کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
یەپەسە – ژن لە ئامەد لە داگیرکەرانیدا
یەکینەی تۆڵەی ڕۆزەرین جوودی یەپەسە – ژن لە ئامەد لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس و قەیوم چالاکی ئەنجامدا. -
بایک: تاوەکو رێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت چارەسەری بەدی نایەت -١٧
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، تاوەکو عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، کورد نابێتە خاوەن ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و راشیگەیاند، "نیشانەى گۆڕینی عەقڵییەت لە کێشەی کورددا، ئازادیی رێبەر ئاپۆیە". -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین هێرشی کردە سەر گۆڕستانەکان
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین هێرشیان کردە سەر گۆڕستانەکان. -
لە وان کەسێک لەلایەن سەربازانی ئێرانەوە کوژرا
لە وان کەسێک بەناوی شەفیق باگا لە لایەن سەربازانی ئێرانەوە کوژراوە. -
ئیهەدە: راستییەکان لەبارەى رووداوەکانی ٦-٨ تشرینی یەکەمەوە ئاشکرا نەبوون
لقی ئامەدی کۆمەڵەى مافانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە بارەی چالاکییەکانی رۆژانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم رایگەیاند راستییەکان لەبارەى ئەو رووداوانەوە ئاشکرا نەبوون. -
لە مێردین بڕیاری زیندانیکردن بەسەر ٣ کەسدا سەپێنرا
لەو ١٣ کەسەی لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە مێردین دەستگیرکران، سزای زیندانیکردن بەسەر ٣ کەسیاندا سەپێنرا. -
هێزە ئەمنییەکانی تورک رێگا نادەن پارێزەران چاویان بە رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان بکەوێت
لە دوای ئەوەى لە شاری وان ٤ رۆژنامەنووس و پەیامنێر دەستگیرکران، هێزە ئەمنییەکان رایانگەیاندووە، تاوەکو ٢٤ کاتژمێر رێگا بە پارێزەران نادرێت سەردانیان بکەن و چاویان پێیان بکەوێت. -
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی رۆژنامەنووسانی لقی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لە وان
لەبەر ئەوەى رۆژنامەنووسانی لقی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لە وان لە راپۆرتەکانیاندا سەلماندبوویان، کە سەروەت تورگوت و عوسمان شیبان لە کۆپتەرهەڵدراونەتە خوارەوە، پۆلیس هەڵیکوتایە سەریان و ٤ رۆژنامەنووسی دەستگیرکرد. -
تەرمی گەریلای هەپەگە ئەنگین چەتین لە نسێبین بە خاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە ئەنگین چەتین (ئەرداڵ نیشتمان)، کە لە شەڕێکدا لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٠ لە ناوچەى بەدلیس شەهید بوو بوو، لە نسێبینی مێردین لەلایەن سەدان کەسەوە بە دەم هەلەهەلەوە بە خاکسپێردرا. -
مەسرور بارزانی پەرلەمانی کوردستانی کردە گۆڕەپانی بەرگریکردن لە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک
مەسرور بارزانی، لە میانی وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران سەبارەت بە بۆردوومان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە سنووری هەرێمی کوردستان، پاساوی بۆ دەوڵەتی تورک هێنایەوە و داگیرکاریی و بۆردوومانەکانی وەک مافێکی دەوڵەتی تورک ناوبرد. -
یەکینەکانی تۆڵە لە ئامەد و ئێلح چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵە لە ئامەد و ئێلح چالاکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کە بەرخۆدانیان سەردەکەوێت. -
هەپەگە یادی شەهیدانی ئامانۆسی کردەوە
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە مانگی ئابدا لە ناوچەی هاسای شاری هاتای لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوون. -
کەرکوک، سیمینارێکی تایبەت بە هۆشیارکردنەوەی گەنجان بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک لەلایەن گروپی هۆشیاری گەنجانەوە سیمینارێکی تایبەت سەبارەت بەهۆشیارکردنەوە گەنجان سازکرا. -
ناسنامەی شەهیدێکی دێرزۆر ئاشکرا کرا
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی دێرزۆر ناسنامەی شەهیدێکیان ئاشکرا کرد. -
ڤیدیۆیەکی تری چالاکیی هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە شاخی دوپشک لە حەفتانین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر کوژران. -
دەنگێکی چیایی؛ ژیان کۆچەر
ژیان کۆچەر بە بڕیار و دڵسۆزیی خۆی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەڤاڵەکانی خۆی دروستکردووە. ژیان کۆچەر رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەشداری ریزەکانی ئازادی بووە. -
سوپای تورکی داگیرکەر ئاگری بەردایە دارستانەکانی لیجەى ئامەد
سوپای تورکی داگیرکەر بە ناوی ئۆپراسیۆنەوە ئاگری بەردایە دارستانەکانی ناوچە شاخاوییەکانی لیجەی ئامەد. -
هانا کۆساڵانی: هەموو شوێنێک لە دوژمن دەکەینە جەنگی حەفتانین
گەریلا هانا کۆساڵانی، کە لە زۆرێک لە ناوچەکاندا شەڕی کردووە، ئێستا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە جەنگی حەفتانیندایە. هانا کە بۆ خۆی و ژنانی تر تێدەکۆشێت وتی، "ئێمە هەموو شوێنێک لە دوژمن دەکەین بە جەنگی حەفتانین". -
لە قەرس بڕیاری زیندانیکردن بۆ ٣ کەس لە دەستگیرکراوانی هەدەپە دەرکرا
لە قەرس ئەو کەسانەى لەگەڵ سیاسەتمەدارانی هەدەپە دەستگیر کرابوون، ٦ کەسیان رەوانەى دادگا کران و دادگاش بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ٣ کەسیان دەرکرد و ٣ کەسی تریشیانی بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرد. -
پەژاک: نابێت گەلەکەمان متمانە بە دەزگاو سەرچاوەکانی شەڕی تایبەتی رژێم بکەن
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە بارەی رووداوەکانی نێوان مەهاباد و سەردەشت راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زانیاریی روون لەباەرى ئەو رووداوانەوە لە بەردەستدا نین و نابێت گەلەکەمان بڕوا بە پڕوپاگەندەکانی رژێم بکەن. -
پیلانگێڕی هەنگاوی یەکەمی پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە بوو -١٦-
ئۆجالان: یەکێک لە هەنگاوە سەرەکیەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە، یەکەم ئۆپەڕاسیۆنی دژی من بوو. ئەجەویت بە بێ هۆکار نەیوت، 'تێنەگەیشتم ئۆجالانیان بۆچی ڕادەستی ئێمە کرد'. -
لە زیندانێکی تورکدا کوردێکی عەفرین بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا
زیندانیەک بەناوی محەمەد ئەمیر لە زیندانی ئەلبیستانی مەڕەش بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا. -
بیلگەن: دەستکەوتەکانی قەرس لە دەست ناچن
ئایهان بیلگەن هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە دەستگیرکراوە و قەیوم لە جێگەی دانراوە وتی، "دەستکەوتەکانی قەرس لەناو ناچن و خاوەنداریکردن لە قەرس بە فیڕۆ ناچێت." -
یەکینەکانی تۆڵە: ٩ی تشرینی یەکەم ڕۆژی تۆڵەیە
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساڤاش ئامەد، شەهید ساکینە جانسز، شەهید باران دەرسیم بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ٩ی تشرینی یەکەم ڕۆژی تۆڵەیە. -
کەرکوک، هاوڵاتیان لەدژی گرانی نرخی کارەبای مۆلیدەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
هاوڵاتیانی شاری کەرکوک لە دژی گرانبوونی نرخی کارەبای مۆلیدەکانی گەڕەک، لەبەردەم پارێزگای شارەکە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.