جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە عێراق ژمارەی کوژراوان گەیشتە ٨ کەس
دەستنیشان کرا کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر لیواکانی حیزب اللە کە گوایە سەر بە ئێرانن، ٨ سەرباز لە لیواکە کوژراون. -
لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە عێراق: پێنج کەس کوژران
لە دوو هەرێمی باشووری بەغدا، لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا 5 چەکدار کە بە گرووپە لایەنگرەکانی ئێران پێناسە کراون، کوژراون. -
بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دا ڕاگەیاندرا
لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ ئاگربەست ڕاگەیەندرا. لەو چوارچێوەیەدا ٥٠ زیندانی ئیسرائیلی و ١٥٠ زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکرێن. بەڵام تا ئێستا نازانرێت کەی ئەم ڕێککەوتن و ئاگربەستە جێبەجێ دەکرێت. -
شەڕی ئیسرائیل و حەماس: هەردوولا لە ئاگربەست نزیک بوونەتەوە!
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ٤٦هەمین ڕۆژی خۆیدایە. نوێنەرانی حەماس ڕایانگەیاند کە 'مۆرکردنی ڕێککەوتنێکی ئاگربەست نزیکە'. -
تەجەشە بانگەوازی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرە: با بەرخۆدانمان گەورە بکەین
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی ئەورووپا (تەجەشە) سێهەمین کۆنگرەی خۆی لە ٩ی کانوونی دووەم، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە دروشمی "خۆت ڕێکخستن بکە، ڕێبەری ئاپۆ ئازاد بکە" ساز دەکات. -
ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" لە بۆریدۆخ
گەلی کورد و هاوڕێکانی لە بۆریدۆخ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. -
کۆنفرانسی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک: دەبێت یکریزی ئینتەر ناسیۆنالیستەکان گەورەتر بکرێت
کۆنفرانسی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک گەلانی بەرخۆدێری ئەوروپا، ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و ئاسیای کۆکردەوە، بە داوای گەورەکردنی یکریزی ئینتەرناسیۆنالیستەکان و گۆرەپانی هاوبەشی بەرخۆدان کۆتایی هات. -
هونەرمەندی ئەڵمانی ویکەر بانگەوازی بۆ"عەبدوڵا ئۆجالان" و "پەکەکە" دەکات
هونەرمەند و نووسەری ئەڵمانی کۆنستانتین ویکەر ڕایگەیاند کە چارەسەری دادپەروەرانە و ئاشتیانە بۆ گەلی کوردستان بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە لایەن ئەلمانیاوە بەدەست دێت. -
بەرخۆدەران لە بازل کۆبوونەوە: پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێنیشاندەرە
لە کۆنفرانسی ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ڕاگەیاندرا، دژی ئەو کێشنەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەیخوڵقێنێت، پێشخستنی گۆڕەپانی هاوبەشی تێکۆشان گرنگە و پەیامی مەزنکردنی تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنال درا. -
کۆنفرانسی ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەستی پێکرد
ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کۆنفرانسێکی ٣ ڕۆژەی لە شاری باسێل بە دروشمی "هونەری ئازادی-ڕێکخستنبوون و ستراتیژییەکانی بەرخۆدانی بەکۆمەڵ" بەڕێوەدەبات. -
فەد-کورد داوای بەشداری لە ڕێپێوانەکەی بەرلین کرد
فەد-کورد ڕایگەیاند کە بەهۆی قەدەغەکردنی پەکەکە بۆ ماوەی 30 ساڵ، کە هیچ سەرچاوەیەکی یاسایی نییە، دامەزراوەکانی کوردستان و هەزاران کورد لە ئەڵمانیا تاوانبارکران و بۆ ڕێپێوانەکەی کۆتایی هەفتە لە بەرلین داوای بەشداربوونیان کرد. -
کۆنر فیتیگەن: گۆشەگیری هەیە، لەبەر ئەوەی دەوڵەت لە ئایدۆلۆژیای ئۆجالان دەترسێت
کۆنر فیتیگەن ئەندامی کۆلێکتیڤی کاولی دەستنیشانی کرد کە گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کود عەبدوڵا ئۆجالان شتێکی سەیر نییە و وتی: "دەوڵەتی تورک لە سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژیایەکی نوێ دەترسێت". -
هونەرمەند ئەحمەد کایا لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە
هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایا کە لە دەرەوەی ولات کۆچی دوایی کرد، لە ٢٣یەمین سالیادی یادی کۆچی دوایدا لە سەر گۆڕەکەی لە پاریس یادی کرایەوە. -
کاستێل ئەندامی مەکەپەئە: چارەسەری لە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندایە
ئەندامی ئەنجومەنی پەرلەمانی کۆنسەی ئەوروپا (مەکەپەئە)ی کەتەلۆنیا لاورا کاستێل بە مەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا پرسەنامەیەکی پێشکەش بە سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا کرد. -
ستاندێک بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئاراو دانرا
لە شاری ئاراوی سویسرا، ستاندێک بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا. -
ئادەگەب داوای کرد بەشداری لە ڕێپێوانی بەرلین بکەن
ئادەگەب بانگەوازەی کرد: "ئێمە وەک ئەندامانی ئادەگەب داوا لە هەموو هێزە دێمۆکراتیکەکان دەکەین کە بەشداری ڕێپێوانی ١٨ی تیشرینی دووەمی بەرلین ببن". -
'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی هەموومانە'
ئەندامی خوێندکارانی سەربەخۆ بیاتریس بۆگۆی ڕایگەیاند ، کە پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و وتی:"بە بۆچوونی من ئازادی ئەو بە واتای ئازادی ئێمە و ئازادی ئێوە و ئازادی هەموومانە." -
لە زوگ ستاندێکیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دانا
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی کورد لە شاری زوگی سویسرا ستاندێکیان دانا و سەرنجیان خستە سەر سیستەمی گۆشەگیری لە ئیمرالی. -
گەنجانی کورد لە بینای نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەوروپا چالاکییان ئەنجامدا
بەمەبەستی سەرنج خستنە سەر گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەنجانی کورد لە بینای نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری مارسیلای فەڕەنسا چالاکییەکی مەدەنییان ئەنجامدا. -
کوردستانییەکان بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەیەکیان ئەنج
لەو چالاکیانەی کە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بەڕێوەچوو، یادی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی کرا و کۆمەڵکوژی سینەمای عامود شەرمەزار کرا. -
ئەو گەنجانەی لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپادا چالاکیان ئەنجامدا، دەستبەسەر کران
گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا کە ناڕەزایەتیان لە بەرامبەر گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربری، لەلایەن پۆلیسەکانەوە دەستبەسەر کران. -
گەنجانی کورد لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا چالاکییەکیان ئەنجامدا
گەنجان بە مەبەستی سەرنج خستنە سەڕ گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کور عەبدوڵڵا ئۆجالان و داوای ئازادی، لە بینای ئەنجومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا، چالاکیەکی مەدەنییان ئەنجامدا. -
تەقینەوەیەک لە بەغدا ڕوویدا
لە گەڕەکی کەڕادەی نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا، تەقینەوەیەک ڕوویدا. -
پیسبوونی هەوا لە ئێران: قوتابخانەکان داخراون، فەرمانبەران لە ماڵەوە کار دەکەن
لە تارانی پایتەختی ئێران، بەهۆی زۆری پیسبوونی هەوا، بۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕێوشوێن دادەنرێت. بەهۆی خراپی کەشوهەوا و کاریگەری لەسەر تاران و شارەکانی دیکە، قوتابخانەکان داخران. -
شۆڕشگێڕان میانمار پشتیوانی خۆیان بۆ شۆڕشی رۆژئاوا دووپات کردەوە
لە پەیامێکدا شۆڕشگێڕانی میانمار کە ئاراستەی هێزەکانی رۆژئاوای کوردستانیان کردووە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر ئەو بەشەی کوردستان، پاڵپشتی خۆشیان بۆ شۆڕشی رۆژئاوا دەربڕیوە.