کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەجەکە: سەردەمی کۆمەڵگای دیموکراتیک، سەردەمی ژنانە
کەجەکە بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بانگەوازی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک زۆرترین داوای چارەسەری پرسی ئازادی ژنانە." -
بە شێوەیەکی جەماوەری پرسەی گەریلای هەپەگە ئۆغوز چەلیک بەڕێوە چوو
پرسە و سەرەخۆشی کە بریار بوو بۆ گەریلای هەپەگە ئۆغوز چەلیک (عەگید ئاری) بەڕێوە بچێت، ڕێگری لێکرا. بەڵام بە شێوەیەکی جەماوەری لە پێش ماڵی ئۆغوز چەلیک مەراسیمی سەرەخۆشی بەڕێوە چوو. -
دەبەپە: پێویستە دەسەڵات هەنگاوی ڕوون بنێت
لە ئەنجامنامەی هاوسەرۆکی شار و ئەنجوومەنەکانی پارتی دەبەپە، داوا لە دەسەڵات کرا ئیتر هەنگاوی ڕوون بنێت. -
یەرەکە: فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ٢ جار هەرێمی ئاسۆسیان بۆردوومان کرد
یەرەکە ڕایگەیاند، دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ٢ جار هەرێمی ئاسۆسیان بۆردوومان کردووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەتووەتەوە بەڵام زیانێکی زۆر بە سرووشت و ڕەز و باخی هاوڵاتییانی هەرێمەکە کەوتووە. -
هەپەگە: سوپای تورک ٨٢٨ جار هێرشی کردە سەر گەریلا
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە زەوی و ئاسمانەوە بۆ سەر گەریلا بەردەوامە. هەپەگە ڕایگەیاند کە سوپای تورک بەگشتی ٨٢٨ جار هێرشی کردووەتە سەر گەریلا. -
'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گەرەنتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەیە'
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە چیدەم دۆغۆ ڕایگەیاند مەرجە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بێت بۆ ئەوەی بتوانێت سیاسەت بکات. ئەندامی ئەنجوومەنی پاژک تێکۆشین ئۆزانیش گوتی، دەبێت لە هەمووان زیاتر ژنان پێشەنگایەتی ئەم پرۆسە نوێیە بکەن. -
قەرەسوو: دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەی کۆنگرەکەدا ڕۆڵی هەبێت
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو ڕایگەیاند پەکەکە کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و دەسنیشانی کرد دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەی کۆنگرەدا ڕۆڵی هەبێت. -
ئەنجوومەنی عشتار لە مەخموور بە ئاهەنگێک ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد
ئەنجوومەنی عشتاری کامپی مەخموور بە بۆنەی ٤ـی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئاهەنگێکی سازکرد، لە ئاهەنگەکەدا سڵاو و خۆشەویستیی ژنان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دووپاتکرایەوە. -
تەرمی گەریلایەکی هەپەگە پاش ٦ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە
تەرمی گەریلای هەپەگە ئۆگوز چەلیک کە لە قاغزمان شەهیدبوو، پاش ٦ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. -
٤٢ بنەماڵەی شەنگالی لە کەمپێکی دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان
٤٢ بنەماڵەی خەڵکی شەنگاڵ کە لە کاتی هێرشەکەی سەر شەنگالدا ئاوارە بوون، لە کەمپێکی شاری دهۆکەوە گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. -
هەپەگە: هێرشەکانی سوپای تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە
هەپەگە ڕایگەیاند وێڕای ئەوەی هێزەکانیان لە پێگەی ئەگربەستدان، کەچی سوپایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی لە ئاسمان و زمینەوە بەردەوامە. -
خوداد چوکی: حکومەتی عێراق خواستی ئیداری شەنگال پشتگوێ دەخات
خوداد چوکی بەڕێوەبەری ئێستای سنون ئاماژەی بەوەدا دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حوسێن تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆمان دۆخی ئیداری و سیاسی شەنگال ڕوون نەبووەتەوە و گوتی: "خزمەتی گەلەکەمان دەکەین، بەڵام حکومەتی ئێراق ئیدارەی شەنگال دانامەزرێنێت." -
کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان: ئازادیی ئۆجالان گەرەنتی سەرکەوتنی ئەم پرۆسە چارەنووسسازەیە
کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان لە باشووری کوردستان دەربارەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: " ئازادی ئۆجالان و کردنەوەی دەرفەت لەبەردەمیدا گەرەنتی سەرکەوتنی ئەم پرۆسە چارەنوسسازەیە". -
لە وان ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە بەردەوامە
دەستبەسەرداگرتن و دانانی قەیوم لەسەر شارەوانی وان لە کۆبوونەوەی مانگی ئاداری ئەنجوومەن لەلایەن شارەوانی دەم پارتی ناوچەکانەوە شەرمەزارکرا. -
لە ڕانیە ژنان بۆ شەهید ساڵیحە ڤیان و هاوڕێکانی نەمامیان چاند
لە ناوچەی ڕانیە لە سلێمانی، ژنان بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە بۆ یادکردنەوەی شەهید ساڵیحە ڤیان و هاوڕێکانی نەمامیان چاند. -
هەشتەمین ساڵیادی بەرخۆدانی خانەسۆر
ئیتر گەلی ئێزدی لە بەرگرییەوە تا سیاسەت و خزمەتگوزاری و ژنان و گەنجان و کەلتوور و ئابوورییدا، لە هەموو ڕووییەکەوە بوو بە ئیرادەیەک. گەلی شەنگال ئەمڕۆش لەسایەی ئەو بەرخۆدانەی کۆمەڵگەی خانەسۆر کە ٨ ساڵ پێش ئێستە ئەنجامدرا، خۆی بەڕێودەبات. -
ژنان سەردانی شوێنی خەباتی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان کرد
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ ی ئادار، کەمپەینی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا سەردانی شوێنی خەباتی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارایان کرد. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٦کەس بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی شاخاوییەکانی نێوان شارەکانی بانە و مەریوان بەهۆی هەرەسی بەفرەوە ٦شاخەوان گیانیان لەدەستدا. -
سی پی تی: دەوڵەتی تورک ٨ جار لە هەرێمی کوردستان هێرشی ئەنجامداوە
بە پێی ڕاگەیەندراوی رێکخراوی سی پی تی دەوڵەتی تورک دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، ٨ جار بۆردومانی هەرێمی کوردستانی کردووە. -
نەپەگە: بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە هەموو هێزەکانمان دەگرێتەوە
ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە): لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا، بڕیاری ئاگربەستێکە پارتەکەمان پەکەکە، لە ١ی ئاداری ٢٠٢٥دا رایگەیاندووە، هەموو هێزەکانمان دەگرێتەوە. -
پەژاک: بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی خۆمان لە بانگەوازیی و دەستپیشخەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕادەگەیەنین
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە ناو نیشانی " بانگەوازی رێبەر ئاپۆ لە پێناو گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە رەوتی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کوردە" پشتیوانی خۆی کە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاند. -
چۆن لە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تێبگەین؟
پارادایمەکەی ڕێبەر ئۆجالان، ڕێگای سێهەم بۆ مرۆڤەکان ئاوا دەکات، ئەمەش بە بەهێزکردنی کۆمەڵگە لە ڕەگوڕیشەوە بۆ خۆڕێکخستنی دیموکراسی. هەرکات هەلومەرجەکە گونجاو بێت، دەکرێت ئەم سیستەمە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی دانپێدانانی بەیەکدی لەگەڵ دەوڵەتدا پەرەی پێ بدرێت. -
ژنان لەسەر سنووری قامیشلۆ: بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان هیوای گەشاندەوە
ئەندامانی ژنانی کەسک دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر سنووری نسێبین_قامیشلۆ "زنجیری ئاشتی"یان دروستکرد و ڕایانگەیاند بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ هیوای گەشاندەوە. -
لە شەنگال گەنجانی ئێزدی و عەرەب پشتگیری پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆیان کرد
یەکێتیی گەنجانی ئێزیدخان و یەکێتیی ژنانی گەنجی شەنگال و دەسپێشخەریی گەنجانی عەرەبی شەنگال پشتگیری خۆیان بۆ پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاند. -
کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی: پێویستە دەستبەجێ بۆ مافی هیوا هەنگاو بنرێت
کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) سەبارەت بە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لێدوانێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ بۆ مافی هیوا هەنگاو بنرێت.