ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی محەمەد خالید ئۆراڵ سەربە هەبەدەهە لە سەروبەندی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ئەدەنە چالاکییان ئەنجامدا. -
چالاکییەکان لە ئەوروپا: دژی تاوانی قڕکردن بوەستنەوە
کوردستانیان لە چەندین شاری ئەوروپا، دژی هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
لە لەندەن دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان کرا
ئەمڕۆ لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دژی هێرشەکانی ڕژێمی تورکیا بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆپێشاندان ئەنجام درا. -
لەماوەی ٥ ڕۆژدا نزیکەی ٢٥٠ کەس لە باکوور و تورکیا دەستبەسەر کراون
دەوڵەتی تورک بە بیانووی چالاکییە گیانبازییەکەی ١ی تشرینی یەکەم لە دژی وەزارەتی ناوخۆ، لە دەیان شار تیرۆر و تۆقاندی دەستگیرکردنی ھەڕەمەکی و سیستماتیکی بەڕێوەدەبات. لە ماوەی ٥ ڕۆژدا لانیکەم ٢٤٦ کەس دەستبەسەر کران. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی کە لە ئیمراڵی گۆشەگیر کراون، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد. -
پاکتاوی سیاسی: ٧٥ کەس لە ١١ شاردا دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسیدا ، لە ١١ شاردا هەڵکۆترایە سەر ماڵان و ٧٥ کەس دەستبەسەر کران. -
گەلی کورد لە بەرلین هاتنە گۆڕەپانەکان
هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا شەرمەزارکران. -
پاکتاوی سیاسی بەردەوامە: ٢٤ کەسی دیکە دەستبەسەرکران
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا ٢٤ کەسی دیکە دەستبەسەرکران. لەماوەی سێ رۆژدا ژمارەی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون بۆ ١٣٦ کەس بەرزبووەوە. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری بەرزکرایەوە
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجان کە نزیکەی سێ ساڵە زانیاری لەبارەیەوە بەردەست نییە، پارێزەران داواکارییان بەرزکردەوە. -
ھەبەدەھە: چالاکییە مێژووییەکەی ئەنقەرە بانگەوازێکە
دەستەی بەڕێوەبەری هەبەدەھه ڕایگەیاند، چالاکیی تابوری نەمران لە ئەنقەرە سیستمی هەژاندوە. وتیشی: بانگەوازی ئەو چالاکییە مێژووییە بۆ گەلەکەمان و بەگوڕترکردنی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووانەیە، کات کاتی بەدەمەوەچوونی ئەو بانگەوازییەیە. -
یانارداغ: پێکەوە دەتوانین ئەم گەمارۆیە بشکێنین
مەردان یانارداغ، پاش دەرچوونی لە زیندان، گوتی: "هەوڵدەدەن جڤاک بترسێنن. ڕادەست نابم و سەر نەوی ناکەم. پێکەوە دەتوانین ئەم گەمارۆیە بشکێنین". -
کەنەکە پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی یەنەکە، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات. -
گۆشەگیریی ئیمراڵی شەرمەزار کرا، ناگیهان ئاکارسەل یادکرایەوە
لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، گۆشەگیریی ئیمراڵی شەرمەزارکرا و ناگیهان ئاکارسەل یادکرایەوە. -
ڕۆژنامەوان مەردان یانارداغ ئازادکرا
لە دانیشتنی یەکەمی ڕۆژنامەوانی زیندانی مەردان یانارداغ بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندنای بەسەردا سەپێنرا و ئازادکرا. -
لە سێ ڕۆژدا لانیکەم ١١٢ کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستبەسەرکراون
دوای چالاکییە گیانبازییەکەی تابوری نەمران لە دژی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، لە دەیان شار ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا زیاتر لە ١١٠ کەس دەستبەسەر کراون. -
کەجەدەکە-ئە بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی ٧-٨ی مانگ بانگەوازی راگەیاند
کەجەدەکە-ئە بانگەوازێکی بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی ٧-٨ مانگ لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیاند. -
پارتی چەپی سەوز: بەباشی لە ئامانجی سەرکوتکەران تێدەگەین
لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی چەپی سەوز، دووپاتی کردەوە، ڕاگەیاندراوەکەیان سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد شێوێنراوە و گوتی: "هەڕەشەی ئەو کەسانەی کە لە شەڕ و تاریکی سوودمەندن، بەتاڵە". -
دۆزی کۆبانێ: ئێمە قڕکردنمان شەرمەزار کرد
سیاسەتمەداری زیندانی ئاڵپ ئاڵتینۆرس لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێ گوتی: "ئێمە باسمان لە هەڕەشەی قڕکردن کرد. بانگەوازەکەمان ڕەوایە". -
ئاکین: تا گۆشەگیری بەردەوام بێت، نابێت باس لە مافی مرۆڤ بکرێت
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئاکین، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵی، گوتی: "ئاخۆ بە توندکردنەوەی سیاسەتی گۆشەگیری مافی مرۆڤ دەپارێن؟ کاتێک باس لە دەستووری بنەڕەتی دەکەین، پێویستە سەرەتا تورکیا لە قێزەونییەکان پاک بکرێتەوە". -
ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی شەرمەزارکرا
کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (داد) قڕکردنی سیاسی شەرمەزار کرد و گوتی، "بەرامبەر ستەم بێدەنگ نابین، بێدەنگی واتە کەوتن". -
ژنە ڕۆژنامەنووسێک دەستبەسەر کرا
ڕۆژنامەنووس ئایشەنور ئەرسەلان، بە ھۆی وتە و لێدوانەکانی لەبارەی چالاکییە گیانبازییەکەی تابوری نەمران لە دژی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، دەستبەسەر کرا. -
پارێزهران بهمهبهستی ئەنجامدانی دیدار لهگهڵ ڕێبهری گهلی كورد داواكارییەکی نوێیان پێشكهش كرد
پارێزەرانی نووسینگهی یاسایی سهده بۆ ئهوهی بتوانن دیدار لهگهڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن، سهردانی ههریهك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و بهڕێوهبهرایهتی گشتی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد. -
ژمارەیەک کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزەکانی ئێران بوونە قوربانی
کردنە ئامانجی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کورستان لە هەڵکشاندایە و جارێکی دیکە ژمارەیک لە کۆڵبەران بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بوونە قوربانی. -
بەهۆی قسەکردنی بە زمانی کوردی ڕاپۆرتێک دژی عومەر ئۆجالان ئامادەکرا
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، عومەر ئۆجالان، بەهۆی ئەوەی لە پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست، ڕاپۆرتێک لە دژی ئامادەکرا. -
پۆلیسی تورک تەرمی شەهید ئەرداڵ دەڕفێنن
تەرمی کانیڤار ئەرداڵ کە دژی وەزارەتی ناوخۆی تورک چالاکیی فیداکاری ئەنجامدا، لەلایەن پۆلیسەوە ڕفێنرا.