ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
باکرحان: دیسان هەوڵیاندا فێڵ بکەن، بەڵام ئەم جارە گیریان خوار
تونجەر باکرحان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ لە بەرامبەر ڕاگرتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکان نارەزایەتی نیشاندا و وتی: "هەروەک چۆن لە ساڵی ١٠٧١ فریودراین، هەوڵ دەدەن هەزار ساڵی تریش فریومان بدەن". بەڵام ئەمجارە لە دیوارەکان گیریان خواردووە". -
لە دیلۆک ٥ کەس دەستبەسەر کران کە ٢ دانەیان منداڵن
لە دیلۆک ٥ کەس بە بیانووی "یارمەتیدانی ڕێکخستنەوە" دەستبەسەر کران کە ٢ دانەیان منداڵن. -
ئیهەدە بۆ ئیمراڵی داواکاری پێشکەش کرد
ئیهەدە لەپێناو ناردنی شاندێک بۆ زیندانی ئاسایشی باڵای تیپی F ی ئیمراڵی، سەردانی وەزارەتی دادی تورکی کرد. -
ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە مێرسین، ٦ کەس دەستبەسەر کران
لە مێرسین لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٦ کەس دەستبەسەر کران. -
داواکاری گشتی تورک داوای بڕینەوەی سزای بۆ ئەمینە شەنیاشار دەکات
داواکاری گشتی تورک بەهۆی ئەوەی گوایە "سووکایەتی بە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی ئاکەپە" کردووە داوای سزادانی بۆ ئەمینە شەنیاشار کردووە. -
لە مانهایم پانێلێک دژی قەدەغەکردنی پەکەکە بەڕێوە چوو
لە شاری مانهایم لە پانێڵێکدا، قەدەغەکردنی پەکەکە شەرمەزارکرا و ڕاگەیەندرا کە پەکەکە بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشێت. -
یەپەسە لە ئیستنەبوڵ ئۆتۆمبیلێکی سوتاند
یەپەسە ڕایگەیاند، یەکینەکانیان لە تارلەباشی ئیستنەبوڵ، ئۆتۆمبیلی کەسێکیان سوتاندووە کە خزمەتی بە فاشیزم دەکرد. -
دەمیر: قەیوم سیاسەتێکی ستەمکارییە
هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح، محەمەد دەمیر کە ئەرکەکەی لێ وەرگیراوەتەوە، ڕایگەیاند:"دانانی قەیومەکان کە سیاسەتی سەتەمکاریی و چەوسانەوەیە، ئامانجی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی نەتەوەی کوردە". -
شێخ ڕەحیم ئەلسەعیدی: پێویستە سەرۆک عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
سەرۆک عەشیرەتی ئەلساعدی و سەرۆکی پارتی کۆمەڵەی دیموکراسی لە عێراق، شێخ ڕەحیم ئەلسەعیدی پشتگیری هەڵمەتی ئازادی کرد و گوتی: "ڕامانەکانی سەرۆک عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و پرسی کوردە". -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە یەریڤان پیرۆزکرا
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان بەبۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە و لە ماڵی کێماران کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو. -
ژاپۆن پەکەکەی لەنێو لیستی "ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان" دەرهێنا
هەواڵگریی ناوخۆیی ژاپۆن، لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، پەکەکەی لەنێو لیستی "ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان" دەرهێناوە. -
ئەو زیندانییەی مانی لە خواردن گرتووە: لە دژی گۆشەگیری هەرچێمان لە دەست بێت دەیکەین
خەمگین کاراکاش یێکێک لەو زیندانیانەی کە بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان مانی لە خواردن گرتووە وتی: "بۆ تێکشکاندنی گؤشەگیرییەکان هەرچێ لەدەستمان بێت دەیکەین". -
بەیاننامەی کۆمیتەی پژاک لە کۆڵن – ئاڵمان
کۆمیتەی پەژاک لە کۆڵنی ئەلمانیا، داوای کرد کە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری بن لە کەمپینی ناونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدۆللا ئۆجەلان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد". -
پارێزەران داوایان کرد کە لە گەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان چاوپێکەوتن بکەن
نووسینگەی یاسای سەدە داوای دیداریان لە گەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە ماوەی ٣٣ مانگە هیچ هەواڵێکی لێ وەرنەگیراوە. -
هاوسەرۆکی (ئەگە تۆهایدەر) دەستبەسەرکرا
سەرلە بەیانی هەڵکوترایە سەر ماڵی نیلای گوڵەسەر هاوسەرۆکی ئەگە تۆهایدەر، لە ئەنجامدا دەستبەسەرکرا. -
بانگەوازێک بۆ "ڕۆژی جیهانی کتێبی ئۆجالان" کرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، "ڕۆژی جیهانی کتێبی ئۆجالان" لە 10ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە بە سەر ماڵی 'سیخوڕ'ێکدا دەدەن و دەستگیری دەکەن
جەنگاوەرانی شەهید ڕێبەر ئامانۆس (محمەد تەمیزەر)لقی هەبەدەهە، لە ناوچەی سەرێکانی ڕحا، بەسەر ماڵی 'سیخوڕێک'یانداوە دستگیری دەکەن. -
ئاهەنگەکان لە ئەوروپا بۆ ٤٥ هەمین ساڵیاد: کورد و کوردستان لەڕێگەی پەکەکەوە ئازاد دەبێت
٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شارەکانی ئەوروپا بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا، گوترا: "کورد و کوردستان لەڕێگەی پەکەکەوە ئازاد دەبێت". -
لە گارز پانێڵی ٢٥ ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو
لە شاری گارز بە بۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم پانێڵێک بەڕێوەچوو. -
کەجەدەکە-ئە: ٤٥ ساڵەی تێکۆشانی پەکەکە پیرۆز بێت
کەجەدەکە-ئە بەبۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، پەیامێکی بڵاوکردەوە، بەرخۆدان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکەی پیرۆز کرد. -
لە ئۆسلۆ دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
کوردستانیان لە هەرێمی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ، بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کۆبوونەوە. -
لە ڕوسیا بە جۆشوخرۆشەوە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
کوردستانیانی ڕوسیا، بەجۆشوخرۆشەوە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد. -
بایندەر: گۆشەگیری ئاستەنگی هەرە مەزنە لەبەردەم چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر لە کۆنگرەی پارتەکەی لە ئێلح، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "گۆشەگیری ئاستەنگی هەرە مەزنە لەبەردەم چارەسەر کێشەی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین". -
زیندانیان بە مانگرتن لە خواردن بەشداری هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم دەکەن
زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک، ڕایدەگەیەنن لەرێگەی مانگرتن لە خواردنی بەنۆرەوە، بەشداردەبن لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی ١٠ ی تشرینی یەکەم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد. -
ئەو خوێندکارانەی سەر بە هەدەپ کە بەشدارییان لە بایکۆتی چێشتخانەکاندا کردبوو، دەستبەسەر کران
٥ خوێندکاری سەر بە هەدەپ لە بەرامبەر گران بوونی نرخەکان بەشدارییان لە بایکۆتی چێشتخانەکاندا کردبوو، دەستبەسەر کران.