ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه ئێزدینشینه‌كانی عه‌فرین ده‌كه‌ن
سوپای تورکیا به فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی، ناوچەی نیشتەجێبوونی ئێزدییەکان له عه‌فرین بۆردومان دەکات. -
شه‌رڤانان ئه‌مشه‌و زنجیره‌یه‌ك چالاكییان له دژی سوپای توركیا ئه‌نجامدا
هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده ئه‌مشه‌و زنجیره‌یه‌ك چالاكییان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ئه‌نجامدا، به‌هۆی چالاكییه‌كانه‌وه ده‌یان سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران و برینداربوون. هه‌روه‌ها ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێك‌شكێنران. -
سوپای توركیا گوندێكی عه‌فرینی به ته‌واوی وێران كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی خالدیه (خالتا)ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرینیان به ته‌واوی وێران كرد. -
مانگی سووری کوردستان: لە عەفرین ٦٥ هاوڵاتی سیڤیل گیانیان لەدەست داوه
مانگی سووری کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین، بە لانیکەم ٦٥ هاوڵاتیی سیڤیل گیانیان لەدەست داوە و ١٦٣ كه‌سیش برینداربوون. ڕاشیگه‌یاندووه هاوڵاتیان پێویستیان به هاریكاریی مرۆیی هەیە. -
سوپای توركیا بۆمبارانی گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی عه‌فرینی كرد
سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی كرد له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین. به‌هۆی بۆردومانه‌كه ١٢ سیڤیل برینداربوون كه له‌نێویاندا ٢ منداڵ و ٢ ژن هه‌ن. -
پارتیی هاوپشتیی ئەفغانستان پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخۆدانی عەفرین ڕاگه‌یاند
پارتیی هاوپشتیی ئەفغانستان، وێڕای پشتیوانی لە عەفرین ڕایگەیاند: عه‌فرین حەماسەی کۆبانێ دوپات دەکاتەوە. -
باوكی شه‌هیدێك له‌گه‌ڵ ٤ كوڕی له به‌ره‌ی به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانه
باوكی شه‌هیدێك له‌گه‌ڵ ٤ كوڕی ماوه‌ی ٦ ساڵه له به‌ره‌ی به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌یه -
٧ ڕێكخراوی بانە هێرشه‌كانی توركیا دژ به عه‌فرین ئیدانه ده‌كه‌ن
رێکخراوە مەدەنییەکانی شاری «بانه»ی رۆژهەڵاتی کوردستان، دژی پەلاماری ڕژێمی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەدەنگ هاتن. -
هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامن
به‌پێی زانیارییه‌كان كۆپته‌رێكی جۆری كوبرا-ی سوپای توركیا هێرشی كردۆته‌سه‌ر گوندی حه‌مامێی سه‌ر به ناوچه‌ی جندرێس كه شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده چه‌ندین جار هێرشه‌كانی سه‌ر گونده‌كه‌یان تێكشكاندووه. -
گه‌لی عه‌فرین، به مه‌ڕاسیمێك ته‌رمی شه‌هیدانی به خاك سپارد
له مه‌ڕاسیمێكی به شكۆ دا، گه‌لی عه‌فرین ته‌رمی شه‌هیدانی به‌رخۆدانی عه‌فرینی به خاك سپارد. -
هه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی ٣٠ی ژانوویه‌ی بڵاوكرده‌وه
هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی دوێنێ (٣٠ی ژانوویه\١٠ی ڕێبه‌ندان)ی نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیای داگیركه‌ری بڵاوكرده‌وه. -
ئانها: سوپای توركیا بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراوی له دژی عه‌فرین به‌كارهێنا
سوپای توركیای داگیركه‌ر، بۆمبی میسكهت-ی هاویشته گوندی كه‌فه‌ر سه‌فره‌ی ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری. -
یەپەگە: ناوی ئەم بەرخۆدانە، ئا‌ڤێستا خابووره
یه‌په‌گه، بە بۆنەی چالاکی گیانبازیی شەهید ئا‌ڤێستا خابوورەوە ڕایگەیاند، عەفرین هەتا سەرکەوتن درێژه به خۆڕاگری خۆی دەدات و ئەو بەرخۆدانەش ناوی بەرخۆدانی شەهید ئا‌ڤێستا خابوورە. -
ئاڵدار خەلیل: قه‌ت پشتمان به ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا و هێزی دیكه نه‌به‌ستووه
ئاڵدار خەلیل، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات - ته‌ڤده‌م، له لێدوانێكدا هێرشی ١٠ڕۆژەی دەوڵەتی تورکیای بۆ داگیرکردنی عەفرین، هه‌ڵوێستی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی سۆچی هەڵسەنگاند. -
پۆلێك شه‌هیدی به‌رخۆدانی عه‌فرین به خاك سپێردران
له مه‌ڕاسیمێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌دان هاوڵاتیی عه‌فرین، ته‌رمی شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور و ٢٣ شه‌هیدی دیكه‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین به خاك سپێردران. -
فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی شه‌رای عەفرین بۆردومان ده‌كه‌ن
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکیا گوندەکانی ناوچەی شه‌رای عەفرین بۆردومان ده‌كه‌ن. -
سوپای توركیا هاوشێوه‌ی داعش شوێنه‌واره‌كان وێران ده‌كات
سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی كرده‌سه‌ر شوێنه‌واری په‌رستگه‌یه‌ك كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی ١٢٠٠ی پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه. -
له گوندی عەلی بیسکای شەڕ به‌رده‌وامه؛ تانکێک تێکشکێنرا
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له گوندی عه‌لی بیسكای سه‌ر به ڕاجۆی عه‌فرین شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه. -
به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌فرین، ٨ كه‌س شه‌هید بوون
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپای داگیركه‌ری توركیا له گوندی گوبهلێی سه‌ر به ناوچه‌ی شهراوای عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژییه‌كی ئه‌نجامدا. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ ٨ كه‌س به‌رز بوویه‌وه. -
عەفرین؛ شەڕڤانێکی خەڵکی هەولێر شەهیدبوو
کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە له باشوور، ڕایگەیاند: شەڕڤانی یه‌په‌گه «باشور سۆران» كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، لە بەرخۆدانی عەفرین له به‌رانبه‌ر هێرشی سوپای تورکیا و چەتەکانی شەهید بوو. -
بانگه‌وازییه‌ك له كانتۆنی عه‌فرینه‌وه بۆ ڕای گشتیی جیهان
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێمۆكراتیی كانتۆنی عه‌فرین كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی سازكرد و داوای پشتگیری له كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر. -
سوپای توركیا له عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجامدا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: سوپای تورکیای داگیركه‌ر لە ناوچه‌ی بلبلێ و راجۆی سه‌ر به عه‌فرین کۆمەڵکوژییه‌کی دیکەی ئەنجامدا -
«ناوی بەرخۆدانی دوێنێ کۆبانێ بوو، ئەمڕۆش عەفرینه»
سەرۆکی دەستەی پاراستنی کانتۆنی کۆبانێ، لە ساڵیادی بەرخۆدانی کۆبانێ‌دا ڕایگه‌یاند: «لەشەڕی کۆبانێ‌دا گەلی عەفرین به هەموو شێوه‌یه‌ك چی‌یان لەدەست هات کردیان. ئێستاش گەلی کۆبانێ و هەموو کوردستان هەتا دوایی لە گەڵ گەلی عەفرین دەبن» -
٦ لایه‌نی سیاسیی عه‌فرین به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه
پارتە سیاسییەکانی هه‌رێمی عه‌فرین، داوا لە کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی ده‌كه‌ن ئەرکی مرۆڤانە و ئەخلاقی خۆیان لەسەر عەفرین پێک‌بێنن و هەموو جۆرە زەختێک لە دەوڵەتی تورکیا بکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی. -
سهرچهتهیهكی توركیا كوژرا
سهرچهتهیهكی فه‌یله‌قی ئه‌لشام كه گروپێكی چه‌ته‌ی سه‌ر به توركیای داگیركه‌ره، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده كوژرا.