یەرەدە: هاوڕێ ڕۆسیدا نوێنەری شارەزای نەریتی راگەیاندن و ژیانی ئازاد بوو

یەرەدە دەربارەی شەهیدبوونی ڕۆسیدا مێردین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوەکردووە: " هاوڕێ ڕۆسیدا قوڵایی ئایدۆلۆژی و بڕیارداری خۆی لە پراکتیکدا دەرخست."

کۆردیناسیۆنی یەکێتی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک (یەرەدە) دەربارەی شەهیدبوونی ڕۆسیدا مێردین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەو و ئاماژەی بەوەدا هەموو گەلێک خاوەنی قارەمانی بەهێزن و ئەوەی خستوەتەڕوو: "ئەو قارەمانانە تەنها لە ڕابردوودا نین. هەندێک جار لە جێگەیەکدان کە ناتوانین بینابینین، هەندێک جاریش بە خەیاڵ و باوەڕەکانیانەوە ئاوێزانمان دەبن، هەندێک ساتیش لە جێگەیەکدان کە بۆی ڕۆشتوون. بەڵام هەر یەک لەوانە لەم ساتەدا لە بەرخۆدانی گەورەدان. گەریلای سەردەمی بۆشایی ئاسمانن. دەبنە مرۆڤی چالاکیە پیرۆزەکان. سوێندی سەرەتا و کۆتاییان کۆتایهێنان بە دووژمن بوو. تاکە ئامانجییان خۆگەیاندن بە ڕێبەر ئاپۆ و دەستەبەرکردنی ئازادی ئەم گەلە بوو."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا بەڵێنی هێنانەدی خەونەکانی شەهید دراوە و هاتووە: "بە خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی هاوڕێمان بەرزڕادەگرین و بەڵینی خاوەنداریکردن لە خەونەکانی دەکەین و دەیانگەیەنین بە سەرکەوتن."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە خەباتی ڕۆسیدا مێردین کراوە و راگەیەندراوە: "هاوڕێ ڕۆسیدا لە تێکۆشانی ئازادیماندا بۆ ئەوەی ژن ببێتە خاوەنی ناسنامەی ئاژیتاسیۆن-پروپاگەندە ڕۆڵێکی گەورەی لە ئەستۆگرت. بۆ ئەو کارەش قوڵایی ئایدۆلۆژی و باوەڕداری خۆی لە پراکتیکدا دەرخست. بە جەنگاوەری، نوسەری، پەیامنێریی و ڕۆژنامەوانییەوە بووە سیمبۆڵی ڕوونی کەسێتی یەکانگیر و گەیشت بە کاروانی شەهیدانی چاپەمەنی کە گۆڕەپانی ژیانی ئازادییان دامەزراند." راشیگەیاندووە؛ هاوڕێ ڕۆسیدا لەدژی میدیای سیستەمی پیاوسالاری بە بەهێزکردنی چاپەمەنی ژن بە ئامادەکردنی هەواڵ ڕەنجێکی گەورەی دا، لەو کاتەی پێویستی بکردبا دەبووە میلییتان و شەڕی دەکرد.

'لە هەموو بارودۆخێکی سەختدا کاری راگەیاندنی بەڕێوەدەبرد'

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە هەموو بارودۆخێکی سەختدا کاری راگەیاندنی بەڕێوەدەبرد و بوو بە یەکێک لە نوێنەرانی بەنرخی نەریتی چاپەمەنی ئازاد. لە هەموو هێرشێکی دووژمندا بە خۆی و کامێرا و تفەنگەکەیەوە ڕووبەرووی ئەو هێرشانە دەبووە و بەم شێوەیە بەڵێنی ژیانی ئازاد و سەرکەوتنی لە هۆشماندا چەسپاندەوە."