کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە مێردین تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کرا: ٣ کەس کوژران و ٢ کەسیش برینداربوون
لە سەر رێگەی ئیپەک تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی عێراق کرا، لە ئەنجامدا ٣ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە ژیانیان لەدەستدا و ٢ کەسی دیکە برینداربوون. -
تەرمی پڵنگ قۆسەر گەریلای هەپەگە دوای ٤ مانگ بەخاکسپێردرا
گەریلای هەپەگە پڵنگ قۆسەر (ئەمروڵا تونجەر) کە لە ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٢ لە بەستا شەهیدبوو، لە سەرێکانی بەخاکسپێردرا. -
ئەو زیندانیانەی پشکنینی پزیشکی بە کەلەپەچەکراوی رەتدەکەنەوە چارەسەریان بۆ ناکرێت
زیندانییەک بە ناوی سینان چەلیک باسی لەوەکرد کە لەبەر ئەوەی پشکنینیان بە کەلەپچەکراوی و پشکنینی ناودەمیان رەتکردووەتەوە، چارەسەری پزیشکییان بۆ ناکرێت. -
بومەلەرزە لە سەر سنوری باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان: لانیکەم ١٢٠ کەس برینداربوون-نوێکرایەوە
لەسەر سنوری باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان بومەلەرزە روویدا، لانیکەم ١٢٠کەس برینداربوون. -
هەدەپەییەکان لە گوندەکانی ئێلیح لەگەڵ گەل کۆبوونەوە: کاردانەوەیان بەرامبەر بە گۆشەگیری نیشاندا
هەدەپییەکان لە گوندەکانی ئێلیح لەگەڵ گەل کۆبوونەوە. لە دیدارەکەدا لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامی گوڕدان بە تێکۆشان درا. -
لە زاپ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە چالاکییەکان لە نزیک گوندەکانی چەمچۆ و سیدا لە گۆڕەپانی زاپ ئەوەندەی یەکلابووەتەوە ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون. -
ئێشکگری بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامە
ئێشکگری بنەماڵەی شەنیاشار کە ئەندامانی بنەماڵەکایان لە لایەن ئاکەپەییەکانەوە کوژرابوون، بەردەوامە. -
چەتەکانی داعش ٢ پۆلیسیان کوشت
چەتەکانی داعش لە ناوچەی جەبەلی کەرکوک دوو پۆلیسی عێراقییان کوشت. -
دایکی میر پەروەر لە تەنیشت گۆڕی کوڕەکەیدا بەخاک سپێردرا
فیلیز ئایدین دایکی میر پەروەر لە گۆڕستانی ئەوران لە تەنیشت گۆڕی کوڕە شەهیدەکەیدا بەخاک سپێردرا. -
کەجەکە پەیامێکی بۆ چالاکییەکەی محەمەد ئاکار بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ محەمەد ئاکار، کە لە ئامەد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا ڕایگەیاند، ئێمە خاوەنداری لە یاد و بیری شەهیدان دەکەین و داوایکرد چیتر چالاکیی خۆسوتاندن ئەنجام نەدرێت. -
تەرمی محەمەد ئاکار، کە بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی ئاگری لە جەستەی بەردا بەخاک سپێردرا
تەرمی محەمەد ئاکار، کە بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا بوو، لە ئامەد بەخاک سپێردرا. -
ئیشکگری پەرلەمانتارانی هەدەپە لەدژی گۆشەگیری بەردەوامە
چالاکی ئیشکگری دادپەروەری پەرلەمانتارانی هەدەپە لەدژی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ١٩ رۆژە بەردەوامە. -
دایکی میر پەروەر کۆچی دوایی کرد
فیلیز ئایدن دایکی هونەرمەند میر پەروەر کە لە هێرشی پاریسدا شەهید ببوو، لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. تەژەکە – فە پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و وتی، " هاواری دایە فیلیز ئەمانەتی ژنانی کوردە." -
دەقی نامەکەی ئاکار کە بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و شەهید بوو
محەمەد ئاکار کە دوێنێ بەهۆی گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالانەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و شەهید بوو، لە نامەیەکدس دەڵێتم هیوادارە ئەم چالاکیەی ببێتە هۆی ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان. -
کەجەدەکە – ئە: ئاکەپە فەرمانی کوشتنی کورد و ئۆپۆزسیۆنی لە ئەڵمانیا داوە
کەجەدەکە – ئە رایگەیاند، دەسەڵاتی فاشیستی ئەکەپە فەرمانی کوشتنی کورد و ئۆپۆزسیۆنی لە ئەڵمانیا داوە. -
لە جزیر هەڵکوتانە سەر ماڵان: ٣ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە جزیر هەڵیانکوتایە سەرماڵان و ٣ کەسیان دەستگیرکرد. -
محەمەد ئاکار کە لەدژی گۆشەگیری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، شەهید بوو
محەمەد ئاکار کە لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، شەهید بوو. -
داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە هێرشیان ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر سەنگەرەکانی بەرخودانی لە چەمچۆ و سیدا ٢١ جار بە چەکی کیمیایی، ٢ جاریش بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کرد. -
هەپەگە: شەهیدانی پێشەنگی گیانبازی ژنانن
هەپەگە ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی زاپ مەلسا موش و گەریلا گۆڤەند و نودای بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند، "پێشەنگانی فیداییمان هاورێ مەلسا، گۆڤەند و نودا بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە، کە لە زاپ بوونە هێمای بە سوپابوونی ژنانمان". -
هاوڵاتییەک لە ئامەد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
گەنجێک لە ناوچەی سووری ئامەد خۆی سوتاند. ئەو گەنجە، کە بە سەختی بریندارببوو، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. -
دایکانی ئاشتی بەشداریان لە رێورەسمی یادکردنەوەی هۆگر دەلیل گەریلای یەرەکەدا کرد
دایکانی ئاشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریان لە رێورەسمی یادکردنەوەی هۆگر دەلیل گەریلای یەرەکەدا کرد و پەیامی هاوسۆزی و بەرزکردنەوەی تێکۆشانیان بڵاوکردەوە. -
لە بەردەم باخی گشتی رانیە وێنەی شەهیدانی پاریس نمایش کران
لە دەهەمین ساڵیادی یەکەمین کۆمەڵکوژی پاریس ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ڕانیە وێنەی شەهیدانی هەردوو کۆمەڵکوژیەکەی پاریس نمایش کران. -
حەسەن جودی: لە باشوری کوردستان بە سێ ئاراستە شەڕی تایبەت بەڕێوە دەچێت
لە شاری سلێمانی سیمنیارێک بۆ نوسەر و رۆژنامەنووس حەسەن جودی لە بارەی شەری تایبەت و مەترسیەکانی لەسەر کۆمەڵگا بەڕێوەچوو تیایدا ئاماژەی بەوەکرد لە ئێستا لە هەریمی کوردستان بە سێ ڕێگە شەڕی تایبەت بەڕێوە دەچێت. -
لە مەخمور چالاکی دژی گۆشەگیری بەردەوامە
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور چالاکی ئیشکگری دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە. -
کۆمیتەی رێپێوانی درێژمەودا: لە دەوری رێبەر ئاپۆ کۆبینەوە
کۆمیتەی ئامادەکاری رێپێوانی درێژمەودا بانگەوازی لە گەنجان هەمووان کرد کە بەشداری لە رێپێوانی درێژمەودا بکەن و وتی، " بانگەوازی دەکەین کە رێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن و ئیرادەی رێبەر ئاپۆ بە یەکدەنگ بەرز بکەنەوە."