کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: سوپای داگیرکەری تورک لەم دۆخەی بومەلەرزەدا هێرش دەکات
سوپای داگیرکەری تورک لەم دۆخەی بومەلەرزەدا هێرش دەکات. سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی قورس بۆردومان دەکات. -
حەسەن خۆی: دۆخی لێقەوماوانی بومەلەرزە لەوپەڕی خراپیدایە
هاوڵاتییەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی حەسەن خۆی ئاماژەی بە دۆخی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی شاری خۆی کرد و وتی، "دۆخی خەڵک پەرێشانە"، هەروەها سپاسی مانگی سوری کوردستانی کرد کە هاوکاری پێگەیاندوون. -
مانگی سوری کوردستان داوای لەگەلی رۆژهەڵات کرد هاوکارییەکانیان رەوانە بکەن
مانگی سوری کوردستان داوای لە گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد هاوکاری بگەیەننە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان -
لەتیف فاتیح فەرەج: بڕیارەکەی بایک و کەجەکە نیشاندانی ئەخلاقی ئاشتیخوازانەی کوردە بە جیهان
نوسەر و چاودێری سیاسی لەتیف فایح فەرەج باس لەوەدەکات پەیامەکەی جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەلمێنەری ئەخلاقی ئاشتیخوازانەی کوردە بە جیهان. -
کەمال بولبول: بە هۆی دواکەوتنەوە تراژیدیایەکی گەورە روویدا
پەرلەمانتاری هەدەپە کەمال بولبول رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەکاتی خۆیدا و زوو بەهانایانەوە نەچوون لە ژێر بینا رووخاوەکاندا تراژیدیایەکی گەورە روویدا. -
چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان: با بەهانای لێقەوماوانی بومەلەرزەوە بچین
چالاکوانانی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا داوایان لەگەل لەو بەشەی کوردستان کرد، کە بە هەستی نەتەوەیی و بە هۆشمەندی مرۆڤدۆستانەوە بە هانای لێقەوماوانی بومەلەرزەوە بچن و لە ئازار و مەینەتییەکانیان کەم بکەنەوە. -
جەمیل بایک داوای لە هێزەکانیان کرد هەموو چالاکییە لەشکرییەکانیان ڕابگرن
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبانگەوازێکدا داوای لە هەموو هێزەکانیان کرد، بە هۆی بومەلەرزەکانەوە سەرجەم چالاکییە لەشکرییەکانیان ڕابگرن و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و گەلی کرد. -
مانگرتن لە خواردن لە مەخمور بە گروپی پێنجەمەوە بەردەوامە
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) چالاکی مانگرتن لەخواردن کە لە ١ی شوباتەوە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە لەلایەن گروپی پێنجەمەوە نۆرەی مانگرتنەکە وەرگیرا. -
لە هەولێر هەدەپە کەمپەینی هاوکاری بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند
نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە بە هاوكاری چەند چالاكوانێكی مەدەنی، كەمپەینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی باكور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند و شوێنی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان بارەگای هەدەپە دەبێت لە پشت میگا مۆڵ. -
نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری لە پای هاوکارییەکان سوپاسی خەڵکی باشوری کرد
نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سلێمانی لەپای هاوکارییەکان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە سوپاسی خەڵکی باشوری کرد و رایگەیاند، ئەرکی گەیاندنی هاوکارییەکان دەگرنە ئەستۆ. -
کەنەکە: کات کاتی پشتیوانی نەتەوەیی و خاوەنداری و هاوکارییە!
کەنەکە داوای سەفەربەری نەتەوەیی کرد و رایگەیاند، "داوا لە هەموو گەلی کوردستان، کوردستانیان لە دەرەوەی وڵات و دۆستانی کورد دەکەین کە لە سەفەربەریدابن و بە گیانی نەتەوەیی و هەستی مرۆڤایەتی، هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزە بکەن". -
هەپەگە: سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا
لە ناوچەی چەمچۆ لە چالاکیی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا بە چەکی قورس، سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزا درا. -
ئۆیا ئەرسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە: سێ لەسەر چواری هاتای ڕووخاوە
ئۆیا ئەرسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە باسی لە دۆخی خراپی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە و نەگەیشتنی هاکاری بە گەل کرد و ڕایگەیاند، سێ لەسەر چواری هاتای ڕوخاوە و هاتای نەماوە. هاووڵاتییانیش ڕایدەگەنین، دوو رۆژە هیچیان پێنەگەیشتوە. -
بومەلەرزە لە باکوری کوردستان: هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە - ڕووماڵی ڕاستەوخۆ-
ئەمڕۆ چوارەمین ڕۆژی بوومەلەرزەکەی باکوری کوردستانە، کە بە گوڕی ٧.٨ و ٧.٧ پلە ڕوویدا و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ١٠ پارێزگا هەبووە و بەو هۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون و هەزاران کەسیش لەژێر داروپەردوەکاندان. -
قەرەسوو: پێویستە کۆمەڵگاکەمان پشتیوانییەکی بەهێزی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکات
مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، بە ڕوودانی بومەلەرزەکە دەرکەوت دامەزراوەکانی دەوڵەت تەنیا بۆ نمایشکردنن و تەنها بە پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵانی خەڵک دەکرێت بەرەنگاریی ئەو کارەساتە بکریت. -
کۆمەڵەی گەنجان: دەبێت ئێمە بە گیانی سەفەربەری پشتیوانییەکان بەهێز بکەین
دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی گەنجان رایگەیاند، "دەوڵەت مرۆڤەکان دەکوژێت، نەک بومەلەرزە" و داوای کرد کە بە گیانی سەفەربەرییەوە پشتیوانییەکان بۆ گەل بەهێزتر بکرێن. -
لە مەخمور یادی خەبات مارینۆس بەرزڕاگیرا
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) فەرماندەی قەسەدە خەبات ئۆرهان بە ناسناوی خەبات مارینۆس لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی بەرزڕاگیرا. -
لە باشوری کوردستان کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بەردەوامە
هاووڵاتییانی باشوری کوردستان بەردەوامن لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان. لە ئێستادا لە سلێمانی هاوکاری لە دوو ناوەنددا کۆدەکرێتەوە. -
باشوری کوردستان خۆی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە تەیار کردووە
دوای بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان، کە هەزاران هاوڵاتی بوونە قوربانی، هاووڵاتیانی باشووری کوردستان لە ژمارەیەک ناوەنددا دەستیان بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووان کردووە. -
دانیشتوانی ئەلبیستان لە جەمخانەکان ڕۆژ دەکەنەوە
دانیشتوانی ئەلبیستان ناچارن شەوان لە ناو جەمخانە و حەوشەی جەمخانەکاندا بمێننەوە و رۆژ بکەنەوە. -
هەدەپە و یەکگرتووی ئیسلامی پێکەوە هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کۆدەکەنەوە
یەکگرتووی ئیسلامی و نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەولێر بە مەبەستی هاوکاری کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرەزەکەی رۆژی دوو شەممە لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان بڕیایراندا پێکەوە هاوکاری یەکتری بکەن. -
لە سلێمانی کەمپەینێکی دیکە بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە راگەیەندرا
ئێوارەی ئەمڕۆ کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بەنای کەمپینی هانا بۆ لێقەوماوانی باکور و رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا و لەمڕۆوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری دەکەن. -
لە ئیدارەی گەرمیان و راپەرین هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوا کۆدەکرێتەوە
ئیدارەى گەرمیان و سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین کۆمەک بۆ لێقەوماوانى بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە بە کۆکردنەوەى هاوکارى کرد. -
پەژاک بۆ بە هاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزە لە باکور و رۆژئاوای کوردستان بانگەوازی راگەیاند
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە بانگەوازێکدا داوای کرد کە هاوکاری و بەپەلە بگەیەندرێتە لێقەوماوانی بومەلەرزە لە باکور و رۆژئاوای کوردستان و هەروەها تورکیا و سوریا. -
سلێمانی؛ کەمپینى کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەى باکور و ڕۆژئاوای کوردستان راگەیەندرا
لە شاری سلێمانی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە بەهێزەکانی باکور و رۆژئاوای کوردستان راگەیەندرا و قائیمقامیەتی شارەکەش داوای لە سەرمایەدان و خەمخۆران کرد بە هاوکارییەکانیان لە خەمی زیانلێکەوتوان لەو دوو بەشەی کوردستان کەمبکەنەوە.