کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سوپای عێراق هێرشی کردە سەر شەنگال: خەڵک بەرەنگاری بوونەوە
شەوی ١٨ی ئادار سوپای عێراق هێرشی کردە سەر شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە). لە بەرانبەردا گەل بەرەنگاری هێرشەکان بوونەوە. -
پەیامی پرسە و سەرەخۆشی کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی ئەحمەدی
کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی ئەحمەدی پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ "بێ گومان ژیانێکی بەنرخی بەسەر برد، لە بەرامبەر ئەو ژیانە بەنرخەیدا سەری ڕێز دادەنوێنین، جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵانی و گەلی وڵاتپارێز دەکەین. -
پەژاک بە بۆنەی کۆچی دوایی هەڤاڵ عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
پەژاک بەبۆنەی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری دیاری کورد عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەی و گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند: "پەژاک لەسەر هێڵی تێکۆشانی هەڤاڵ عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی ئازادی گەلی کورد بەدی دەهێنێت." -
لە نەورۆزی موش درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەنگی دایەوە
هەزاران کەس بەشداری نەورۆزی موش بوون، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" و "نەورۆز پیرۆز بێت" بەرزکرایەوە. -
بایندەر: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر گوتی: "لەم گۆڕەپانە پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بەڵام دەمانەوێت بە شێوەیەکی جەستەیی لێرە ببینین." -
لە شڕناخ نەورۆز پیرۆز کرا
لە شڕناخ ئاگری نەورۆز کرایەوە و دایکان بە ئیرادەوە پەیامی بەردەوام بوون لە تێکۆشانیان دووپات کردەوە. -
پۆستەری گەورەی ڕێبەر ئاپۆ لە نەورۆزی وان هەڵواسرا
لە نەورۆزی وان کە بە هەزاران کەس گۆڕەپانەکەی جۆشدراوە، پۆستەرێکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەن گەنجانەوە هەڵواسرا. -
ئاگری نەورۆز لە وێرانشار کرایەوە
لە ناوچەی وێرانشاری رحا بە دروشمی “ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک” و “نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی” نەورۆز پیرۆز کرا. -
بناری قەندیل بۆ نەورزۆی ئازادی ئامادەیە
هەموو ئامادەکارییەکانی نەورۆزی بناری قەندیل بۆ پێشوازیی کردن لە میوانان تەواو بووە و کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی بناری قەندیلیش، بانگەوازی لە تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەن بە مەبەستی بەشداریکردن لە نەورۆزی ئەمساڵی بناری قەندیل. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەورۆز بە شێوەیەکی مێژووی پیرۆز دەکرێت
نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو جێگەیەک بە کۆبوونەوەی هەزاران کەس بە شێوەیەکی مێژووی پیرۆز دەکرێت. -
سلێمانی بە چالاکی جۆربەجۆرەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گشتووگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند لە سبەینێ ٢٠ی ئادار لە شاری سلێمانی بە هۆی نەورۆزەوە چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێت. -
لە کرماشان گردبوونەوەیەک لە دژی سزای لە سێدارەدان ڕێکخرا
لە سنووری شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئازادیخوازان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسیی دژی سزای لەسێدارەدان گردبوونەویەک ئەنجامدرا و تێیدا داوای هەڵوەشاندنەوە و ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدان کرا. -
گرژی و ئاڵۆزییەکانی شەنگال بەردەوامە
خەڵکی شەنگال بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دوێنێ شەوی سوپای عێراق لە دژی شەڕڤانانی یەبەشە، گردبوونەوە و ویستییان ڕێپێوان بکەن. بەهۆی ئەو ڕێگریانەی لە بازگەی هێزەکانی سوپای عێراق ئەنجامدرا، گرژی و ئاڵۆزی درووستبووە. -
گەریلاکانی ئازادی نەرۆزیان پیرۆز کرد
گەریلاکان نەورۆزی گەلانیان پیرۆزکرد و گوتیان: "دوورین لە گەلەکامانەوە، بەڵام بە دڵ و ئیرادەوە لەگەڵییانداین و هیوامان گەورتر دەبێت. هیوامان گەورەیە بۆ ئەوەی نەورۆزی ٢٠٢٦ لەگەڵ ڕێبەر و گەلەکەماندا پێکەوە لەسەر دیوارەکانی قەڵایی ئامەد پیرۆز بکەین." -
نەورۆز لە تونێلەکانی بەرخۆدانی گەریلاوە پیرۆز کرا
لە تونێلەکانی بەرخۆدانی گەریلا نەورۆز پیرۆز کرا. لە پیرۆزبایەکەدا یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە عەگید ڕەشید گوتی: "دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت." -
پەیامی نەپەگە بۆ نەورۆز: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گەریلا ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات
فەرماندەیی نەپەگە نەورۆزی ئەمساڵی پیرۆز کرد و گوتی: "گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لەم قۆناغە مێژوویەدا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە گوێرەی ڕوحی سەردەمی لەسەر هێڵێکی درووست ئەرک و بەرپرسیارێکی خۆیان پێکدێنن." -
ئامەد بۆ نەورۆزی گەورە ئامادەیە
هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئامەدی دەم پارتی گوڵشەن ئۆزەر ئاماژەی بەوەدا ئامادەکارییەکانی ئاهەنگی نەورۆزی ٢١ی ئادار تەواو بووە و گوتی: "لە گۆڕەپان لەگەڵ گەلەکەمان داوای ئاشتی دەکەین." -
بەهۆی هێرشی سوپای عێراقەوە سێ شەڕڤانی یەبەشە بریندار بوون
ڕاگەیاندرا شەوی ڕابردوو سوپای عێراق لە ناوەندی شەنگالدا هێرشی کردووەتەسەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی یەبەشە و لە ئەنجامدا سێ شەڕڤانی یەبەشە بریندرا بوون. -
یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەژاک حاجی ئەحمەدی کۆچی دوای کرد_نوێکرایەوە
یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) حاجی ئەحمەدی (٨٤ ساڵ) لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەری لێ وەردەگرت، کۆچی دوای کرد. -
لە وان بەجۆشوخرۆشەوە نەورۆز پیرۆزکرا
گەنجانی وان بە هەڵگرتنی مەشخەڵ و ئاڵای پەکەکە و بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، پۆستەری ڕێبەر ئاپۆیان لە گۆڕەپانەکەدا دانا و دەوری پۆستەرەکەیان بە ئاگری نەورۆز ڕووناک کردەوە. -
سبەی لە سنە بە ئاهەنگێکی مەزن نەورۆز پیرۆز دەکرێت
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەل بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازی لە جەژنی نەورۆز دەکەن، بڕیارە سبەینێ لە سنە ئاهەنگێکی مەزن بەڕێوەبچێت. -
لە مەخمور ئاگری نەورۆز کرایەوە
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، نەورۆز بە جۆشێکی مەزن ئاگری نەورۆز کرایەوە و پەیامدرا "ئەم نەورۆزە، دەبێتە نەورۆزی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ". -
لە قۆسەر هەزاران کەس بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕێپێوانیان کرد
پاش ئاهەنگە مەزنەکەی ناوچەی قۆسەر، هەزاران کەس بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕێپێوانیان کرد. -
لە ناوچەکانی ئامەد نەورۆز پیرۆزکرا
لە ناوچەکانی فارقین و خانائاخپاری ئامەد ئاگری نەورۆز کرایەوە، گەل بە جۆشێکی مەزن بەشداربوون. -
لە قۆسەر بەبۆنەی نەورۆزەوە ئاهەنگێکی مەزن سازدرا
ناوچەی قۆسەری مێردین ئاهەنگێکی هەرە مەزنی نەورۆزی بەخۆوە بینی کە لەم چەند ساڵەی دواییدا وێنەی نەبووە. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر بانگەوازی لە دەوڵەتی کرد هەنگاو بنێت و نەخشەڕێگای خۆی ئاشکرا بکات.