ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
هه‌سه‌ده: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٣٦سهرباز و چه‌ته كوژران
ناوەندنی ڕاگه‌یاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆکرات - هەسەدە ڕایگه‌یاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوود ١٥سەربازی تورکیا و ٢١چەتە کورژاون و زریپۆشێکیش تێکشکێندراوە. -
له بلبلێ تانكێك و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیا تێك‌شكێنران
شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی بلبلێ-ی عه‌فرین تانكێك، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و كهپچهیهكی سوپای توركیای داگیركه‌ریان تێك‌شكاند. -
فەرمانده‌یه‌كی یەپەگە: خۆمان بۆ شه‌ڕێكی ماوه‌درێژ ئاماده كردووه
مانی عەگید، یەکێک لە فەرمانده‌كانی یەپەگە ڕایگه‌یاند: دوژمن پشتی بە ته‌كنه‌لۆژیای شەڕ گەرمە و ئێمەش بە ئیرادەی خۆمان، خۆمان بۆ شەڕێکی ماوه‌درێژ ئامادە کردووە. ئێرە بۆ ئەوان دەبێتە ڤێتنام. -
شەڕڤان دەروێش: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان هێرش بكاته سه‌ر منبیج، وه‌ڵامێكی تووند وه‌رده‌گرێت
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبیج ڕایگه‌یاند: ئه‌ردۆغان به پڕوپاگه‌نده‌كانی ده‌یه‌وێت له منبیج پشێوی بنێته‌وه و شاره‌كه داگیر بكات، وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كه، گه‌لی منبیج وه‌ڵامێكی تووندی ده‌داته‌وه. -
لەبۆردمانی گوندی عەرەب وێران ـ ی شێراوا، کەسێکی مەدەنی شەهیدبو
لە ئەنجامی بۆرد انی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە گوندی عەرەب وێران ـ ی ناوچەی شێراوا یە کەسی مەدەنی شەهید بو و دوو هاوڵاتی دیکەش بریندار بون -
سوپای تورکیا؛ هێرش باکووری منبج دەکات
لە چەمی ساجور کە ئەکەوێتە باکووری منبج ،لەنێوان شەڕڤانانی مەجلسی سەربازی منبج و سوپای داگیرکەری تورک شەڕ هاتە ئاراوە. -
بۆردمانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیە لە ناوچەی ڕاجۆ وجندرێس
فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری گەندی خەلیل-ی ڕاجۆ وگوندی دێر بەلوت-ی جندرسیان بۆردمان کرد. -
هەسەدە ئەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوەی شەڕی ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدە بە بەیان نامێکی فەرمی ئەنجامەکەنی شەڕ لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوەی عەفرینی ئاشکرا کرد؛ -
عەفرین؛ تەرمی ۱٤ شەهیدی دیكه‌ی «بەرخۆدانی سەردەم» به خاك سپێردرا
لەنێو ئاپۆڕای جەماوەری عەفریندا، تەرمی ١٤ شه‌هیدی «بەرخۆدانی سەردەم» به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار لە شەهیدگەی «شەهید ئەڤێستا خابوور» به خاك سپێردران. -
یەپەگە هەلیکۆپتەرێکی تورکیای لە ناوچەی ڕاجۆ تێکشکاند
شەڕڤانانی یەپەگە هەلیکۆپتەرێکی کوبرای سوپای تورکیان خستە خوارەوە، کە بە سەر ئاسمانی گوندی قودەی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی عەفرین-دا دەفڕی. -
لە شێی-ی عەفرین پانزێڕێکی سوپای تورکیا تێکشکا
لەناوچەی شێی-ی عەفرین لە ئەنجامی چالاکی شەڕڤاناندا پانزێڕێکی دیکەی سوپای تورکیا تێکشکا. -
تۆپباران، ناتوانێ پێش لە فێربوونی زمانی دایک بگرێت
مامۆستایانی کانتۆنی حەسەکە، ڕایانگەیاند کە تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکیا ئێمە لە ئەرکەکانمان دوور ناخاتەوە -
لە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا؛٢٠٠خانولە ناوچەر جندرێس کاوول کراوە
لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆسەرناوچەی جندرێس زیاترلە خانووبەرەی هاوڵاتیان کاوول کراون. -
لەهەرێمەکانی ڕاجۆ و بلبلێی عەفرین، شەڕێکی قورس لە ئارادایە
لە گوندەکانی ناوچەکانی ڕاجۆ وبلبل-ی لە نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و سوپای تورکیا و جەتەکان، شەڕ بە گرانی بەردەوامە. -
یەپەژە؛ تۆڵەی هاوڵاتی و هەڤاڵانی خۆمان دەکەینەوە
زۆزان کۆبانی، فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی ژن لە عەفرین، ((بەرخۆدانی سەردەم))ی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە ئەو شکستەی بە داعشمان دا لە کۆبانی، هەمان شتیش لە عەفرین بە ئەردۆغان دەکەین و بەڵێن دەدەین ''تۆڵەی هەر هاوڵاتیی و هەڤاڵێکی خۆمان دەکەینەوە". -
لە هێرشی سەر عەفرین، ١٩ خوێندکار گیانیان لەدەست داوە
کەپەجە-دە، ڕایگەیاند کە لە پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین، بۆتە هۆی کوژرانی ١٩ خوێندکاروبرینداربوونی ٢٧ خوێندکاری دیکە. خوێندن لە ٣١٨ ناوەندی خوێندن ڕاوەستاوە و ٥٠هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەش کراون. -
هەسەدە، دەستگیرکردنی سەرچەتەیەکی بەریتانی ڕاگەیاند
هێزەکانی سوریای دیموکراتی هەسەدە، ڕایگەیاند: سەرچەتەی داعشی ئەلکساندا کوتی، کە بەڕەگەز بەریتانییە دەستگیر کردوە. -
سوپای داگیركه‌ر له عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجامدا
سوپای توركیای داگیركه‌ر له گوندی شكاتێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شیێ-ی عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژییه‌كی ئه‌نجامدا. به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ٣ - ٤ كه‌س شه‌هید بوون. -
ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا، یه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی شه‌وی ڕابردوو و ئه‌مڕۆی سوپای توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیی سیڤیل برینداربوون. -
عه‌فرین په‌یامێكی دیكه‌ی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كانتۆنی عه‌فرین جارێكی دیكه له دژی هێرش و داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد ئه‌ركی خۆی پێكبێنێت و هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كان بخه‌نه‌گه‌ڕ. -
سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆ جاری سێیه‌م شههیدگهیهكی تۆپباران كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه دیمه‌نی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ری له‌سه‌ر شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید سه‌یدۆ»ی ناوچه‌ی جندرێس، بڵاوكرده‌وه. -
دیمه‌نی ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی بلدۆزهرێكی سوپای توركیا
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له گوندی قوده‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی ڕاجۆ-ی هه‌رێمی عه‌فرین بلدۆزهرێكی سوپای توركیای داگیركه‌ریان ته‌قانده‌وه. -
له گوندی حه‌ج بیلال-ی ناوچه‌ی شییێ شه‌ڕه؛ ٢٥ سه‌رباز و چه‌ته كوژران
شه‌ڕێكی سه‌خت له ده‌وروبه‌ری گوندی حه‌ج بیلال-ی ناوچه‌ی شییێ-ی عه‌فرین هاتۆته ئاراوه، له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا تا ئێستا زیاتر له ٢٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون. -
نه‌سرین عه‌بدوڵا: ده‌وڵه‌تی توركیا به‌نیازی قڕكردنی عه‌فرینه
نه‌سرین عه‌بدوڵا، فه‌رماندار و وته‌بێژی یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا به‌نیازی قڕكردنی عه‌فرینه. په‌رله‌مانتارێكی سوێدیش ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی تێرۆری ده‌وڵه‌تی توركیا بوه‌ستێنین، پێویسته خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی به‌هێز بین. -
له جندرێس شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ئارادایه
دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین، شه‌ڕێكی قورس له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه ده‌ستی پێكرد.