جیهان
دوایین ھەواڵ
-
بۆرێل، گورجێستانی ئاگادار کردەوە: لەوانەیە دەرگای یەکێتی ئەوروپا بەڕوویدا دابخرێت
لە گورجێستان یاسای "کاریگەری دەرەوە" پەسەند کرا. جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هۆشداریدا لەوەی یەکێتی ئەوروپا نیگەرانە لەم یاسایە و لەوانەیە دەرگاکانی بەڕووی ئەو وڵاتەدا دابخات. -
لە پایتەختی سلۆڤینا گفتوگۆ لەسەر فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد کرا
لە لیوبلیانای پایتەختی سلۆڤینا لە چوارچێوەی 'ڕۆژانی دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجلاندا' گفتوگۆ لەسەر بەرهەم و فکرەکانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلان کرا. -
کەجەدەکە-ئە: بۆ کۆتاییهێنان بە ٢٥ ساڵ بێ یاساییی، لە گۆڕەپانەکانداین
کەجەدەکە ڕایگەیاند، بۆ کۆتایی هێنان بەو گۆشەگیرییەی کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، لە ٢٥ی حوزەیران ڕێپێوان دەکەن و ڕایگەیاند: "پێویستە لەو هەڵمەتەی کە هەنگاو بە هەنگاو مەزن دەبێتەوە ئەنجام وەربگرین." -
حەماس: ژمارەی مردووان لە کەرتی غەززەدا گەیشتە ٣٧ هەزار و٥٩٨ کەس
بەگوێرەی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی حەماس لە غەززە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە ٣٧ هەزار و ٥٩٨ کەس. -
لە ئارائو یادی شەهیدان کرایەوە
لە شاری ئارائوی سویسرا بەچالاکیەک یادی شەهید بێرڤان جودی، بێریڤان، خەبات سەیدا و زیلان کرایەوە. -
لە فێستیڤاڵی موزیک لە فەرەنسا پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە
گەنجانی کورد لە فێستیڤاڵی موزیک لە مارسیلیا پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە. -
لە پایتەختی یونان ڕێپێوانی 'ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان' بەڕێوەچوو
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان بەڕێوەچوو. -
لە زانکۆی ڤالێنسیا بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان وتووێژیان لەسەر کرا
یەکیەتیی خوێندکارانی کەتەلۆنیا لە چوارچێوەی ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ ئۆجالان لە شاری ڤالێنسیا بارودۆخی کوردستان و وڵاتانی کەتەلۆنیایان هەڵسەنگاند و بۆچوونی خۆیان لەسەر پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هێنایە زمان. -
لە ڤیەننا، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک وتووێژی لەسەر کرا
لە مۆزەخانەی فۆلکلۆری ڤیەننا بە پێشەنگایەتی فەیکۆم و دیفێنت(بەرگری) کوردستان چالاکی وتووێژ سەبارەت بە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بەڕێوەچوو. -
لە بەرازیل چالاکیی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان
لە شاری ساۆپاولۆی بەرازیل چالاکیی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو. -
لە ئیتاڵیا، ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ
ژنان لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا چالاکیی 'ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ'یان بەڕێوەبرد. -
لە چوارچێوەی ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، دوو پانێڵ بەڕێوەچوو
لە فینلاند لە چوارچێوەی ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر سیستەمی ئیمراڵی دوو پانێل بەڕێوەچوو. -
شاندێکی شەنگالی لە بەرلین چاوپێکەوتنی ئەنجامدا
شاندێکی شەنگالی بە پێشەنگایەتی سوعاد موراد خەلەف، لە بەرلین لەگەڵ پەرلەمانتاراندا چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. -
زیاتر لە ٩٠٠ حاجی لە مەککە گیانیان لەدەستداوە
ڕاگەیاندرا کە لە سعودیە لە زیارەتی حاجییاندا بۆ ئەو وڵاتە، زیاتر لە ٩٠٠ زیارەتکاری حەج بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە. کەسوکاری ئەو حاجیانەی کە هەواڵیان لەبارەوە نیە، ڕۆژشتوونەتە نەخۆشخەکان. -
ئەمریکا لە یەمەن بۆردوومانی حوسییەکانی کرد
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی حوسییەکان هێرشیان کرد سەر کەشتیەکی بازرگانی لە دەریای سوردا، گورزی سەربازییان لە دوو جێگەی حوسییەکان وەشاندوە. -
کەنەدا سوپای پاسدارانی خستە ناو لیستی تیرۆرەوە
کەنەدا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران خستە ناو لیستی 'رێکخراوە تیرۆریستیەکان'. -
نوام چۆمسکی لە ماڵەوە چارەسەرییە پزیشکیەکانی وەردەگرێت
زمانناس و بیرمەندی ئەمریکی نوام چۆمسکی ڕۆژی سێ شەممە نەخۆشخانەی ساو پاولۆی بەجێهێشت و لە ماڵەوە چارەسەرییەک پزیشکیەکانی وەردەگرێت. -
٣ هەفتە پێش هێرشەکان ئیسرائیل ئاگاداری پلانەکەی حەماس بوو!
دەزگای ڕاگەیاندنی(کان) ڕایگەیاند کە ٣ هەفتە پێش هێرشەکانی ٧ی تەشرینی یەکەم، هەواڵگری ئیسرائیل ئاگاداری پلانی هێرشی حەماس بووە. -
ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەی ئێشکگری ئازادی گروپێکن لە بۆننەوە
ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بۆنن ئەم هەفتەیەیی ئێشکگری ئازادییان وەرگرت و بانگەوازییان کرد: "هەتا وەکو ڕێبەرێتی ئازاد نەبێت، نابێت گەنجانی کورد دەستبەرداری تێکۆشان ببن." -
لۆویس لیمکۆو: گۆشەگیری ئیمراڵی هۆکاری لە باربردنی دیموکراسییە لە تورکیادا
پرۆفیسۆر لویس لیمکۆو ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات گۆشەگیری ئیمراڵی ئاسایی بکات، بۆیە هەرگیز ئەم هەوڵە قبوڵناکرێ و وتی: "ئۆجالان کارەکتەرێکی گەورەیە، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد کەسێکی گرنگە. پێویستە ئازاد بێت." -
ئەندامی تەژەکە-ئە گوڵخاتون کارا دەچێتە بەردەم دادگا
ئەندامی تەژەکە-ئە گوڵخاتون کارا سەبارەت بە بڕیاری دیپۆرتکردنەوە دەچێتە بەردەم دادگای تێهەڵچوونەوە. -
لە چەندین وڵات چالاکی 'دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'دا ئەنجامدرا
لە چەندین وڵاتی ئەوروپا چالاکی 'دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'دا ئەنجامدرا و لە چالاکیەکاندا بابەتەکانی وەک بارودۆخی گۆشەگیری، ژیان و فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گفتوگۆی لەسەرکرا. -
هاتوچۆی دیبلۆماسی بەڕێوەبەری خۆسەر لە بەرلین
شاندی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە چەند ڕۆژێکە لە ئەڵمانیادا چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات، لە بەرلین چاوپێکەوتنی لەگەڵ پەرلەمانتارانی سەپەدە و دیە لینکە ئەنجامدا. -
لە بەرلین پێرفۆرمانسی 'ڕۆژانی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'ڕێکخرا
ئەندامانی کەوانەی زێڕین و ئەندامانی یەژەکە-ئە لە چوارچێوەی 'ڕۆژانی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'دا پێرفۆرمانسێکیان لە بەرلین پێشکەشکرد. -
لە بەرلین سەبارەت بە دۆخی ئەجەڤیت پیرۆغڵو چالاکیی بەڕێوەچوو
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە بەردەم کونسوڵخانەی سربێستان بۆ شۆڕشگێڕی ئینتەرناسیوناڵیست ئەجەڤیت، چالاکی بەڕێوەچوو.