کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هێرشەکانی داگیرکەران بەردەوامە، گەریلاکان لە خۆیان بەرگری دەکەن
سوپای داگیرکەری تورکیا ١٣جار بە فڕۆکەی جەنگی و بە گشتی ٦٩٣جار بە چەکی قورس، تۆپ و دوورهاوێژ هێرشی ئەنجامداوە. هێزەکانی گەریلا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا کەمێرایەکی چاودێری تێکشکا. -
تەرمی حاجی ئەحمەدی سەرۆکی پێشووی پەژاک لە سلێمانییەوە ڕەوانەی گۆڕستانی شەهیدانی قەندیل کرا
تەرمی حاجی ئەحمەدی یەکێک لە دامەزرێنەران و هاوسەرۆکی پێشووی پەژاک، بە مەراسیمێکی بەشکۆ لە شاری سلێمانییەوە بەرەو گۆڕستانی شەهیدان لە قەندیل بەڕێ کرا. -
گەریلاکان بانگەوازیان لە گەنجان کرد: بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ خۆتان ڕێکبخەن
لە گەریلاکانی هەپەگە، شاهین ڕەقە بەبۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆوە، داوای لە گەنجانی عەرەب کرد "ڕێبەر ئاپۆ بناسن، ڕووبکەنە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و لەوێوە ڕاستی خۆتان بدۆزنەوە"، ئاڤاڕەش ڕەقە گوتی، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ خۆتان ڕێکبخەن. -
هەپەگە ناسنامەی ٢شەهیدی راگەیاند
هەپەگە ناسنامەی ٢گەریلای کە لە گارێ شەهید بوون ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "بە پێشەنگایەتی هەڤاڵان دۆغا و ئەیلول تێکۆشانمان سەردەکەوێت و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە ببینە شایانی یادەوەرییەکانیان." -
قەرەسوو: ئەگەر ئەو بەڵێنانەی دراون جێبەجێ نەکرێن، ئێمە چاوەڕی ناکەین
مستەفا قەرەسوو رایگەیاند؛ پرسی کورد و بێدەنگکردنی چەکەکان و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستنەکە پرسێکی وەها نین کە بە شێوەیەکی بەرژەوەندخوازانە لێیان نزیک ببنەوە و وتی: "ئەگەر ئەو بەڵێنانەی دراون جێبەجێ نەکرێن، ئێمەش چاوەڕی ناکەین." -
٤ی نیسان لە تونێلەکانی بەرخۆدان پیرۆز کرا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان ٤ی نیسانیان لە تونێلەکانی بەرخۆدان بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ پیرۆز کرد. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بانگەوازێکی ئاراستەی سودانی کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە ڕاگەیاندراوێک داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق سودانی کرد، لەگەڵ هاتنی جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵدا، ٥ شەڕڤانەکەی یەبەشە ئازادبکات. -
دەوڵەتی ئێران سزای زیندانیکردنی بەسەر کوردێکدا سەپاند
دەوڵەتی ئێران سزای ١٠ مانگ زیندانیکردنی بەسەر وەهاب خەدیری پووری تەمەن ٣٢ ساڵاندا سەپاند. ناوبراو خزمی یەكێک لە قوربانیانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"یە. -
لە سلێمانی ٤ـی نیسان بە ئاهەنگ و چالاکی ژینەگەی پیرۆز کرا
بەبۆنەی ٤ـی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری سلێمانی ، بە دەستپێشخەری ژنان لە سلێمانی، بە ئەنجامدانی ئاهەنگێکی کولتووری و چاندنی نەمام ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزکرا، لە ئاهەنگەدا جەخت لەسەر خاوەنداریکردن لە پەیامی مێژووی ڕێبەر ئاپۆ کرایەوە. -
لە ئامارا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا
لە دوای ڕێپێوانی جەماوەری لە خەلفەتییەوە بۆ ئامارا، لەو خانووەی کە ڕێبەر ئاپۆیی تێدا لە دایکبووە پێرۆزبایی ئەنجام درا. لە پانێڵی پیرۆزباییەکەدا گوترا: "پێکەوە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین." -
پیرۆزبای ٤ـی نیسان لە وان: بە ڕێکخستنبوون خاوەنداری لە بانگەوازییەکە دەکەین
لە وان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕێبەر ئاپۆ بە جۆشەوە پیرۆز کرا. لە پیرۆزباییەکەدا جەخت لەوەکرایەوە پێویستە بە خۆڕێکخستن خاوەنداری لە بانگەوازییە مێژوویەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت. -
چالاکی دایکان لە پێش هەواڵگری عێراق لە شەنگال بەردەوامە
دایکی شەڕڤانانی یەبەشە کە لە ئەنجامی بۆسەی سوپای عێراقدا بە برینداری بە دیلگیرابوون، بە خواستی بەردانی ڕۆڵەکانیان سێ ڕۆژە درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن لە پێش ناوەندی هەواڵگری عێراق لە شەنگال. -
گەلی مەخموور بە چاندنی نەمام ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆییان پیرۆز کرد
دانیشتووانی کامپی مەخموور بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لە چالاکییەکانیان بەردەوامن و لە میانی چالاکییەکانی ٤ـی نیساندا لە دامێنی چیای قەرەچۆخ کە دەکەوێتە پشتەوەی کامپەکە، ٢٠٠ نەمامیان چاند. -
ڕێپێوانی ئامارا: دەبێت دەستبەجێ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت
بەهەزاران کەس بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئامارە ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا. هەروەها داوا لە ئەنقەرە کرا هەنگاوی جدی بنێت. -
هەپەگە: ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پێرۆز بێت
هەپەگە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیی پیرۆز کرد و گوتی: "٤ـی نیسان ساڵڕۆژیی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ کە ڕێگەی ژیانی واتادار و ئازادی نیشان داین، لە گەلی وڵاتپارێزمان، هاوڕێیانمان لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندان و بە تایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین." -
گەریلاکانی یەرەکە، ٤ی نیسان و ساڵوەگەری دامەزراندنی پەژاک-یان پیرۆز کرد
گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ٤ی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ و ٢١ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)یان بە ڕێوڕەسمێکی سەربازی پیرۆز کرد. -
یەژەشە ٤ی نیسانی پیرۆز کرد
یەژەشە ٧٦ ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد و گوتی: "ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی خاوەندارێتی مێژوویی هەڵدەسەنگێنین. تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان، گەنجان و گەلەکەمان نیشانەی ژیانەوەیە." -
لە شەنگال تەقینەوەیەک ڕوویدا
دوێنێ درەنگانی شەو لە بازاڕی کۆنی شەنگال تەقینەوەیەک ڕوویدا. -
پێویستە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەفەربەری دیمۆکراتیک مەزن بکرێت
سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی بەرفراوانکردنی سەفەربەری دیموکراتیکی ڕاگەیاند. -
ئەنجوومەنی عشتار لە مەخموور بە ئاهەنگێک ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد
ئەنجوومەنی عشتاری کامپی مەخموور بە بۆنەی ٤ـی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئاهەنگێکی سازکرد، لە ئاهەنگەکەدا سڵاو و خۆشەویستیی ژنان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دووپاتکرایەوە. -
ژنان بە هەڵکردنی ٧٦ مەشخەڵ ٤ـی نیسانیان پیرۆز کرد
چالاکوانانی تاژێ بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانی فیستیڤاڵی خەلفەتی ٧٦ مەشخەڵیان هەڵکرد. -
نامەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان: خۆتان بە ڕێکخسن بکەن، ڕێکخراوبن!
ڕێبەر ئاپۆ لە نامەکەیدا بۆ گەنجان ئاماژەی بەوەداوە ڕێپێوانی گەنجان ڕێپێوانە بەرەو ئازادی و گوتی: "لە هەموو شوێنێک خۆتان بە ڕێکخستن بکەن، لە هەموو جێگەیەک ڕێکخراوبن." -
ڕێپێوانکارانی ئامارا گەیشتنە پارکی ٤ـی نیسان
گەنجان کە بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ئامەدەوە بەرەو ئامارا لە ڕێپێواندان، ئەمشەو گەیشتنە پارکی ٤ـی نیسان خەلفەتی کە دوو ڕۆژە فیستیڤاڵی ٤ـی نیسانی تێیدا ئەنجام دەدرێت. -
لە دیبەتێکدا هەڵسەنگاندن بۆ گرنگی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ کرا
دەستپێشخەری کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە درووشمی "بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لە دایکبوونێکی نوێی شارستانیەتی خاکی دێرینە" بە بۆنەی ٤ی نیسان ساڵڕۆژی ڕۆژبوونی "ڕێبەر ئاپۆ دیبەیتێکی ڕێکخست. -
لە ڕانیە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا
بە بۆنەی ٤ـی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆوە، لە شاری ڕانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان ئاهەنگێک بۆ ژنان و منداڵان سازکرا و لە ئاهەنگەکەدا دیاری بەسەر منداڵاندا دابەشکرا.