ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
"تاوەکو گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، پرسەکانی گەلی کورد چارەسەر نابن"
پەرلەمانتاری هەدەپ لە شەرناخ، نەورۆز ئویساڵ، گوتی: "بەڕێز ئۆجالان ٢٤ ساڵە لە دژی ئەم سیستەمە تێدەکۆشێت. پێویستە هەمووان بەرامبەر پرسی گۆشەگیری هۆشیار بن. تاوەکو گۆشگیری کۆتایی نەیەت، پرسەکانی گەلی کورد چارەسەر نابن". -
تۆلای هاتیمۆگولاری: ئێستا کاتی ڕێکخستن بوونە
تۆلای هاتیمۆگولاری، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ دەستنیشانی کرد، ژنان دەتوانن شەڕ و هێرشی داگیرکاری ڕابگرن و وتی، "ئێستا کاتی یەکگرتن، ڕێکخستن و هەنگاونانە بەرەو پێشەوە. ئێمە دەبێت دەرگا بە دەرگا، شەقام بە شەقام، گەڕەک بە گەڕەک خۆمان بەرێکخستن بکەین". -
'گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان سزادانی گەلی کوردە'
چالاکوان و پاڕێزەر پاولا مارتین پۆنز وتی، گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی سزادانی گەلی کوردە. -
گۆشەگیری و هێرشەکانی داگیرکاری شەرمەزارکران
لە شارەکانی لیماسۆل و هیلدسهایم، کوردستانی و دۆستەکانیان گۆشەگیری و هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد، گوتیان: "ئێمە لە هەموو لایەکی جیهانەوە و لە چوار پارچەی کوردستانەوە خاوەندارێتی لە گەلەکەمان و دۆزی گەلەکەمان دەکەین". -
ژنان لە دوسلدۆرف کۆبوونەوە: کاتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە
لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا، لە کۆڕبەندی "ئازادی سەردەکەوێت"، گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵمەتی ئازادیی، تیۆری وهەنگاوە کردارییەکان سەبارەت بە ئازادیی ژنان تاوتوێ کران. -
پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی دایکانی شەممە، ٢٦ کەس دەستبەسەر کران
پۆلیس جارێکی تر هێرشی کردە سەر چالاکی دایکانی کە دەیانویست بچن بەرەو گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای، ٢٦ کەس دەستبەسەر کران. -
ئیبراهیم عەلیپوور: هێزە پیلانگێرەکان کاریگەری هزری ئۆجالان دەبینن بۆیە گۆشەگیرییان کردووە
سیاسەتمەدار و چالاکوانی چەپی کورد ئیبراهیم عەلیپوور باس لەوەدەکات ئەندێشە و بیرکردنەوەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیواری زیندانی ئیمراڵییان تێکشکاندووە و ئەمری ئەندێشەکانی بوون بە جیهانی. -
سزایەکی نوێی 'دیسپلین' بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵادا سەپێندرا
زانرا سزای نوێی 'دیسپلین' بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، کە ماوەی سێ ساڵە زانیاری لە بارەیەوە بەردەست نییە. -
ئەدەگەبە بەشداری لە "هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کرد
یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، بەشداری دەکات لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد. -
هەبەدەهە: هیچ جیاوازییەک لە نێوان ڕژێمەکەی ئەردۆغان و حکومەتەکەی نەتانیاهۆدا نییە
کۆمیتەی بەڕێوبەری هەبەدەهە ڕایگەیاند، "هیچ جیاوازییەک لە نێوان ڕژێمی داگیرکەری ئەردۆغان و حکومەتی نەتانیاهۆدا نییە" و دەستنیشانی کرد کە گەلی فەڵەستین، ڕۆژئاوا و هەموو گەلانی بن دەست سەردەکەون. -
بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرا
بنەماڵەکانی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد. -
ئویسال: بە زەوتکردنی مافی هیوا دەیانەوێت بەر بە ئازادی کورد بگرن
پەرلەمانتاری هەدەپ نەورۆز ئوسیال ئاسلان سەرنجی بۆ سەر بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی مافی هیوا بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راکێشا و وتی، دەوڵەتی تورک بە زەوتکردنی ئەو مافە، ئازادی گەلی کورد دەکاتە ئامانج. -
یەجەوەکە لە ئەدەنە چالاکی ئەنجامدا و هۆشداری دایە دەوڵەت
یەجەوەکە لەسەر رێگەی ئەدەنە-تارسوس بارهەڵگرێکی سوتاند کە کەلوپەلی بۆ بنکەسەربازییەکان لە کوردستان دەگواستەوە. هەروەها هۆشداریدا بە دەوڵەتی تورک کە بەرپەرچی هەموو هێرشەکانی بدەنەوە. -
حکومەتی ئەڵمانیا: هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قبووڵ ناکرێن
وەزیری داد، مارکۆ بوشمان لەسەر ناوی حکومەتی ئەڵمانیا باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا کرد و گوتی: "ئەم هێرشانە لەڕووی مرۆییەوە یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکەن، مایەی قبووڵکردن نین". -
لە کاسێل دژی هێرشە داگیرکارییەکان ستاند دانرا
لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە تاوانی شەڕی دەوڵەتی تورک دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ستاند دانرا. -
پلاتفۆرمی باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا بەشداری "هەڵمەتی ئازادی" کرد
پلاتفۆرمی ئایین و باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، بەشدار دەبێت لە هەڵمەتی جیهانی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد کە ١٠ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کرد. -
سیاسەتەکانی شەڕ و داگیرکاری شەرمەزارکران
هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و فەڵەستین لە چەندین شار شەرمەزار کران. -
پ.د. کۆرادی: عەبدوڵا ئۆجالان رۆڵی گەورەی لە تێکۆشانی ئازادیدا هەبووە
لە زانکۆی کالابریا پ.د. لاورا ماریا کۆرادی رایگەیاند، کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شرۆڤەکانی لەسەر دەوڵەت و باوکسالاری رۆڵی گەورەی لە تێکۆشانی ئازادی لە سەرتاسەری جیهاندا هەبووە. -
جەمال حاجی: رۆژنامەنووسان لە تێکشکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵیدا رۆڵی گرنگیان هەیە
جەمال جاجی چالاکوانی کورد باس لەوە دەکات، کە نابێت کەس بەرامبەر گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێدەنگ بێت و جەختیش لە رۆڵی رۆژنامەنووسان دەکاتەوە لە تێکشکاندنی گۆشەگیری لە ئیمراڵی. -
پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان به موەكیلەكەیان بكەوێت، سەردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد. -
پارێزەر ساریجا: عەبدوڵا ئۆجالان لە ژێر مەترسی هەموو جۆرە کردەوەیەکی خراپدایە
پارێزەر رێزان ساریجا رایگەیاند، شێوازی سزادان لە ئیمراڵی دەبێت وەک هێرشێک لەسەر ئەندێشە، وتە و داهێنەری هەڵبسەنگێندرێت. -
گەنجان بە چالاکی سڵاویان لە هەڵمەتی ئازادی کرد
گەنجانی کورد بە چالاکییەکانیان لە لە هامبۆرگ و پاریس دووپاتیان کردەوە، هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەڕێوەدەبەن. -
هێرشەکانی داگیرکاری لە دۆرتموند شەرمەزارکرا
بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ڕۆزەرین، هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دۆرتموند شەرمەزار کرا. -
لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان سڵاو لە هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم کرا
لە شاری ژنێڤ لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان، سڵاوکرا لەو چالاکییەی لە ١٠ ی تشرینی یەکەم بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد. -
تەڤگەرەکانی گەنجانی ئەوروپا بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەکەن
تەڤگەرەکانی گەنجانی ئەوروپا لە بازل، بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی دەکەنەوە، بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەکەن.