ئەوروپا
دوایین ھەواڵ
-
٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە کۆتایی هات
لە ٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە دەربارەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کورد، ستراتیژی دیپلۆماسی و یەکێتی نەتەوەیی، گفتوگۆی بەرفراوان کرا. کۆنگرە بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆک و ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆتایی هات. -
ئەلینکا زوپانچیچ: دەبێت هەمووکەسێک خاوەندارێتی لە بانگەوازەکەی ئۆجالان بکات
تیۆریستی کۆمەڵایەتی و فەلسەفی ئەلینکا زوپانچیچ لە سلۆڤینا بانگەوازی خاوەندارێتی کردنی لە بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ کرد. -
باستا: زیندانی کردنی کۆچ بە مانای هێرش لەسەر هیوای ئاشتییە
سکرتێری پارتی ستارک ئالتەرناتیڤ (باستا)ی سویسرا فرانزسیکا ستیر، داوای کرد دەوڵەتی ئەڵمانیا سیاسەتمەداری کورد یوکسەل کۆچ ئازاد بکات و هاوکاری ئاشتی بکات. -
ئەحمەد کاراموس و زەینەب موراد جارێکی تر بە هاوسەرۆکانی کەنەکە هەڵبژێردرانەوە
ئەحمەد کاراموس و زەینەب موراد لە ٢٣هەمین کۆنگرەی کەنەکەدا جارێکی تر وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردرانەوە. هەڵبژاردنی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە بەڕێوە دەچێت. -
تەسەپە: دەبێت سیاسەتمەداری کورد یوکسەل کۆچ ئازاد بکرێت
پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان(تەسەپە) فشارەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیای لە سەر چالاکوانان و ڕێکخراوە کوردییەکان ئیدانە کرد و داوای دەستبەجێی ئازادکردنی سیاسەتمەدار یوکسەل کۆچی کرد. -
کیت ئۆسامۆر: بڕیارەکەی پەکەکە دەرفەتێکی بێ وێنەیە
کیت ئۆسامۆر پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بەریتانیا، بڕیارەکەی پەکەکە بۆ کۆتایی هێنان بە تێکۆشانی چەکداری بە 'دەرفەتێکی بێ وێنە وەسف کرد و داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بکات. -
ئەنجامنامەی یەکەمین ڕۆژی ٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە ئاشکرا کرا
ئەمڕۆ، ٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) دەستی پێ کرد، ئەنجامنامەی یەکەمین ڕۆژی کۆنگرەکە ئاشکرا کرا، تێیدا داوا دەکرێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. -
کۆنفرانسەکەی ئەتینا کۆتایی هات
لە دانیشتنی سێیەمی کۆنفرانسی "پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" کە لە ئەتینای پایتەختی یۆنان ئەنجامدرا، گفتوگۆکرا لەسەر بابەتی هێزە هەرێمییەکان و پرسی کورد. -
لە لودڤیسبۆرگ بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجامدرا
لە لودڤیسبۆرگ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان ئەنجامدرا، داوای هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا کرا. -
تەڤ_چاند: جوان حەسەن بە ژانی کۆچبەریی و ئازاری داگیرکاریی کۆچی دوایی کرد
تەڤ_چاندی ئەوروپا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەندی کورد جوان حەسەن کرد، کە ٢١ ی ئایار لە نەخۆشخانەی حەلەب کۆچیی دوایی کرد. -
لە لۆرێنت عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە
لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا، کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، هەروەها شەهیدی ئاشتی و دیموکراسی، سری سورەیا ئۆندەر و دۆستی کورد چالاکوانی فەرەنسی ڕۆنان لێ لۆران بە چالاکیەک یادکرانەوە. -
کادرانی پێشەنگی پەکەکە لە بۆردیۆ یادکرانەوە
کادرانی دامەزرێنەری پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە بۆردیۆ یادکرانەوە. -
ئیلهام ئەحمەد: چارەسەری کێشەکان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دێتەدی
ئیلهام ئەحمەد لە کۆنفرانسەکەی ئەتینا قسەی کرد و ڕایگەیاند، دەبێت سیستەمە ئەمنی و ئابووری و پەروەردەییەکان ببنە خۆجێی. -
٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە بەردەوامە
لە دانیشتنەکانی ئەمڕۆی ٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەسەر یەکێتیی نەتەوەیی، دیالۆگی نێوان کوردان، گەڕان بۆ چارەسەریی سیاسی و پێشهاتە هەرێمییەکان گفتوگۆکرا. -
کۆنفرانسەکەی ئەسینا: پارادایمی ئۆجالان چارەسەرە بۆ ڕەوشی سوریا
بەشداربوو لە کۆنفرانسی "پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" پرۆفیسۆر تۆماس شمیدینگەر، گوتی: "پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەنووسی عەلەوی و دروز و کۆمەڵگەکانی تری سوریا، یەکلاکەرەوە دەبێت". -
١٥ هەمین فیستیڤاڵی دێرسیم لە ئەوروپا دەست پێ دەکات
کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵی دێرسیم لە ئەوروپا ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان کۆتایی هاتووە و فیستیڤاڵەکە لە ٣٠_٣١ ی ئایار بەڕێوەدەچێت. -
کۆنفرانسی پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەردەوامە
لە دانیشتنی یەکەمی کۆنفرانسی "پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین"دا دۆخی کوردان و ئاڵەنگارییەکانی داهاتووە تاوتوێ کرا. -
٢٣ـەمین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە دەستی پێکرد
بە بەشداریی ٣٠٠ ئەندام و دەیان لایەنی سیاسیی و نوێنەری ناوەندەکان، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و نووسەران ٢٣ـەمین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە دەستی پێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت. -
کۆنفرانسی 'پرسی کورد و پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین' دەستی پێکرد
لە ئەسینا کۆنفرانسی 'پرسی کورد و پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین' دەستیپێکرد. گوتاری دەستپێکردن لە لایەن هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆوە پێشکەش کرا. -
ڕیستیلینی: دەمەوێت لەگەڵ ئۆجالاندا چاوپێکەوتن بکەم، وی مرۆڤێکی بێهاوتایە
ئەندامی پێشووی سی پی تی جیان-پیرەر ڕیستیلینی کە پێشتر سێ جار سەردانی ئیمراڵی کردووە و چاوی بە ڕێبەر ئاپۆ کەوتووە، باسی لەوەکرد پەکەکە هەنگاوێکی بوێرانەی سیاسی هاویشت و گوتی: "هیوادارم ئەوەی پێویستە دەوڵەتی تورکیش بیکات. دەمەوێت لە بارودۆخی ئازاددا چاوم بە -
لە جنێڤەوە بە چالاکییەک داوای پشتیوانی بۆ مەخموور کرا؛ ئازادی بۆ مەخموور
کوردستانیان لە پێش ناوەندی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ کۆبوونەوە، لە دژی فشارەکانی سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) دوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەستبەجێ دەستوەردان بکات و ئەرکی خۆی بگرێتە ئەستۆ. -
پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆنفرانسیکدا لەپایتەختی یۆنان تاوتوێ دەکرێت
لە ئەسینا پایتەخی یونان، لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥کۆنفرانسێکی مێژوویی بەڕێوە دەچێت و پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکرێت. -
عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە ئۆسڵۆ یاد کرانەوە
لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە. -
شاندی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە پاریس لەگەڵ ئەو پەرلەمانتاران کۆبووەوە
شاندی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پاریس لەگەڵ پەرلەمانتارانی فەرەنسا کۆبووەوە و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەیان هەڵسەنگاند. -
لە بەرلین دەستگیرکردنی یوکسەل کۆچ ئیدانە کرا
کوردستانیان ڕایانگەیاند؛ دەستگیرکردنی یوکسەل کۆچ لە ئەنجامی قەدەغەکردنی پەکەکەوە بووە کە لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٣بە دواوە کاری پێ دەکرێت و داوای هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە و ئازادیی یوکسەل کۆچ و هەموو زیندانیانی سیاسی کوردیان کرد."