ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەجەدەکە-ئە بانگەوازدەکات دەمودەست چالاکی ئەنجام بدرێت
کەجەدەکە-ئە، گوتی: "دەوڵەتی تورک لە کوشتنی کوردان بەردەوامە، بە پشتگیری بنەماڵەی بارزانی هاوکار، هەموو ڕۆژێک کوردستان دەکاتە گۆمی خوێن"، بانگەوازدەکات دەمودەست چالاکی ئەنجام بدرێت. -
لە فرایبۆرگ هێرشکردنە سەر کەنەکە شەرمەزارکرا
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا، هێرشکردنە سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر شەرمەزارکرا، کە بەهۆیەوە نوێنەری کەنەکە لە باشوری کوردستان، دەنیز جەودەت بولبون کوژرا. -
هێرشەکانی پەدەکە لە گەڤەر شەرمەزار کرا: چەندین کەس دەستگیر کران
هێرشەکانی پەدەکە لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ شەرمەزارکرا، لە چالاکییەکەدا پۆلیس هێرشی کرد و چەندین کەسی دەستگیر کرد. -
کۆن-مەد مامۆستا فەوزی ئۆزمەنی بەبیر هێنایەوە
کۆن-مەد مامۆستا فەوزی ئۆزمەنی بەبیر هێنایەوە و گوتی، "خەباتی ئەو، بووەتە نموونەی بەرخۆدانی داهێنەرانە و کاریگەر لە بێ کاریگەرکردنی سیاسەتی قڕکردنی چاندیی دەوڵەتی تورک". -
داواکاریی ڕاگرتنی دیپۆرتکردنی عەبدولمەناف عوسمان ڕەتکرایەوە
بۆ ڕاگرتنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی زیندانی سیاسی عەبدولمەناف عوسمان کە ماوەی ٣٠ ساڵ و ٦ مانگ لە زیندان بوو، تانە لەبڕیاری دادگا درا. بەڵام داواکارییەکە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری تورکەوە ڕەتکرایەوە. -
تەڤ-چاندی ئەوروپا پەیامی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئۆزمەن بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەری تەڤ-چاندی ئەوروپا، بە هۆی کۆچی دوایی فەوزی ئۆزمەن، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی ئەڵمانیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەھۆی کۆچی دوایی ئەوەوە کەلێنێکی گەورە ساز دەبێت. -
جەنگاوەرانی کەبەدەھە لە دژی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئەیلەم ئاتاش سەر بە کەبەدەھە ڕایانگەیاند، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە، لە دژی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان چالاکییان ئەنجامداوە. -
فیداکارانی ئازادی لە بەرلین یادکرانەوە
بۆ فیداکارانی ئازادی کاوە چەکدار و ڕۆدی بەرچەم لە بەرلین مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. -
لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵات و ئێران ٧٠٠ کەس دەستگیرکران
ئەو خۆپیشاندەرانەی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی هاتنە گۆڕەپانەکان، ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیس بوونەوە و لانی کەم ٧٠٠ کەس دەستگیرکران. -
لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لە نانت چالاکی ئەنجامدرا
کچە کورد ژینا ئەمینی ساڵێک پێش ئێستە لە تاران کوژرا، لە شاری نانت ی فەرەنسا، بە بەشداری چەند رێکخراوێک یادکرایەوە. -
هێرشەکانی پەدەکە لە ئیستەنبوڵ و مێرسین شەرمەزارکرا: ١٥ کەس دەستگیرکران
لە ئیستەنبوڵ چەندین ڕێکخراوی سڤیل و پارتی سیاسی، پەدەکەیان شەرمەزارکرد کە بە هاوکاری دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان. لە مێرسین خیانەتی پەدەکە بەشێوەیەکی جەماوەری شەرمەزارکرا. -
"ئەگەر کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت، قەیرانە ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیش کۆتایی دێت"
مەحمود دیندار، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، تاکە ڕێگەی ڕزگاربوون لە قەیرانە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، کۆتاییهێنانە بە سیاسەتی گۆشەگیری. هاوکات داوای لە گەل کرد گرنگی بەو پرسە بدەن. -
لە بێرن دژی گۆشەگیری ستاند دانرا
لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا، ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندیان دانا. -
لە لەندەن، کۆڵەکتیڤی ژن، ژیان، ئازادی ژینا ئەمینی بیرهێنایەوە
١٦ی ئەیلول ٢٠٢٣ رۆژی شەمە ، کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی دوای نیوەرۆ لەبەردەم کەناڵی (بی. بی. سی.) لە لەندەن، لەسەر بانگەوازی کۆڵەکتیڤی (ژن، ژیان، ئازادی)، بۆ یادی ژینا ئەمینی و ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوەچوو. -
هێرشی سەر دایکانی شەممە شەرمەزارکرا
هێرشی سەر دایکانی شەممە لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا شەرمەزار کرا. -
جارێکی تر دایکانی شەممە دەستگیرکرانەوە
دایکانی شەممە کە لە لایەن پۆلیسەوە جارێکی دیکە ڕێگری لە چالاکییەکانیان کرا، بە کەلەپچەکراوی دەستگیرکران. -
"ئاکەپە لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی سێبەر سیاسەتی سزانەدان دەگرێتەبەر"
ئەرەن کەسکین، سەرۆکی ڕێکخراوی ئیهەدە ڕایگەیاند، "ئەو یاسایانەی بۆ تۆمەتبارانی کۆمەڵکوژی سێواس بەکاردەھێنرێت، نیشانەی سەرەکی گرتنەبەری سیاسەتی سزانەدانە و وتی: "ئاکەپە لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی سێبەر سیاسەتی سزانەدان دەگرێتەبەر". -
لە مارسیلیا بە مەراسیمێک ناوەندی گەنجان کرایەوە
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە مەراسیمێک ناوەندی گەنجان کرایەوە. -
لە میونیخ هێرشی پەدەکە بۆ سەر گەریلا شەرمەزارکرا
هێرشی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی سیدەکان، لە میونیخ شەرمەزارکرا. -
لە بروکسل پەیکەری ژینا ئەمینی دانرا
لە یەکەمین ساڵیادی کوشتنی کچە کورد، ژینا ئەمینی، لە شاری بروکسل بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ژن، ژیان، ئازادی، پەیکەری ژینا ئەمینی دانرا. -
سەندیکا نێونەتەوەییەکان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد بانگەوازیان کرد
ئەو سەندیکایانە لە هەر چوارلای جیهان کاردەکەن، بانگەوازیان کرد بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
نزیکەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە. بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار، بنەماڵەی ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. -
لە بناری قەندیل لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە دژی گۆشەگیری و لە پێناو ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە بناری قەندیل ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا و تێیدا ڕاگەیەندرا، "گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ، گۆشەگیرکردنی کورد و کوردستانە، ئێمە لە پێناو کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری تێکۆشان دەکەین". -
بە پاساوی تێپەڕبوونی کات بەسەریدا دۆسیەی کۆمەڵکوژی سێواس داخرا
دادگا بڕیاریدا، کە دۆسیەی سێ تۆمەتباری هەڵاتووی کۆمەڵکوژی سێواس بە پاساوی تێپەڕبوونی کات بەسەریدا، دابخات. -
سزای دارایی بەسەر ئەمینە شەنیاشاردا سەپێندرا
ئەمینە شەنیاشار بە پاساوی "سووکایەتیکردن" بە ئیبراهیم یڵدزی سەر بە ئاکەپە، سزای دارایی بەسەردا سەپێندرا.