ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ئه‌بوو عادل: «قه‌ڵغانی فورات» له‌پشت هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه كه تا ئێستا كراونه‌ته سه‌ر منبج
ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی منبج كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی و هاوڵاتییانی سیڤیل كرانه ئامانج، فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ئه‌بوو عادل ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی پێشتر كراون، له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به توركیاوه كراون. -
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له داگیركه‌رانیان دا
چالاكیی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه‌چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه. له چالاكییه‌كه‌ی دوێنێدا ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران و ٥ چه‌ته‌ی ئه‌حراری شام-یش به‌سه‌ختی بریندار بوون. -
له كاتی دانانی بۆمبدا، چه‌ته‌یه‌ك له منبج كوژرا
چه‌ته‌یه‌ك كه هه‌وڵی ده‌دا له شاری منبج بۆمبێك جێگیر بكات، له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی ناوچه‌كه كوژرا. -
سوپای تورکیا گوندی سوخانکێ-ی عەفرین تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپەچەتەکانی، گوندی سوخانکێ-ی ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات. -
لەعەفرین گەنجێک لەژێرئەشکەنجەدا کوژرا
گەنجیکی خەلکی عەفرین لەلایەن چەتەکانی دەولەتی تورکیاوە لەژێرئەشکەنجەدا کوژرا. -
قه‌سه‌ده: ٤٧ تێرۆریست كوژران و ٣٠٠ سیڤیلیش ڕزگار كران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ٤٧ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ٣٠٠ هاوڵاتیی سیڤیلیش ڕزگار كراون. -
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌رباره‌ی عه‌فرین به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه داوای به‌رخۆدانی كرد دژ به داگیركاری. -
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین گورزی تووندیان له چه‌ته‌كانی توركیا دا
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین زنجیره‌چالاكییه‌كیان له دژی چه‌ته‌كانی ڕژێمی توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجام دا و لایه‌نی كه‌م ٥ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران. -
ناسنامه‌ی ٩ شه‌هیدی سیڤیلی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبج ڕاگه‌یه‌نرا
ناسنامه‌ی ٩ هاوڵاتیی سیڤیل ئاشكرابوو كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری منبج شه‌هید بوون. -
راگەیاندراوەکانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج و پنتاگۆن لەبارەى تەقینەوەکەى منبجەوە
ئەنجوومەنى سەربازیى منبج رایگەیاند، لە تەقینەوەکەى دوێنێدا ١٣ کەس ژیانیان لە دەستداوە و ١٨ کەسی تریش بریندار بوون. پنتاگۆنیش رایگەیاند، ٢ سەرباز و پاسەوانێک و کارمەندێکى ئەمریکی لەو تەقینەوەیەدا کوژراون. -
٢ سەربازی تری ئەمریکی بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە لە منبج گیانیان لەدەستدا
سەربازێکى ئەمریکی و یاریدەرێکى کە لە تەقینەوەکەى دوێنێی منبج دا بریندار بوو بوون، بەهۆی قورسی برینەکانیانەوە گیانیان لە دەستدا و بەوەش ژمارەى سەربازە کوژراوەکانى ئەمریکا لە تەقینەوەکەى منبج دا گەیشتە ٤ سەرباز. -
قه‌سه‌ده مه‌رجی بۆ دروستكردنی «ناوچه‌ی ئارام» دانا
قه‌سه‌ده پشتگیری له دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ژێر دڵنیایی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت و هه‌موو پێكهاته و ئه‌تنیكه‌كانی هه‌رێمه‌كه له مه‌ترسی قڕكردن بپارێزێت. -
دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبج
دیمه‌نی ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی منبج بڵاوكرایه‌وه. -
له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبجدا ٣ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، ٢ شه‌ڕڤانی منبج و ٨ سیڤیل ژیانیان له‌ده‌ست دا - نوێكراوه‌ته‌وه
له شاری منبج-ی فیدراسیۆنی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویدا. چه‌ندین كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست دا كه له‌نێویاندا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی هه‌ن. -
سوریا: تورکیا تەنها زمانى هێرش و داگیرکەری دەزانێت!
وەزارەتى دەرەوەى سوریا لەبارەى دروستکردنى ناوچەیەکى ئارام لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتى تورک دا وتى، "ئەوە هێرشی داگیرکەریى تورکەکانە". -
ئاڵدار خەلیل: تورکیا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر هەرێمەکە
ئاڵدار خەلیل رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک 'ناوچەى ئارام' لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیادا قبوڵ ناکەن و راشیگەیاند، تورکیا گەورەترین هەڕەشەى سەر هەرێمەکەیە. -
له عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
له خاڵێكی چه‌ته‌كانی گرووپی هه‌مزه له گه‌ڕه‌كی مه‌حموودیه‌ی عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. -
سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ڕه‌قا پشتگیری له هێزه‌كانی قه‌سه‌ده ده‌كه‌ن
چه‌ندین سه‌رۆك عه‌شیره‌تی ڕه‌قا جه‌ختیان كرده‌وه كه پشتگیری له قه‌سه‌ده ده‌كه‌ن، ده‌ستنیشانیان كرد كه قه‌سه‌ده له دژی چه‌ته‌كانی داعش تێكۆشانێكی گرانبه‌های كردووه. -
قه‌سه‌ده: ٢٣ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ئه‌نجامی پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانان له سنووری دێره‌زۆر ٢٤ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كوژراون و ١٨ خاڵیشیان ڕووخێنراون. -
قه‌سه‌ده: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٥چهتهی داعش كوژراون
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا گورزی تووندیان له چه‌ته‌كانی داعش داوه و ١٥ چه‌ته كوژراون و ده‌ستیش بهسهربڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و کەرەستەی سەربازیدا گیراوه. -
لە تەقینەوەیەکدا لە منبج ٢ ئەندامى هێزەکانی ئاسایش شەهیدبوون
لە کاتى تێپەڕینی ئۆتۆمبێلی هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆی منبج دا تەقینەوەیەک روویدا. لەو تەقینەوەیەدا ٢ ئەندامی هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوون. -
٤ چه‌ته‌ی توركیا خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج كرد
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ڕایگه‌یاند، ٤ چه‌ته‌ی سه‌ر به توركیا خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌وان كردووه. -
سوپای تورك هێرشی كرده سه‌ر گرێسپی
سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشی كرده سه‌ر گوندی سووسك-ی سه‌ر به گرێسپی. -
قه‌سه‌ده: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٤٧ چه‌ته‌ی داعش كوژراون
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا گورزی تووندیان له چه‌ته‌كانی داعش داوه و ١٤٧ چه‌ته كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه. -
له عه‌فرین و عه‌زاز ٧ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه ٢ چالاكیی كاریگه‌ریان له ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین و ناوچه‌ی عه‌زاز دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان ئه‌نجام دا و ٧ چه‌ته كوژران.