ئەوروپا
دوایین ھەواڵ
-
لە دراگوگنان ڤەدات تۆپچو بە بیرهێنرایەوە
لە شاری دراگوگنانی فەڕەنسا بنەماڵە و دۆستانی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد، ڤەدات تۆپچو کە لە ٣١ ئایار کۆچی دوایی کرد، ڕایانگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی تۆپچو لە دوورە وڵات ژیانی دەکرد، بەڵام هەرگیز پەیوەندی لەگەڵ گەلەکەیدا نەبڕیی و درێژەی بە تێکۆشان دا. -
لە ئیشکگریی جنێڤ: گەلی مەخموور بە تەنیا نین
چالاکی دانیشتن بە داواکاری کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە لە بەردەم بارەگای جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێکردووە، لە هەفتەی ٢٢٨دا بەردەوامە. -
ئیسپانیا گرێبەستێکی چەکی سەربازی لەگەڵ کۆمپانیای بەرگری ڕافائێلی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە
وڵاتی ئیسپانیا گرێبەستێکی ٢٨٧/٥ ملیۆن یۆرۆی لەگەڵ کۆمپانیای بەرگری ڕافائێلی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە. -
ئیشکگریی ئازادی: خاوەنداری کردن لە پارادایمی نوێ، ئازادی بەدی دەهێنێت
چالاکی "ئیشکگریی ئازادی" کە لە ساڵی ٢٠١٢ بە داواکاری کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی و ئازادی جەستەیی بەرێزی دەستیپێکرد، لە هەفتەی ٦٧٧ـەمینی خۆیدا بە گروپێکی نوێ بەردەوامە. -
جۆنگێردن: پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان بتوانێت بەبێ نێوەندگیر لەگەڵ پەکەکەدا کۆببێتەوە
ئەکادیمیستی هۆڵەندی جۆست جۆنگێردن رایگەیاند: "بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە دەبێت بەربەستەکانی پەیوەندی نێوان ئۆجالان و پەکەکە لاببرێن و کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەنێوان بەرپرسە سیاسییەکان ئەنجام بدرێت." -
لە بازەل بۆ زیندانیانی نەخۆش بانگەوازی 'دەست بە هەوڵدان بکەن' کرا
پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (TSP) بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە بۆ زیندانیانی نەخۆش کە لە زیندانەکانی تورکیادا راگیراون هەتا بمرن، دەست بە هەوڵدان بکەن. -
حکومەتی هاوپەیمانی هۆڵەندا ڕووخا، سەرۆک وەزیران دەستی لەکار کێشایەوە
پاش کشانەوەی پارتی ئازادی ڕاستڕەوی توندڕەو لە هاوپەیمانی دەسەڵات، حکومەتی هۆڵەندا ڕووخا و لەوانەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت. -
له دوسلدۆرف دەستگیرکردنی یوکسەل کۆچ ئیدانە کرا
جەماوەرەی گەل دەستگیرکردنی یوکسەڵ کۆچ سیاسەتمەداری کوردیان ئیدانە کرد و هاوکات گوشار و ئاستەنگیەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیایان بۆ سەر سیاسەتی کوردی ڕەخنەکرد. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوەندی هاوکارییە مرۆییەکان تاوانی شەڕە
ڤۆلکەر تورک، کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ هێرشەکانی سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە نزیک ناوەندەکانی هاوکاری لە کەرتی غەززە بە "تاوانی شەڕ" ناساند. -
پارێزەر لوکاس تیون: دەبێت حکومەتی ئەڵمانیا کۆتای بە تاوانبارکردنی کوردان بهێنێت
پاڕیزەر لوکاس تیون کە لە بەرانبەر قەدەغەکردن لەسەر تێکۆشانەکانی پەکەکە لە ئەڵمانیا داواکاری پێشکەش بە دادگای ئیداری بەرلین کرد گوتی: "دەبێت حکومەت ئەڵمانیا بە هەڵوێست وەرگرتن قەدەغەکردنی سەر پەکەکە هەڵبگرێت و کۆتایی بە تاوانبارکردنی کوردان بهێنێت." -
پارێزەر مێنزیۆنی: عەبدوڵا ئۆجالان گەرەنتی پڕۆسەیەکە بۆیە دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت
پارێزەری ناسراوی ئیتالی ئیزیۆ مێنزیۆنی ئاماژەی بەوەدا دەبێت دەوڵەتی تورک هەنگاو بنێت و گوتی: "دەبێت دەوڵەتی تورک لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کە گەرەنتی پڕۆسەکەیە و هەموو زیندانییە سیاسییەکانی دیکەش ئازاد بکات. ئەمە دەبێتە نیشانەی دڵسۆزی بە پرۆسەکە." -
کەجەدەکە-ئە بانگەوازیی بۆ پاراستنی مەخموور کرد
"کەجەدەکە-ئە" داوایەکی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە گەمارۆ لەسەر کەمپی پەنابەرانی (شەهید رۆستەم جودی) لە مەخموور کە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە. -
پڕۆفیسۆر ئالێکس کالینیکۆس پشتگیری خۆی بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی پەکەکە ڕاگەیاند
پرۆفیسۆر ئالێکس کالینیکۆس ئەندامی دەستەی نووسەرانی سۆسیالیزمی نێونەتەوەیی پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیاری کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە ڕاگەیاند. -
لە ستۆکهۆڵم مەراسیمی بیرهێنانەوەی شەهیدان ئەنجام درا
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری مەراسیمێکی شکۆدارانە ئەنجام درا. -
کۆنگرەی CDK-S: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە گرنکە
ئەنجوومەنی دیموکراتیکی کوردانی سویسرا(CDK-S) ١٠هەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست. لە کۆنگرەکەدا باس لە سەردەمی نوێ و سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی CDK_Sکرا، و سەرەنج خرایە سەر گرنگی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. -
ناڤ-بەل چواردەهەمین کۆنگرەی خۆی بەست
ئەنجومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان له بەلژیکا(ناڤ-بەل) ١٤هەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست و هاوسەرۆکانی نوێی هەڵبژارد. -
لە دانیمارک یادی قەیتان و ئاڵتون کرایەوە
لە ئیشوجی دانیمارک کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، رەزا ئاڵتون و ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سوریا ئۆندەر بە شێوەیەکی جەماوەری یادیان کرایەوە. -
رێژەیەکی زۆر کۆچبەر لە ڕۆژێکدا لە دەریای مانێش پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا
رێژەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە دەریای مانێش پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. لە ڕۆژێکدا یەک هەزار و ١٩٤ کۆچبەر پەڕیونەتەوە. -
تورکدۆغان: هێشتا هەنگاوی جددی دەسەڵات بۆ پرۆسەکە لە ئارادا نییە
جێگری هاوسەرۆکایەتی دەم پارتی ئۆزتورک تورکدۆغان گوتی: "تا ئێستا دەسەڵاتداری هەنگاوی جددی بۆ پرۆسەکە نەگرتووەتەبەر، کاتێک دەسەڵاتداری هەنگاوی جددیی گرتەبەر ئەوکاتە دەتوانین لەسەر چاکسازی فرەلایەنە قسەکەین." -
لە ئەڵمانیا هەردوو تێکۆشەر نودەم و ئامارا یاد کرانەوە
لە ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕیی گیان لەدەستدانانیدا یوتا شنایدەربانگەر (نودەم) و ئەکی دۆگرواک (ئامارا) لەسەر مەزاری نودەم یاد کرانەوە. -
دەستگیرکردنی یوکسەل کۆچ ئیدانە کرا
لە زوریخی سویسرا دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی پێشووی کەجەدەکە-ئە یوکسەل کۆچ ئیدانە کرا. -
فیستیڤاڵی١٥هەمینی کولتووری دێرسیم لە ئەوروپا لە دووەمین ڕۆژیدایە
١٥هەمین فێستیڤاڵی کولتووری دێرسیم بە دروشمی "ئێمە نە خۆراسان، نە تونجلین! بەڵکووو ئێمە دێرسیمین" لە ٢هەمین ڕۆژیدا بە پانێڵی "کۆمەڵکوژی، ڕەگەزی و بیروباوەڕی لە پرسەکانی ژناندا" دەستیپێکرد. -
هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بارەی بڕیارەکانی پەکەکە: هەنگاوێکی گرنگە
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ ڕەخساندنی ئاشتی و ئاسایشی هەرێمەکە و تورکیا دانا و پەیوەست بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی خستەئەستۆی تورکیا. -
سیاسەتمەداران لە تاراوگەوە پشتگیریان لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
سیاسەتمەدارانی تاراوگە پشتگیری خۆیان بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی پەکەکە دەربڕی و گوتیان: "پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین زیاتر یەکێتی گەلی کوردی کردووە بە پێویستی و ڕێگەی بۆ دیدگاکانی چارەسەری دیموکراتیک کردەوە." -
ماکرۆن: ئەگەر دەستبەرداری غەززە بین، هیچ پێگەیەکمان نامێنێت
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەگەر "رۆژئاوا پشت لە غەززە بکات" و "رێگە بە کردەوەکانی ئیسرائیل بدات" ئەوا هیچ پێگەیەکمان لە جیهاندا نامێنێت.