ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە لەندەن پرێس کۆنفرانسی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەستی پێ کرد
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی جڤاکی ئازاد لە لەندەن، پرێس کۆنفرانسی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەستی پێ کرد. -
لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک لە هێلسنکی چالاکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو
دۆستانی گەلی کورد لە شاری هێلسنکی فیشەکی ڕەنگاوڕەنگیان بەسەر باڵیۆزخانەی تورکیا تەقاندەوە و هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر کوردستان شەرمەزار کرد. -
زیندانی نەخۆش جەمال تانهان ئیفلیج بوو
زیندانی نەخۆش جەمال تانهان کە لە نەخۆشخانەی حکومی بۆلو چارەسەر دەکرا، تووشی ئیفلیجی بوو. -
کۆنفرانسی جیهانی گەنجان لە پاریس بەڕێوەدەچێت
دوای ئامەد و کۆبانێ کۆنفرانسی نێونەتەوەیی گەنجان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت. بڕیارە زیاتر لە 60 ڕێکخستنی گەنجان و زیاتر لە 300 چالاکوان لە هەر چوار لای جیهانەوە بەشداری کۆنفرانسەکە بن کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت. -
پارێزەران بۆ چوونە ئیمرالی داواکاریان پێشکەشکرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی سێ ساڵە نەیانتوانیوە زانیاری لە موکیلەکەیان وەربگرن، داواکارییەکی نوێیان پێشکەشکرد. -
دەمیر: ئۆپۆزسیۆنیش وەک دەسەڵاتدار دووڕووە
هاو وتەبێژی حەدەکە ئەسەنگول دەمیر، ڕایگەیاند، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە تورکیا پاڵپشتی هێرشی حکومەتن بۆ سەر ڕۆژئاوا و وتی:"هەم حکومەت و هەم ئۆپۆزسیۆن بە شێوەیەکی دووڕوویانە سیاسەت بەڕێوەدەبەن." -
پەدەکە دیسان لە سەر تاوان گیرا.. 'بوونی هێزی تورکی لە قەرەچوخ لەگومان دەرچووە'
دەرکەوت لە پێکدادانەکەی ئەمدواییەی نێوان پەدەکە و سوپای عێراق لە قەرەچوخ، ئەندامێکی میتیش کە بەرگی چەکدارانی پەدەکەی لەبەردا بووە کوژراوە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت: 'بوونی هێزی تورکی لە قەرەچوخ لەگومان دەرچووە'. -
چالاکیەکانی دانانی خێوەت بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە
لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد لە ١٠ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کردووە، لە چەندین وڵاتی ئەوروپا خێوەت دانرا. -
بێریتان لە ئیزمیر بەبیر هێنرایەوە
گەریلای پەکەکە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە ساڵوەگەڕی ٣١ ساڵەی شەهیدبوونیدا لە ئەزمیر بەبیر هێنرایەوە. -
لەبەردەم پەرلەمانی ئەڵمانیا خێوەت دانرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەبەردەم بینای مەجلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ خێوەت دانرا. -
زیندانی نەخۆش تانهان گواسترایەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە
زیندانی نەخۆش، جەمال تانهان، کە لە بەندیخانەی جۆری F لە بۆلو ڕاگیراوە، بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە گواستراوەتەوە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی دەوڵەتی بۆلو. -
لە باخچەکانی حەوسەڵ نەمامی "ئاشتی" چێنرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" نەمامی "ئاشتی" لە دژی شەڕ چێندرا. -
لە چەندین وڵات بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد خێوەت دانرا
لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد کە لە ١٠ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کردووە، لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک و دانهاگ و فرانکفۆرت چالاکی دانانی خێوەت بەڕێوەچوو. -
شەهید بێریتان لە ئەرمەنستان یادی کرایەوە
لە ئەرمەنستان، یەکێتی ژنانی ئازاد بە کۆبوونەوەیەک یادی گەریلای پەکەکە بێریتان (گوڵناز کاراتاش)یان کردەوە. -
بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرا
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان به موەكیلەكەیان بكەوێت، داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد. -
لە ستۆکهۆڵم چالاکیی دانانی خێوەت بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەستی پێ کرد
لە ستۆکهۆڵم لەپێناو سەرنجڕاکێشان بۆ سەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکی دانانی خێوەت بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەستی پێ کرد. -
"ئازادی چاند و هونەر بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێکدێت"
تەڤ-چاندی ئەوروپا و کەوانی زێڕینی ئەوروپا بە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایانگەیاند، بە هەموو هێزی خۆیانەوە پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد دەکەن. -
باقرخان: سەرلەنوێ خۆمان رێکدەخەینەوە
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ تونجەر باقرخان بەر لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی پارتەکەیان لێدوانیدا و وتی: "سەرلەنوێ خۆمان رێکدەخەینەوە و رێکخستنەکانی شار و ناوچەکانمان بەهێزتر دەکەیەنەوە". -
دوو بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە دەستگیرکران
لە میانی ھەڵکوتانە سەر ماڵان لە تەکیرداغ، پۆلیسی تورک دوو بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپەی دەستبەسەر کرد. -
ئەندامی ئەنجومەنی دەبەپە عەلی گوڵتەپە دەستگیرکرا
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە ئیستەنبوڵ ئەندامی ئەنجومەنی دەبەپە عەلی گوڵتەپە دەستبەسەرکرا. -
کاپوتۆ: دەبێت ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوبکرێنەوە
رۆژنامەوان و نوسەر جیۆڤانی کاپوتۆ سەرنجی راکێشا بۆ سەر گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتیشی، دەبێت هەوڵ بخرێتەگەڕ بۆ زیاتر بڵاوکردنەوەی ئەندێشەکانی. -
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە ئەوروپا یادکرانەوە
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شارەکانی ئەوروپا یادکرانەوە. دووپاتکرایەوە، تێکۆشانی ژنانی کورد میراتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم. -
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە مارسیلیا و پاریس و برێمەن یادکرانەوە
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شاری مارسیلیا و پاریس و برێمەن یادکرانەوە. -
گۆڤەندی ئەوروپا بەشداری فێستیڤاڵی سەمای گەلی نێونەتەوەیی بوو
گۆڤەندی ئەوروپا بە ناوی کوردستانەوە بەشداری لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سەمای گەل کرد. -
هێزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی هێرشەکانی سەر غەززەیان شەرمەزار کرد
هێزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی لە ئیستەنبوڵ هێرشەکانی سەر غەززەیا شەرمەزار کرد.