ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
شاندی ژنانی نێونەتەوەیی سەبارەت بە ناگیهان ئاکارسەل لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە
شاندێکی ژنانی نێونەتەوەیی بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و دەسپێشخەریی دادپەروەری بۆ ناگیهان ئاکارسەل، لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە و داوایان کرد تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێنرێت. -
یەجەوەکە دژی بنکەی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا
یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند، لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد، بە تەقەمەنی دەستی دژی بنکەیەکی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا. -
لە ئیستەنبوڵ و کرکلارەلیە بە دەیان کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ و کرکلارەلیە لە دژی هەدەکە و هەدەپە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی بەڕێوەبرد و لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کەس دەستگیرکران. -
لە فەرەنسا و ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو
لە فەرەنسا و ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو. -
کۆبوونەوەی گەل: ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد بۆ سەقامگیریی هەرێمەکە گرنگە
لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا، کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا، ناڕەزایەتی دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا. -
ئەو زیندانییەی کە درەنگ ئازاد کرا، گیانی بەخت کرد
یێلماز ئۆزالپ کە لە زیندانی جۆری تی ژمارە یەکی شەکران دوای لێدانی جەلتەی دڵ بردیان بۆ نەخۆشخانە و دوای کاتێکی زۆر ئازادکرا، گیانی بەخت کرد. -
ئەنقەرە.. لە بەردەم بینای وەزارەتی ناوخۆ تەقینەوە روویدا
لە نزیک ناوچەی کزلای ئەنقەرە، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، تەقینەوە روویدا. -
عێراق دیسان سەبارەت بە نەوت سکاڵای لە تورکیا کرد
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی عێراق ئۆیڵ ڕیپۆرت، عێراق دووبارە پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوتی باشوری کوردستان، سکاڵای لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کردووە. -
جودی عەگید و عەگید بەرخۆدان لە بازل یادکرانەوە
لە شاری بازلی سویسر بۆ خوشک و برایەک کە لە بەرواری جیادا لەنێو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کورد شەهید بوون، مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. -
نەجەدەکەی ستۆکهۆڵم دژی فاشیزمی ئەردۆگان و بێدەنگی ناتۆ چالاکی ئەنجامدا
لە ستۆکهۆڵم بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ڕۆژئاوای سوید دژی فاشیزمی ئەردۆگان و بێدەنگی ناتۆ، چالاکییەک بەڕێوەچوو. -
ڕۆشنبیرانی کورد: دەبێت هەمووان ئەوەی لە توانایاندا بێت دژی گۆشەگیری ئەنجامی بدەن
ڕۆشنبیرانی کورد ڕایانگەیاند، دەبێت گەلی کورد کاردانەوەی بەرامبەر بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان هەبێت و هەمووان ئەوەی لە توانایاندا بێت دژی گۆشەگیری ئەنجامی بدەن. -
سەبری ئۆک: دەبێت تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی بەگوڕتر بکرێت- نوێکراوەتەوە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک رایگەیاند، کە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلان هێشتاش وەک شمشێری دامۆکلێس لەسەر کوردان رادەوەشێندرێت و وتی، دەبێت لە دژی ئەوە گوڕ بە تێکۆشان بدرێت. -
لێکۆڵینەوە دەربارەی عومەر ئۆجالان دەستی پێ کرد
سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی کۆماری ئەنقەرە، دەربارەی پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، عومەر ئۆجالان، بەهۆی گوتنی "تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت"، لێکۆڵینەوەی دەست پێ کرد. -
لە شەرناخ دەسەڵات پێش هەڵبژاردنە هەرێمییەکان بە نیازی ساختەکارییە
شاندی پارتی چەپی سەوز کە لە شەرناخ لێکۆڵینەوە دەکات، تیشکی خستە سەر ئەوەی دەسەڵات لە شەرناخ و دەوروبەری لەڕێگەی "گواستنەوەی دەنگەکانەوە" بە نیازی ساختەکارییە. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاری نوێیان پێشکەش کرد
بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار، بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. -
لە سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە دوو برا کرا.. یەکێکیان گیانی لەدەستدا
لە شاری سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە دوو کوڕی کەسایەتییەکی دیاری ئەو شارە کرا و لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەیشیان بریندار بووە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانیش ڕایگەیاند، "بکوژەکەیان دەستگیرکردووە". -
کەنەکە هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی حەمدانییە دەردەبڕێت
نوێنەرایەتی باشوری کەنەکە، پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی کارەساتەکەی حەمدانییە دەردەبڕێت، داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکاری توندتر بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە. -
پارێزهران بهمهبهستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكهش کرد
پارێزهرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئهوهی بتوانن چاویان به موهكیلهكانیان بكهوێت، کە نزیکەی ٣ ساڵە ھیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە، داواكاریی نوێیان پێشكهش كرد. -
جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە گەڤەر بنکەی پۆلیسیان کردە ئامانج
جەنگاوەرانی ئیسلام ڕۆنی سەر بە ھەبەدەھە ڕایانگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ بنکەی پۆلیسیان کردووەتە ئامانج. -
١٤ کەس لەسەر ڕووداوەکەی حەمدانییە دەستگیرکران
شەوی ٢٦ی ئەو مانگە لە ناوچەی حەمدانییەی سەر بە موسڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاھەنگگێڕان، لانیکەم ١١٥ کەس گیانیان لەدەستدا. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە ڕووداوەکە ١٤ کەس دەستگیرکران. -
دەوڵەتی تورک و پەدەکە لە تۆرینۆ شەرمەزارکران
لە تۆرینۆ هێرشی دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە بە چالاکییەک شەرمەزارکرا. -
ئۆهەدە داوای کرد هەمووان بەرامبەر گۆشەگیری لە ئیمراڵی بوەستنەوە
کۆمەڵەی یاساناسان لەپێناو ئازادی (ئۆهەدە): "داوا لە رای گشتی و یاساناسان بە تایبەتی سەندیکاکانی پارێزەران و رێکخراوەکانی بواری یاسا دەکەین کە بەرامبەر بە گۆشەگیری بوەستنەوە". -
لە مێرسین ١٢ کەس دەستگیر کران
سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە مێرسین پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و ١٢ کەسیان دەستگیرکرد. -
لە موسڵ ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگ کەوتەوە: زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە حەمدانیەی موسڵ ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان کەوتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم ١١٤ کەس گیانیان لەدەستدا. -
چاوی چیا، دڵی هاوڕێکانی: سەید ئەڤران
نە تەنیا ڕێگە نیشاندەر بوو، بەڵکو بەو ڕێگەیەشدا ڕێپێوانی کرد. هاوڕێی سەید هاوڕێی ئەو تێکۆشانە بوو کە هەرگیز کۆتایی نایەت و ڕۆژ بە ڕۆژ گەشتر و گەورەتر دەبێت.