کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە مەریوان هێرشکرایە سەر هاوڵاتیان و ٣ کەس برینداربوون
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند هێزەکانی دەسەڵاتی ئێران هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی گوندێکی سەر بە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامدا ٣ کەس برینداربوون. -
لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا ژیان لە سەرجەم شارەکان ڕاوەستا
ئەمڕۆ، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە وبە مەبەستی بە بیرهێنانەوەی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە، لە سەرجەم شارەکانی باشووری کوردستان ژیان ڕاوەستا. -
دەبەپە: هیچکات کۆمەڵکوژی دژی هەڵەبجە لەبیر ناکەین
دەبەپە قوربانیانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند، هیچکات کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لەبیر ناکەین و قەد ڕێگە نادەین لەبیر بکرێت. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە یاد کرایەوە
ئەمڕۆ لە هەر چوار پارچەی کوردستان ساڵیادی کیمیاباران و کۆمەڵکوژی هەڵەبجە یادی کرایەوە، لەو چوارچێوەیەشدا، لە شارەکانی سەقز و مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم بۆنەوە نەمام چاندرا. -
کەجەکە یادی شەهیدانی کۆمەڵکووژی هەڵەبجەی کردەوە
کەجەکە ٣٧هەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژی شەهیدانی هەڵەبجەی بەڕێزداری یاد کردەوە وهێزە کۆمەڵکوژکەرەکانی، شەرمەزار کرد. -
جەمیل بایک: سەرکەوتنی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ گرێدراوە بە هەنگاوەکانی تورکیاوە
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، سەرکەوتنی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" کە لە ٢٧ی شوباتدا ڕاگەیەندرا، گرێدراوە بە هەنگاوەکانی تورکیاوە و ڕایگەیاند؛ دەبێت سیستەمی ئیمرالی کۆتایی بێت. -
مەراسیمی ٣٧ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بە ڕێپێوانێک دەستی پێکرد
مەراسیمی ٣٧ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بە ڕێپێوانێک لە بەردەم باخی گشتی هەڵبجەوە دەستی پێکرد، مەراسیمەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. -
لە سلێمانی دەربارەی گرنگی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی دەربارەی گرنگی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کۆڕێک بۆ مامۆستای زانکۆ نیکۆلا ئەشرەف ڕێکخرا، تێیدا گوتی: " پەیامەکەی بەڕێز ئۆجاڵان دۆخی کورد سەرلەنوێ بەرەو باشتر دەگۆڕێت لە ناوچەکەدا". -
بۆ سەرەخۆشی ساکینە ئارات سەردانێکی جەماوەریی ئەنجامدرا
تەژەئا و دەبەپە و دەم پارتی بەشێوەکەی جەماوەری سەردانی پرسەی دایکی ئاشتی ساکینە ئاراتیان کرد. -
نەورۆزی ٢٠٢٥: گەلی کورد خاوەنداری لە بانگەوازی مێژوویی کرد
لە شارەکانی کوردستان گەل بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" گۆڕەپانەکانیان پڕ کرد و گوتیان، خاوەنداری لە بانگەوازی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. -
جۆشوخرۆشی نەورۆز لە سەرحەد
لە شارەکانی هەرێمی سەرحەد ئاگری نەورۆز کرایەوە. -
لە زیندانی وان ئەشکەنجەی ٢ زیندانی درا
لە زیندانی وان پاسەوانەکان ئەشکەنجەی ٢ زیندانیان دا. -
هەپەگە: بەرپەرچی هێرشەکان درایەوە کە دەکرایە سەر سەنگەرەکانمان
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر گۆڕەپانەکانی گەریلا بەردەوامە. هێزەکانی گەریلایش لە چوارچێوەیی بەرگری ڕەوادا دەستوەردان و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی داگیرکەران دەکەن. -
پەکەکە: نەورۆز بگۆڕین بۆ نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، داوای کرد لە هەموو گۆڕەپانێک پیرۆزباییەکانی نەورۆز بە بەهێزترین چالاکی ئەنجام بدرێت و بگۆڕێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. -
لە بسملی بە جۆشەوە ئاگری نەورۆز کرایەوە
لە ٢٨ گۆڕەپانی ناوچەی بسملی ئامەد، ئاگری نەورۆز کرایەوە. لە ئاهەنگەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە. -
لە ئێلح بە سەدان کەس نەورۆزیان پیرۆز کرد
بە سەدان کەس لە گەڕەکی پەترۆڵکەنتی دووەمین ئاگری نەورۆزیان هەڵگیرساند و بانگەوازی خاوەندارێتی کردنیان لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد. -
ئێشکگری ئازادی لە مەخموور؛ نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی ئازادی ڕێبەرێتییە
لە مەخموور ماوەی ٦٠٦ ڕۆژە ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە و گرووپی ١١٩هەمین دەستییان بە چالاکییەکە کرد. -
لە جورنە ڕەش ئاگری نەورۆز کرایەوە: پەرە بە سیاسەتی دیموکراتیکیمان دەدەین.
لە ناوچەی جورنەڕەشی ڕحا بە جۆشوخرۆشەوە نەورۆز پیرۆز کرا، لە پیرۆزکردنەکەدا عومەر ئۆجالانی پەڕلەمانتاری دەم پارتی گوتی، "لە هەموو جێگەیەک پەرە بە ڕێکخستنی خۆمان دەدەین." -
پیرۆزکردنی نەورۆز لە دەپێ: دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت
نەورۆز لە گۆڕەپانی 'کاوەی سەردەم' مەزڵوم دۆغان لە دەپێ بە جۆش و خرۆشی جەماوەرییەوە پیرۆز کرا. لە پیرۆز کردنەکەدا جەختکرایەوە لەوەی دەبێت ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. -
بایک: ئێمەش ئەرکەکان لە ئەستۆ بگرین، هەموو شتێک تەنها بۆ ڕێبەر ئاپۆ بە جێنەهڵین
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە بزووتنەوەی ئاپۆیی لەسەر بنەمای گۆڕان و گۆڕانکاری خۆی نوێدەکاتەوە و ڕایگەیاند کە پێویستە هەمووان پێشەنگایەتی هەنگاوی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بکەن. -
حەسەن شێخانی: پەیامەکەی ئۆجالان دۆزی کوردی بە نێونەتەوەیی کرد
حەسەن شێخانی پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆی بە گرنگ هەڵسەنگاند و گوتی: "پەیامەکەی ئۆجالان لە بەرژەوەندی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکەیە، لە ئەگەری تێکدانی پرۆسەی ئاشتی ،جەنگێکی بێ ئاکام ڕوودەکاتە ناوچەکە." -
لەسەر شووراکانی ئامەد بە هەڵگرتنی مەشخەڵ نەورۆز پیرۆزکرا_نوێکرایەوە
تەژەئا لەسەر شووراکانی ئامەد بە ڕێپێوانی بەمەشخەڵ نەورۆزی پیرۆزکرد و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"ی بەرزکردەوە. -
نەورۆزی خەلفەتی: باقرخان داوای کۆبوونەوەی لە پەرلەمان کرد
تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، لە پیرۆزبایی نەورۆزی خەلفەتی دا قسەی کرد و داوای لە پەرلەمان کرد بە گوێرەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە ئەنجام بدات و وتی: "دەبێت بە پەلە هەموارکردنەوەی یاسایی بکرێت." -
هەپەگە: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە
هەپەگە ڕایگەیاند؛ سوپای تورکی داگیرکەر ١٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٩ جار بە هەیلکۆپتەری جەنگی، ٦٩٢ جاریش بە چەکی قورس، تۆپ و تۆپهاوێژ گۆڕەپانەکانی گەریلای بۆردوومان کردووە. -
بە هەزاران کەس لە ئێلح ئاگری نەورۆزیان کردەوە
بەهەزاران کەس لە گەڕەکی کۆرکی ئێلح ئاگری نەورۆزیان کردەوە و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.