۆشانی کرد و شەهید بوو. -
کۆدار: رێورەسمی کۆمەلگایی و ئایینی پیرشالیار هۆی یەکگرتویی نەتەوەیی و چاندی و ئازادیی گەلەکەمانە
کومیتەی ئایین و باوەڕی کۆمەلگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بە بۆنەى رێوڕەسمی پیرشالیار راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رێوڕەسمی پیرشالیار هێمای یەکگرتوویی نەتەوەیی و یەکڕیزی فەرهەنگییە لە کوردستان دا. -
لە وان هەموو جۆرە چالاکیەک قەدەغەکرا
پارێزگاری وان بۆ ماوەی ١٥ رۆژ، هەموو چالاکی، ڕێپێوان و خۆپیشاندانێکی لە شارەکە قەدەغە کرد. -
هەدەپە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد
نوێنەرایەتیی هەدەپە و بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر، كۆبوونەوە و مانگرتنی زیندانییانی سیاسیی باكوور بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆیان، تاوتوێ كرد.