کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئاکەپە بە پاساوی 'لە شەڕداین' موچەى کرێکارانی شارەوانی نادات
شارەوانى ئاکەپە لە ناوچەى ئەلجەوازی بەدلیس بە پاساوی 'ئێمە لە عێراق و سوریا لە شەڕداین و حکومەت پارەى نییە و قەیرانى ئابووری هەیە' ماوەى ٨ مانگە مووچەى کرێکارانى شارەوانیى ئەو ناوچەیەی نەداوە. -
کۆڵبەرێک لە سەرمادا رەقبویەوە
دوێنێ شەممە ١ی شوبات / ١٢ی رێبەندان کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانى گوندی میشیاو لە سەرشیوی سەقز لە سەرمادا رەقبوویەوە. -
پەکەکە: لە بەرخودانى ساڵی نوێی تێکۆشانماندا گۆشەگیری تێکدەشکێنین
پەکەکە رایگەیاند، لە ساڵی نوێى تێکۆشاندا بەرخودانى ئازادیمان گۆشەگیری تێکدەشکێنێت، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێنێت و کوردستان ئازاد دەکات و تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دیموکراتیک دەکات. -
سەرۆک وەزیری نوێی عێراق دیاریکرا
محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕایگەیاند، کە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕایسپاردووە. -
تەمەللی: لەو جێگایەی گۆشەگیری هەبێت، دادپەروەری نییە
سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، ئێستا کاتی هاوپەیمانی دیموکراسیە. پێویستە ئەردۆغان فرێبدرێتە زبڵدانی مێژووەوە. -
رێپێوانەکەی ساکسۆنیا و بەرلین دەستی پێکرد
لە دژی پلانگێری ١٥ی شوبات، رێپێوانە سێ رۆژییەکەی شاری ساکسۆنیای خواروو و بەرلین دەستی پێکرد. -
پارتی ئازادی ژنانی کوردستان شەهید ڤیان جافی بەبیر هێنایەوە
پارتی ئازادی ژنانی کوردستان-پاژک لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، ڤیان جافی بەبیر هێنایەوە و رایگەیاند، هۆکاری چالاکییەکەی هاوڕێمان ڤیان، شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان و هەستیاربوونی دۆست و هاوڕێکانی بوو لە دژی گۆشەگیرییەکە. -
پەروین ئەدوایی بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی ژنانی سنە ڕەوانەکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پەروین ئەدوایی چالاکوانی مەدەنیی کورد بەمەبەستی تێپەڕکردنی ٢ ساڵ سزای بەندکران بۆ ناوەندی پەروەردە و چاکسازی (بەندیخانەی ژنان) ی سنە ڕەوانەکرا. -
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکى پەژاک: کۆماری ئیسلامی لە سێبەری خۆیشی دەترسێت
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکى پارتی ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) رایگەیاند، "خواستى گەلان لە ئێران گۆڕینى رژێم و گۆڕینى دەستوورەکەیەتى". راشیگەیاند، "کۆماری ئیسلامى لە سێبەری خۆیشی دەترسێت". -
پەرتوکەکانی ئوجالان بەسەر خوێندکارانی زانکۆدا دابەش کران
ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە زانکۆی سەید سادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی پەرتوکی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالانیان بە سەر خوێندکاران دابەش کرد. -
ژنانی گەنجی تێکۆشەر ستاندی بایکۆتکردنی کاڵای تورکیان دانا
لە چوارچیوەی کەمپینی بایکۆتدا، رێکخستنی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ستاندێکیان بە مەبەستی بایکۆتکردنی کەل و پەل و کاڵای تورکی دانا. -
لە خارپێت بەفر دەبارێت
لە ناوەندی شاری خارپێت کە ٨ رۆژ بەسەر بومەلەرزەکە دا تێپەڕ دەبێت، بەفر دەبارێت. -
لە ئەنکەرە ٤ کەس دەستگیر کران
لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنێکی لێپرسینەوەدا کە لە لایەن داواکاری گشتی ئەنکەرەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ٤ کەس دەستگیر کران. -
لە هامبورگ رێپێوانێکی ٣ رۆژی دەستی پێکرد
لە شاری هامبورگی ئەلمانیا لە دژی پلانگێری نێودەوڵەتی و هێرشی داگیرکەران، رێپێوانێکی درێژ کە ماوەی سێ رۆژ دەخانێت، دەستی پێکرد. -
هەپەگە: لە خواکورک ٤ سەربازی تورک کوژران
هەپەگە لە هەرێمی خواکورک لەدژی سەربازانی تورک لە گردی شەهید دەرویش چالاکی ئەنجامدا. بە پێی راگەیەنراوی هەپەگە زیاتر لە ٤ سەرباز کوژراون. لە چەلیش هێزەکانی گەریلا چالاکیان ئەنجامدا. -
ئایشە میناز هاوسەرۆکی شارەوانی توشبای دەستگیرکرا
ئایشە میناز هاوسەرۆکی شارەوانی توشبای لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرا. -
تەرمی گەریلای هەپەگە دەمیرباگ دوای ٦ مانگ بەخاکسپێردرا
تەرمی مەحمود دەمیرباگ گەریلای هەپەگە کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە ئەرزینگان لە شەڕدا شەهید بوو، دوای ٦ مانگ ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و بەخاکسپێردرا. -
کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە خیانەتە
گەریلا دکتور ڕۆدی ڕۆژ ڕایگەیاند، لەکاتی خۆسووتاندنی هەڤاڵ ڤیان سۆراندا ئەو لەوێ بووە و دەڵێت، "لە جیاتی ئەوەی کە من ئەو ڕزگار بکەم ئەو ئێمەی ڕزگار کرد و ئێمەی لە خەو هەستاند. -
کاندەمیر: دەوڵەت بە هێرش وڵامی بانگەوازی ئاشتی دەداتەوە
غەریب کاندەمیر هاوسەرۆکی ڕێکخستنی دەبەپەی ئامەد ڕایگەیاند، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان گۆشەگیری سەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و وتی، "دەوڵەت بە هێرشکردن وڵامی بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان بۆ ئاشتی دەداتەوە. -
وان، ئاماری پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ-لقی وان ئاشکرایکرد کە لە وان لە ساڵی ٢٠١٩دا هەزارو ٦٥٧ پێشێلکاری مافی مرۆڤ ئەنجامدراوە. -
پارێزگاری شرناخ ١٥ هەرێمی لە هاوڵاتیانی مەدەنی قەدەغەکرد
پارێزگاری شرناخ ١٥ هەرێمی لە هاوڵاتیانی مەدەنی قەدەغەکرد و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەکو"هەرێمی ئاسایشی تایبەتی کاتی" ڕاگەیاند. -
"تا سەرۆکمان ئازاد نەبێت کۆتایی بە ئێشکگری ئازادی ناهێنین"
ئێشکگری "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە هەشتەمین ساڵیدا لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا بە شێوەیەکی چالاکانە بەردەوامە. یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری ئێشکگرییەکە، بە ناوی زولفو بینگول دەڵێت، تا دوا هەناسە خاوەنداریی لە سەرۆکەکەمان دەکەین. -
هەپەگە یادی گەریلا هەڵگورد مەریوانی کردەوە
هەپەگە یادی گەریلا هەڵگورد مەریوانی کردەوە کە لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ دا لە بەستا شەهید ببوو و ڕایگەیاند، بۆ سەرخستنی میراتی شەهیدان خەبات دەکەن. -
لە ناو سوپای تورکەوە بەرەو شاخە ئازادەکان
زاگرۆس بۆتان کە بە ناچاری چووبو بۆ سەربازی سوپای تورک، بەڵام دواجار رایکرد و خۆی گەیاندە ریزەکانی گەریلا و لە پەیامێکیشدا بۆ گەنجانی باکوری کوردستان دەلێت مەچن بۆ سەربازی دەوڵەتی تورک. -
لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس ژنێکی پەنابەری کورد کوژرا
لە شاری لاڤرۆی یونان لە کۆڵانێکی نزیک لە بنکەیەکی پۆلیس کە وەکو ناوەندێکی داڵدەدانی پەنابەران بەکار دەهێنرێت، ژنێک کوژرا. ئەڤین ئەکرەم عەلی ٣٥ ساڵ کە پەنابەرێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لە لایەن بەهزاد عەلی هاوسەریەوە بە چەقۆ کوژرا.