کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ژمارەی ٢٩هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو بڵاو كرایەوە
ژمارەی ٢٩ یەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە. -
یەبەشە یادی شەهیدان دیندار، چیا و پیرانی بەرزڕاگرت
فەرماندەیی یەبەشە هەریەکە لە شەهید دیندار ئاڤێستا، چیا فەقیر و پیران پیری یادکردەوە کە لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون. -
دانیشتووانی مەخموور دژی هێرشی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانی جەماوەرییان ئەنجامدا
دانیشتووانی مەخمور دژی هێرشی ئەم بەیانییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کەمپەکە، ڕێپێوانی جەماوەریان ئەنجامدا. -
یەرەکە: لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئاسۆس هیچ زیانێکی بەر هێزەکانمان نەکەوتووە
یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر چیای ئاسۆس هیچ زیانێکی بە هێزەکانیان نەگەیاندووە. -
دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر مەخمور
کەمپی پەنابەرانی مەخمور جارێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کرایەوە. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گارە شەهید بوون و ڕایگەیاند: "هاوڕێانمان هۆگر و مەزڵوم بە هەڵوێستی خۆیان لە ژیان و تێکۆشاندا بوونە گەریلای ئازادی نموونەیی ڕێبازی ئاپۆیی." -
لە کەرکوک دوو چەتەی داعش کوژران
لە شاری کەرکوک، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دوو چەتەی داعش کوژران. -
دەوڵەتی تورک لە ٣٣ساڵدا لانیکەم ٨١ منداڵی لە باشوری کوردستان کوشتووە
تیمی بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی (سی پی تی) ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٩٩١ـەوە هەتا ئێستا بەلانیکەمەوە ٨١ منداڵ لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان کوژراون. -
دوو هاووڵاتی له شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران
هێزەکانی حکومەتی ئێران دوو هاووڵاتی کوردی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستبەسەرکرد. -
هەپەگە: لە زاپ ٢ داگیرکەر سزادران، یەکێکی دیکەش برینداربوو
هەپەگە رایگەیاند، لە زاپ لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا ٢ داگیرکەر سزادران، یەکێکی دیکەش برینداربوو. -
'رێبەرایەتی بە پارێزنامەکانی خۆی رێگەی ئازادی نیشاندا'
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە خەبات ئاندۆک و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجانی ئۆزگور شەڕکەر، رایانگەیاند، کە عەبدوڵا ئۆجالان بە پارێزنامەکانی رێگەی ئازادی نیشان دەدات و وتیان، لەبەر ئەوە گەلانی بندەست هیوا لە پەکەکەدا دەبیننەوە. -
مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو
ئەمرۆ هاوکات لەگەڵ دووەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت. -
مۆنۆمێنتی ڕۆژنامەنووسانی شەهید دانرا
بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە باشووری کوردستان و عێراق شەهیدکراون، لە سلێمانی مۆنۆمێنت دانرا. -
لە بەرامبەر داگیرکەری و خیانەتدا پاشەکشەی نەکرد
گەریلا شۆڕش زێوکی بە تێکۆشان و هاوڕێتییەوە دڵسۆزی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان سەلماند، وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی لە تێکۆشانیدا هەرگیز لە بەرامبەر داگیرکەر و خیانەتدا پاشەكشەی نەکرد. -
هەپەگە: هاوڕێیانمان مەزڵوم و مۆردەم شەهیدبوون
هەپەگە رایگەیاند، کە شەهید مەزڵوم وان بە کەسایەتی سادە و لەخۆبوردەی لە ناو تێکۆشاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و لەبارەی مۆردەم ئەیلولیشەوە رایگەیاندووە، "هەڵوێست و تێکۆشانی هاوڕێیانمان نمونەیەکی گەورەی قارەمانێتییە کە رێنیشاندەری گەنجانی عەرەب دەبێت". -
لەسەر دۆسیەی کوشتنی نارین گوران کەسێکی دیکەش زیندانی کرا
لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە دۆسیەی کوژرانی نارین گوران، کەسێکی دیکە فەرمانی راگرتنی بۆدەرچوو، بەوەس ژمارەی راگیراوان لەسەر ئەو دۆسیە گەیشتە ١١ کەس. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جموجۆڵی نوێی سەربازی بەرەو باشوری ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر بۆ داگیکردنی خاکی باشوری کوردستان جموجۆڵە سەربازییەکانی بەردەوامن. شەوی رابردوو لە ژێر چاودێری هیزەکانی پەدەکەدا کاروانێکی گەورەی سەربازی بەرەو دێرەلوک رەوانە کرا. -
دەوڵەتی ئێران دەرهێنەرێکی کوردی دەستبەسەرکرد
راگەیەندرا کە هێزەکانی دەوڵەتی ئێران دەرهێنەری کورد بە ناوی رەزا عەلاییان دەستبەسەرکردووە و چارەنوسی نادیارە. -
مێژووی خیانەتی پەدەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قازی محەمەد
پەدەکە هەموو کاتێک بەشداری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی کردووە لەدژی باشووری کوردستان. مێژووی خیانەتییان بە دەوڵەتی تورک و هێزە نێونەتەوەییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆماری کوردستان-مهاباد. -
هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی: پشتیوانی خۆم بۆ مانگرتنی سەرتاسەری دەردەبڕم
هونەرمەندی دیاری کورد، نەجمەدین غوڵامی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ـەوە ئەنجام دەدرێت. -
٧ کەس بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر DEDAŞ، دەستبەسەرکران
٧ گوندنشین بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی گرووپەکانی DEDAŞ کە چووبوونە گوندی سپیاگی خانا ئاخپار، دەستبەسەرکران. -
باوکی ژینا ئەمینی: مافی خۆمانە ڕێوڕەسمی نەریتی ساڵانە بۆ کچەکەمان ئەنجام بدەین
ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی ڕایگەیاند، ئەگەر حكومەتی ئێران هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو كۆت و بەند درووست نەكات، بەهۆی داواكارییەكانی گەلەوە مەراسیمی ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی كچەكەیان لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووە بەڕێوەدەچێت. -
ماک لە گەڤەر و ئێلح هێزەکانی پۆلیسی تورکی کردە ئامانج
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان ڕایانگەیاند کە لە ناوچەی باغڵاری ئێلح و ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی پۆلیسی تورک چالاکییان ئەنجامداوە. -
نەدیم سەڤەن: مێژووی بارزانییەکان مێژووی خیانەتە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن ئاماژەی بەوەدا مێژووی بارزانییەکان، سەرتاپا مێژووی خیانەتە و وتی: "هەموو کەسیك دەزانێت بنەمای خیانەت لە خیانەتی بنەماڵەی بارزانیەوە سەرچاوە دەگرێت. پێویستە هەمووان لەدژی خیانەت هەڵوێست پیشان بدات." -
ڕۆڵی ڕاستەقینەی پاراستن و دژە تیرۆر -٣
دژە تیرۆری پەدەکە لە کۆی ٤٢ هێرشی ئاسمانی سوپای تورک لە ساڵانی ڕابردوودا، ڕاستەوخو و لەگەڵ هێرشەکاندا لەسەر ٢٢ لەو هێرشانە ڕاگەیەندراوی بڵاوکردووەتەوە. وەک ئەوەی لەلایەن میتەوە ئامادە کرابێ، بانگەشەی ڕەوایەتیدان بووە بەو هێرشانە.