ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
پارێزەران بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار داوایان بەرزکردەوە
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیان کە لە ژێر گۆشەگیری رەهادان، داواکارییان بەرزکردەوە. -
مەسرور بارزانی سەردانی ئەنقەرەی کرد
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بەمەبەستی دیدار لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی ئەنقەرەی کرد. -
هون: لە زیندانەکان تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز یڵماز هون رایگەیاند، گۆشەگیری و سیاسەتی دژی زیندانیانی نەخۆش تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. -
دادگای باڵای دەستووری داخوازی بلۆککردنی هەژمارەکانی هەدەپە ڕەتدەکاتەوە
دادگای باڵای دەستووری داخوازییەکەی داواکاری گشتی دادگای باڵای ڕەتکردەوە پەیوەست بە بلۆککردنی هەژمارەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە). -
"دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم لەبەرچاوی خەڵک و لە ڕوانگەی یاساییشەوە شەرعیەتی خۆیان لەدەستداوە"
پێگەی (الفکرة) لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایدەگەینێت: "لە دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەک تەنها لەبەرچاوی خەڵک بەڵکو لە ڕوانگەی یاساییشەوە شەرعیەتی خۆیان لەدەستداوە". -
سودانی بۆ پلاسخارت: عێراق كراوهیه بهرووی رێگهچارەکان بۆ چارهسهركردنی قهیرانهكان
سهرۆك وهزیرانی عێراق بۆ جنین پلاسخارت: "عێراق كراوهیه بهرووی ئهو رێگهچارانهی كه نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ چارهسهركردنی تهنگژه و قهیرانهكان و رووبهڕووبوونهوهی ئاستهنگه ئابووری و ژینگهییهكان دهیخاتهڕوو". -
هادی عامری، بڕیارەکانی تایبەت بە بەعەرەب کردنی کەرکوکی هەڵوەشاندەوە
لەلایەن لیژنەى جێبەجێکردنى ماددەى ١٤٠ەوە بڕیار لەبارەى داگیرکردنى زەوى جووتیارانى کورد لەلایەن عەرەبى هاوردەوە دەرکرا و تەواوى ئەو بڕیارانەى لەلایەن حیزبى بەعسەوە دراون هەڵدەوەشێنرێتەوە. -
"عێراق پێگهی بههێزه و له پرسی ههناردهی نهوت سازش بۆ تورکیا ناکات"
ڕۆژنامهی ئەلعەرەب چاپی لهندهن دەڵێت: "عێراق پێگهی بههێزه و پێناچێت له پرسی ههناردهی نهوتی ههرێمی کوردستان هیچ سازشێك بۆ وهفده توركییهكه بكات". -
پۆلیسی 'داگیرکەر' سکاڵای لەسەر پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز تۆمار کرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش بە پاساوی ئەوەی پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی ئیستەنبوڵ ئۆزگول ساکی پۆلیسەکانی وەک 'داگیرکەر' پێناسەر کردووە، سکاڵای لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمار کرد. -
دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات سیستمی گۆشەگیری فراوان و هەمیشەیی بکات
حکومەتی تورک دەیەوێت لە رێگەی جۆری نوێی زیندانەکان سیستمی گۆشەگیری فراوان و هەمیشەیی بکات. -
ئەو دەرمانخانە مەیدانیانەی دوای بوومەلەرزە کرانەوە، دادەخرێن
لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا ٤٤ کارمەندی دەرمانخانە گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ دەرمانخانەش رووخان، هەربۆیە دەرمانخانەی کاتی یان مەیدانی کرانەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پاڵپشتی ناکرێن ئەوانیش رووبەڕووی داخستنن. -
کەسکین: هێشتا لە پلانی چاکسازی ساڵی ١٩٢٥ دەژین و هیچ نەگۆڕاوە
هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ÎHD، ئەرەن کەسکین لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی ئەستەنبوڵ گوتی: "پەیوەست بە پرسی کورد و کوردستان هێشتاش لە پلانە چاکسازییەکانی ڕۆژهەڵاتی ساڵی ١٩٢٥ دەژین و هیچ نەگۆڕاوە". -
هێرشکەرانی سەر ڕۆژنامەنوس سینان ئایگوڵ دەستگیرکران
ڕۆژنامەنوس سینان ئایگوڵ هەواڵێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گەندەڵی شارەوانی ئاکەپە و فرۆشتنی زەوی، پۆلیس پاسەوانی سەرۆکی شارەوانی بەناوی یوجال بایسال و پۆلیسێکیان بەناوی ئەنگین کاپلان دەستگیرکرد کە هێرشیان کردە سەر سینان ئایگوڵ. -
تەڤدەم: هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر نەخۆشخانەی تەل ڕەفعەت تاوان و کۆمەڵکوژییەکی نوێیە
تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) دووپاتی کردەوە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی تەل ڕەفعەت لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، تاوان و کۆمەڵکوژییەکی نوێیە، داوا لە هەموو گەلانی هەرێمەکە دەکات پشتیوانی بەرخۆدانی کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا بکەن. -
لە ئەسینا یادی ئاراسان بەرزڕاگیرا
حسێن ئاراسان کە لە ٩ی حوزەیران لە سلێمانی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا شەهیدبوو، لە لەمپی لاڤریۆی ئەسینا بە مەراسیمێک یادی بەرزڕاگیرا. -
پۆلیسی تورک دایکانی شەممە و چەند پەرلەمانتارێک گەمارۆدەدات
کاتێک دایکانی شەممە و هاوسەرۆکی گشتی پەروین بوڵدان و پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز و پارتی کرێکارانی تورکیا گەیشتنە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای، لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران و چەند کەسێک دەستگیرکران. -
هێرشەکانی سەر رۆژئاوا لە بەرلین شەرمەزار کران
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بەرلین شەرمەزار کران. -
لە کۆبانێ زیاتر لە ٣٠ هێکتار زەوی گەنم سوتا
لە کۆبانێ دەوروبەری ٣٠ هێکتاری زەوی گەنم سوتا. -
لە حەسەکە دوو چەتەی داعش دەستگیرکران
یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر (YAT) بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری کوردستان (CTG) و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەڵەوتی، توانیان دوو چەتەی داعش دەستگیر بکەن، کە ئەندام و چەکیان دەگواستەوە. -
پارێزەران بۆ سەردانیکردنی ئیمراڵی داواکاری پێشکەش دەکەن
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیداری موەکیلەکەیان داواکاریان پێشکەش کرد، کە لە زیندانی دورگەی ئیمراڵی لەژێر گۆشەگیرییەکی توندە. -
چەتەکانی داگیرکەر مناڵێک دەکوژن
شارۆچکەی سلوکی داگیرکراو گرژییەکی ئەمنی بەخۆوە دەبینێت پاش کوشتنی مناڵێ لەسەر دەستی بازرگانانی جەستەی مرۆڤ سەر بە چەتەکانی داگیرکەری تورک. -
ئەڵمانیا 'چاکە' بەرامبەر بە چەتەکانی ئەردۆغان ئەنجام دەدات
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند کە گروپە نەتەوەپەرستە توندڕەوەکانی تورک قەدەغە ناکەن. پەرلەمانتاری پارتی چەپ کلارا بونگێر لەو بارەوە رایگەیاند، "بۆ قەدەغەیەکی لەم جۆرە پێویستە چی تر رووبدات؟" و بەم جۆرە ناڕەزایەتی دەربڕی. -
"گۆشەگیریی ئیمراڵی وڵات تاریک دەکات"
کۆنفرانسەکەی پەرلەمانی ئەوروپی دووپاتی کردەوە، کارە نایاساییەکان لە ئیمراڵی بە هەموو وڵاتدا تەشەنەی کردووە، جەخت کرایەوە لەوەی "گۆشەگیری وڵاتەکە تاریک دەکات". -
ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەلکێ گەیشتە ١٢ کەس
ژمارەی دەستگیرکراوانی شارۆچکەی ئەلکێ لە شەرناخ گەیشتە ١٢ کەس. -
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت هەرێمەکە چۆڵ بکات و داعش زیندوو بکاتەوە"
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فورات ڕایدەگەیەنێت، داگیرکەری تورک دەیەوێت لەڕێگەی خوڵقاندنی پشێوییەوە هەرێمەکە چۆڵ بکات و داعش زیندووبکاتەوە.