کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
مەقبوڵە ئۆزەری تەمەن ٨٢ ساڵ لە زیندان ئازاد کرا
زیندانی سیاسی نەخۆش مەقبوڵە ئۆزەر دوای تەواوکردنی ماوەی ٢٥٤ رۆژی سزاکەی، ئازادکرا. -
ئەحمەد میرە: بە هیچ پێوانەیەک رەوا نییە بکەرانی خیانەتی ٣١ی ئاب حوکمڕان بن
نوسەر و رۆژنامەنووس ئەحمەد میرە سەبارەت بە خیانەتی ٣١ی ئابی پەدەکە نوسیویەتی: "كارێكی مهترسیداره حزبێك خاوەنى خیانەتى ٣١ـی ئاب بێت و ئێستاش حوكمداری یهكهم بێت". -
ئەندامانی DFG و MKG سەردانی گۆڕی گوڵستان تارایان کرد
ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا MKG و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات DFG، سەردانی گۆڕی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارایان کرد و ڕایانگەیاند: "ئێمە لە نووسینی ڕاستییەکان بۆ ساتێکیش پاشەکشە ناکەین." -
دادگای ئێران سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر مەلایەکی کورد-دا سەپاند
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە کە دادگای ئێران سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر مەلا سابیر خودامۆرادی دا سەپاندووە. -
لە شەنگال خێمەی پشتگیردان لە پادێ دانرا
بە پێشەنگایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال بۆ پشتگیردان لە 'پادێ' لە ناوەندی شەنگال خێمەی پشتگیردانی هەڵدا و ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. -
یەنەکە: خیانەتی ٣١ی ئاب برینێکی قووڵی لە جەستەی گەلی کورد دروستکرد
مەکتەبى سیاسى یەنەکە لە پەیامێکدا بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵیادی داگیرکردنی هەولێر لەلایەن بەعس و پەدەکەوە رایگەیاند: " ئەو خیانەتە برینێکی قووڵی لە جەستەی گەلى کورد دروستکرد." -
هەپەگە: ٣٣ ساڵ بێوچان تێکۆشانی کرد
هەپەگە رایگەیاند، "فەرماندە ئورهان کە ٣٣ ساڵ بێوچان لەپێناو ئازادیدا تێکۆشا، لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هێرشی دوژمندا شەهیدبوو". -
ئێشکگرانی ئازادی: چی پێویست بێت لە پێناو رێبەر ئاپۆ دەیکەین
ئێشکگرانی ئازادی لە مەخمور رایانگەیاند، کە تا گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد هەڵنەگیرێت، ئەوان درێژە بە ئێشکگری دەدەن و وتیان، "ئێمە قەرزاری رێبەر ئاپۆین، هەربۆیە دەبێت ئازادیی جەستەیی ئەو مسۆگەر بکەین". -
دەنگدانەوەی هەڵمەتەکە لە چیاکانی کوردستاندا
قسەیەکی پێشینانی فەرەنسی هەیە دەڵێت؛ "باوەڕداری بەهێز چیاکانیش دەهەژێنێت". گەریلاکانی ئازادی کوردستان وێڕای هەموو سەختییەکان بە باوەڕدارییانەوە دووژمنیان هەژاند. -
تەرمی گوڵستان تارا بە خاکسپێردرا
تەرمی خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کرا، لە ئێلیح بە خاکسپێردرا. -
تەرمی گوڵستان تارا لە سلۆپی بە شێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێکرا
تەرمی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەدا ژیانی لەدەستدا، بەشێوەیەکی جەماوەری لە سلۆپی پێشوازی لێکرا. -
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی دەوڵەتی تورک لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی عێراقەوە خرایە خوارەوە
ڕاگەیەندرا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە شارۆچکەی چیمەنی کەرکوک لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئاسمانی عێراقەوە خرایە خوارەوە، لەئامادەکاری هێرشدا بووە. -
سوپای عێراق درۆنێکی سوپای تورکی لە کەرکوک خستەخوارەوە-نوێکراوەتەوە
سوپای عێراق رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی لە کەرکوک خستووەتە خوارەوە. -
بووە ئاڵقەیەکی گرنگی بەرخودانی مەتینا
ژیانی رێدور کە بۆ سەندنەوەی تۆڵەی براکەی شەهید رێدور کۆبانێ بەشداری لە رێپێوانی ئازادیدا کردبوو، بووە یەک لە ئەڵقە گرنگەکانی بەرخودان لە مەتینا. -
مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی گوڵستان تارا بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێک تەرمی شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا بەڕێکرا بۆ باکووری کوردستان. -
تەرمی خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا دەگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆی
تەرمی خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا لە پزیشکی دادی سلێمانیەوە وەرگیرایەوە. تەرمەکە دوای مەراسیمێک لە پارکی ئازادی بەرەو باکوری کوردستان رەوانە دەکرێت. -
'تورکیا بە هەموو جۆرێک دژی کوردە، هەوڵی لە ناوبردنی هەرێمی کوردستان دەدات'
ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیی کاروخ عومەر سەبارەت تیرۆرکردنی دوو ژنی ڕۆژنامەنووسی ئازاد و هێرش و داگیرکارییەکان، وتی: "دووژمنانی کورد ئامانجیانە کورد لە شوێنک بێت بە ئامانجی بگرن. ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەش کوردن بۆیە بە ئامانج گیراون". -
لە کفری یادی مامۆستا شەماڵ کرایەوە
لە کفری یادی مامۆستا شەماڵ (سوهەیل عەزیز خورشید) کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کرا، لەبەردەم ماڵەکەی شوێنی تیرۆر کردنەکەی لەلایەن بنەماڵە و هاوڕیەکانیەوە کرایەوە. -
منداڵێک لە لایەن دوکاندارێکەوە بە فیشەک کوژرا
لە دیلۆکی باکوری کوردستان ئەمیر باقی بایندری تەمەن ١٠ ساڵ لە گەڕەکی گوزەلڤادی لەلایەن دوکاندارێکەوە کوژرا. -
جموجۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور
لە شەوی رابردووەوە بەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور فرۆکەی بێفرۆکەوان دەسوڕێنەوە. -
تانکەکانی دەوڵەتی تورک لە بەنداوی دێرەلوک جێگیرکران
راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورک تانکەکانی گەیاندووەتە بەنداوی دێرەلوک کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەدایە و لەو هەرێمە جێگیرکراون. -
خەباتی ڕادیکاڵ؛ پێویستی بە شەڕکردنی گەلی دژ بە فاشیزمە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد باسی لەوەکرد، بەرخۆدانی شکۆداری گەریلا بەردەوامە و وتی: "نابێت ئەو تێکۆشانە بە تەنها لەلایەن گەریلاوە بەڕێوەببرێت. پێویستە شەڕی گەلی دژە فاشیست بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ ئەنجام بدرێت." -
هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە رایگەیاند، کە لە بۆتان و وان ٣ گەریلا شەهیدبوون و ناسنامەی ئەو سێ شەهیدەی ئاشکرا کرد. -
'مامۆستا شەماڵ قەڵەمێکی ئازادبوو بۆیە تیرۆر کرا'
دوو ساڵ پێش ئێستا مامۆستا شەماڵ لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە کفری شەهید کرا، لەوبارەیەوە ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، وتی: "بە ئامانجگرتنی مامۆستا شەماڵ لە لایەن دووژمنەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خاوەن قەڵەمێکی ئازاد بووە." -
ڕژێمی ئێران ٨ کوردی دەستگیر کرد
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە ٨ کورد بە بیانووی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگەکانی نەورۆز، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکران.