ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
پشتگیرییەکان بۆ هەڵمەتەکە زیاتر دەبێت
لە سریلانکاوە تا دانیمارک، لە ئەفریقای باشورەوە تا فلیپین؛ دۆستانی کورد خاوەندارێتیان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کرد. -
ئەنجامدانی چالاکییەک لە بەریتانیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد"، لە بەریتانیا چالاکییەک بەڕێوەچوو. -
لە ٦ ناوەندی سویسرا بانگەوازکرا بۆ "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لە ٦ ناوەندی سویسرا، کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەسترا. -
هاوڕێ و دۆستانی کورد خاوەندارێتی لە هەڵمەتەکە دەکەن
لە سەرانسەری جیهانەوە بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو، هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد. هاوڕێ و دۆستانی کورد، خاوەندارێتی لە هەڵمەتەکە دەکەن. -
پارێزەران بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی كورد داواكارییان پێشكەش كرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان به موەكیلەكەیان بكەوێت، کە ماوەی ٣ ساڵە نەتوانراوە ھیچ زانیارییەک لەبارەیەوە وەربگیرێت، جارێکی دیکە داواكاریی دیداریان پێشكەش كرد. -
هەبەدەهە داوای لێپرسنەوەی لە کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە کرد
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی هەبەدەهە بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی یەکەمی گاری لە ئەنقەرە داوای لێپرسینەوەی لە ڕژیمی فاشیست کرد. -
ئەسعەد ئەعزەمی: دەبێت لە پێناو ئازادی ئۆجالان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی دەنگ هەڵبرین
ئەسعەد ئەعزەمی چالاکوانی سیاسی داوا دەکات گەلی کورد خاوەنداری لە زیندانیانی سیاسی، بە تایبەتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن و لە پێناو ئازادکردنیاندا دەنگ هەڵبرن. -
کەجەکە: دەبێت یەکێتی دیموکراتیکی راستەقینەی گەلان بخوڵقێنین
کەجەکە ئەو کەسانەی بە بیر هێنایەوە کە لە کۆمەڵکوژی ئەنقەرەدا ژیانیان لەدەستدابوو، هەروەها رایگەیاند، هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان خاوەن ئەو ئەرکەن کە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە یەکێتی دیموکراتیک و خوشک و برایەتی گەلان بەهێزتر بکەن. -
هاوسەرۆکانی لقی هەدەپەی ئیزمیر بەدیل گیران
هاوسەرۆکانی لقی هەدەپەی ئیزمیر بەرنا چەلیک و چنار ئاڵتان و هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی بوجار نیهاد تورک کە شەشی تشرینی یەکەم لە ئیزمیر دەستگیرکرابوون، بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو. -
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە شارەکانی ئەوروپا شەرمەزارکرا
هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، لە شارەکانی ئەوروپا بە چالاکی شەرمەزارکران. -
ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ ی تشرینی یەکەم لە ئەرمەنستان شەرمەزارکرا
ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەرمەنستان شەرمەزار کرا. -
گەنجانی کورد بۆ ڕێبەری گەلی کورد لە ئەسینا ڕێپێوانێکی درێژیان ئەنجامدا
ڕێکخراوەکانی گەنجانی کورد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ئەسینا بە درووشمی "جەنگی ئازادی سەربخەن" ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژەیان دەست پێ کرد. -
بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییانەی لە ٧٤ شار دەبەسترێن
"پلاتفۆرمی ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" سبەی لە ٧٤ شار بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەستێت، بۆ ئەو مەبەستە بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون. -
خەلیل غەزەلی: پێویستە هەر تاکێکی کورد لەپێناو ئازادی ئۆجالاندا هەنگاو بنێت
رۆژنامەوان خەلیل غەزەلی باس لەوەدەکات گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خراپترین جۆری پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و داواش دەکات هەموو تاکێکی کورد لە چوارچێوەی کەمپینی ''ئازادی بۆ ئۆجالان'' دا بە یەکدەنگی و یەکگرتوویی هەنگاو بنێن. -
یەجەوەکە لە مێرسین دژی داردەست و ھاوکارەکان چالاکی ئەنجام دا
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و بەرپەرچدانەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، دوو چالاکیمان لە دژی داردەست و ھاوکارەکان لە مێرسین ئەنجامدا. -
پیلانگێڕیی ٩ تشرینی یەکەم لە ئەلەگیاز شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە ئەلەگیاز، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزارکرد. -
ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی کورد: دژی داگیرکاری و خیانەت بێنە گۆڕەپانەکان
ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی کورد ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان و خیانەتی پەدەکە و گوتیان: "پێویستە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و هەموو کەسێک دژی هێرشەکانی داگیرکاری و خیانەتی پەدەکە، بێنە گۆڕەپانەکان و خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکەن". -
لە کادیکۆ گۆشەگیری شەرمەزارکرا: هەزار سڵاو لە ئیمراڵی
لە شەقامەکانی کادیکۆ، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا و پەیامی "هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" درا. -
ئایدەنیز: پێویستە تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیری تێکۆشان بکەین
هاوسەرۆکی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز، گوتی: "تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیری پێویستە تێبکۆشین"، تیشکی خستە سەر هێرشە داگیرکارییەکان و گوتی، دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕ دەکات. -
هەبەدەهە: بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان پیلانگێڕی بەتەواوەتی شکست دەهێنێت
هەبەدەهە بەبۆنەی ٢٥مین ساڵوەگەڕی پیلانگێری نێونەتەوەیی ڕاگەیاندروێکی بڵاو کردەوە و وتی:" پیلانگێری نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم، بە ئازاد بوونی عەبدوڵا ئۆجالان بەتەواوەتی لەناو دەچێت". -
پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم لە شارەکانی ئەوروپا شەرمەزارکرا
دژی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم، لە دەیانی ناوەندی ئەوروپا، چالاکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو. -
تەجەشە و تێکۆژن: ئەمڕۆ ڕۆژی پاراستنی ڕۆژئاوایە
تەجەشە و تێکۆژن بانگەواز لە کوردان و دۆستەکانیان دەکەن، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بڕژێنە گۆڕەپانەکان، دەڵێن: "ئەمڕۆ ڕۆژی پاراستنی ڕۆژئاوایە". -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی محەمەد خالید ئۆراڵ سەربە هەبەدەهە لە سەروبەندی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ئەدەنە چالاکییان ئەنجامدا. -
چالاکییەکان لە ئەوروپا: دژی تاوانی قڕکردن بوەستنەوە
کوردستانیان لە چەندین شاری ئەوروپا، دژی هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
لە لەندەن دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان کرا
ئەمڕۆ لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دژی هێرشەکانی ڕژێمی تورکیا بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆپێشاندان ئەنجام درا.