محەمەد ئایچیچەک دوای ٣٠ ساڵ ئازاد کرا

محەمەد ئایچچەک دوای ٣٠ ساڵ ڕاگرتن لە زیندان ئازاد کرا، محەمەد پاش ئازاد بوونی وتی: ئامانج ئازادی جەستەیی نییە، بەڵکوو ئازادیی فکر و ئارمانجە."

محەمەد ئایچیچەک، لە ساڵی ١٩٩٤ لە ناوچەی ئەلبستانی مەرەش دەستبەسەر و دواتر سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، دوای ٣٠ ساڵ ڕاگرتنی لە زیندانی ئەمنی باڵای ژمارە ٢ی شاری ئەرزرۆم ئازاد کرا. ئایچیچەک پێش ئەوەی ئازاد بکرێت دوورخرابووەوە بۆ زیندانەکانی دوملوی ئەلبستان، یۆزگات، ئەدەنە و ئەرزرۆم.

بنەماڵەی ئایچیچەک و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان و بەڕێوەبەرانی دەبەپە لە پێش زیندانەکەدا بە وتنەوەی دروشمەکان پێشوازییان لە محەمەد ئایچیچەک کرد.

ئایچیچەک لە بەردەم زیندانەکە قسەی کرد وتی: "ئێمە هاتینە دەرەوە، بەڵام مەسەلەکە ئازادی جەستەیی نییە، بەڵکوو ئازادی ڕۆحی و فکرییە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی، مەرجەکان هەرچییەک بێت، با ببێت تا فکر و ئارمانجەکانمان ئازاد نەبن ئازادی جەستەیی بێ واتایە، مەبەست ئەوەیە کە ئارمانجەکانمان بە ئازادی قبووڵ بکرێن، ئێمە لێرەوە جارێکی دیکە سڵاو بۆ هەموو هەڤاڵانمان دەنێرین و داوای ئاشتی و دیموکراسیمان دوبارە دەکەینەوە." 

ئایچیچەک لە گەڵ بنەماڵە و هاوڕیەکانی بەرەو دیلۆک شارەکەی بە ڕێکەوتن.