ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ساڵی ٢٠١٨ له سووریا ٢٠ هه‌زار كه‌س كوژراون
ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا ڕایگه‌یاند، ساڵی ٢٠١٨ نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار كه‌س له سووریا كوژراون. -
چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك جارێكی دیكه هێرشیان كرده‌وه سه‌ر منبج
چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، له سنووری چه‌می ساجوور-ی ناوچه‌ی منبج ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له خاڵه‌كانی پشكنینی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج كرد. -
کەمپەینی هاوکاری بۆ پەنابەرانی عەفرین لەشەهبا ڕاگەیەنرا
ناوەندی راگەیاندنی گروپی 'ژنان بۆعەفرین هستن'، بۆهاووڵاتیانی عەفرین-ی کەدوای داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بەناچاری لە کەمپیەکاندا دەمێننەوە، دەستیان کرد بە کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری. -
لە جندرێس-ی عەفرین ٣ چەتە کوژران
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاند،لە چالاکییەکی هێزەکانیاندا لەدژی چەتەکانی سەربەتورکیا، لە گوندی محەمەدییە سەربە جندرێس-ی عەفرین ٣ چەتەی داگیرکەر کوژران. -
قه‌سه‌ده: له هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا ده‌یان تێرۆریستی داعش كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ڕاگه‌یاند . به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده بەدەیان چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ١٤ بارەگای چەتەکان ڕووخێندراوە. -
ساڵح موسلیم: لە رووی دیپلۆماسییەوە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا ساڵێکى قورسیان بەڕێکرد
ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى پەیەدە لەبارەى کاری دیپلۆماتیکى ساڵی ٢٠١٨ لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا وتى، کاری دیپلۆماسیى ساڵی داهاتوو لەسەر بنەمای "چارەسەریى قەیرانى سوریا" و "ئازادیى عەفرین" بەڕێوەدەچێت. -
چەتەکانى تورک هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج
چەتەکانى "قەڵغانی فورات"ی سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر، ئێوارەى دوێنێ ٢ جار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانى ئەنجوومەنی سەربازیى منبج. -
له هه‌جین كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نیی داعش كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانان
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ناوچه‌ی هه‌جین به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی و ئه‌مڕۆش ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كانی داعشدا گرت. -
له كۆبانێ لافاو هه‌ستا
له شار و گونده‌كانی كۆبانێ به‌هۆی باران بارینی زۆر لافاو هه‌ستا. -
قه‌سه‌ده: ٧١ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٧١ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێره‌زۆر كوژراون. -
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده هێرشێكی چه‌ته‌كانی داعشیان شكاند
دوێنێ چه‌ته‌كانی داعش له ناوچه‌ی هه‌جین له ٣ قۆله‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده، هێرشه‌كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه شكێنرا. -
سوپای سووریا ڕایگەیاند کە پاراستنی سنوورەکانی منبج دەکات
فەرماندەی گشتی سوپای سووریا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە یەکەکانی ئەوان دەربازی شاری منبج بوونە و سوورن کە تیرۆریستان لەناوبەرن و هەموو داگیرکەران لەسووریا دەربکەن. -
یەپەگە: داوای لە هێزەکانی سوپای سووریا کرد کە سنوورەکانی منبج بپاریزێت
فەرمانداریەتی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل دەستنیشانیان کرد کە ئەوی پارچەیەکی لەخاکی سووریایە، سنووری سووریایە. هەروەها داوای لە هێزەکانی سووریا کرد کە سنوورەکانی منبج لەهەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بپارێزن. -
خەڵکی عەفرین: ئێمە هیچکات دەستبەرداری عەفرین نابین
هاووڵاتیانی عەفرینی کە بەهۆی هێرشی داگیرکارانای دەوڵەتی تورکیاوە بەناچاری لە نێوکەمپەکاندا ژیان دەکەن، ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەرهەڕەشەکانی ئەردۆغان نیشاندا،خەڵکی عەفرین وتیان، " ئێمە هیچکات دەستبەرداری خاکی خۆمان نابین." -
شەڕڤانان لە ٢ هەفتەدا ١١ هەزار هاووڵاتییان لە هەجین رزگارکردووە
هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە ماوەى ٢ هەفتەدا لە هەجین ١١ هەزار هاووڵاتییان لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکردووە. راگەیاندرا، زۆربەى ئەو هاووڵاتییانەى لە دەست داعش رایانکردووە لە بنەماڵەى چەتەکانن. -
شەڕێکى قورس لە هەجین روودەدات؛ بە لانیکەمەوە ١٥ چەتە کوژران
ئۆپەراسیۆنى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە دژی چەتەکانى داعش لە هەجین بەردەوامە و شەڕێکى قورس روودەدات و بە لانیکەمەوە ١٥ چەتەى تری داعش لە شەڕەکانى هەجین دا کوژراون. -
له منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
له شاری منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك بریندار بوو. -
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له هه‌جین ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له شارۆچكه‌ی هه‌جینی ده‌وروبه‌ریی دێره‌زۆر به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی. شه‌ڕڤانان چه‌ندین ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانیان تێك‌شكاند و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت. -
چه‌ته‌كانی توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین ٣ سیڤیلیان ڕفاند
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له گوندی هه‌سێ-ی عه‌فرین ٣ هاوڵاتیی به‌ساڵاچوویان ڕفاند. -
منبج خۆی ئاماده ده‌كات بۆ شكاندنی هه‌موو هێرشه‌كان
ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی له ناوچه‌داگیركراوه‌كانی ده‌وروبه‌ری منبج سه‌نگه‌ری خۆیان تووند ده‌كه‌ن. ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج كه له‌نزیكه‌وه چاودێری جموجۆڵی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌ن هه‌موو هێرشه‌كانی دژ به منبج تێكبشكێنن. -
هه‌ڵوێستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ناوه‌نده‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژاڤا) كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد. -
قەسەدە: لەسووسێ، شافا وباخۆز، زیاتر لە ١٠٠ چەتەی داعش کوژران
لە هەرێمی دەیرەزۆرلەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(قەسەدە) وچەتەکانی داعش شەڕێکی سەخت لەئارادایە. بەلانی کەم ١٠٠ چەتەی داعش کوژراون. -
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: ٤ چه‌ته و سه‌ربازی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له دژی سوپا و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ٢ چالاكییان ئه‌نجام دا ، ٤ سه‌رباز و چه‌ته كوژران. -
بەرپرسانى سوریانی: گەلەکەمان بێ ئەڵتەرناتیڤ و دەستەوەستان نییە
بەرپرسانى سەربازی و بەڕێوەبەریى سوریانییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هەڕەشەکانى دەوڵەتى تورکەوە رایانگەیاند، گەل بێ ئەڵتەرناتیڤ و دەستەوەستان نییە و پرۆژەى نوێیان هەیە. -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج: چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ڕایگه‌یاند، گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانان، له‌نێو خۆیاندا به‌شه‌ڕهاتوون.