کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵان له ڕهواندوز كوژرا
تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵان لە شارۆچکەی ڕەواندوزی باشووری كوردستان دۆزرایەوە. پۆلیس ڕایگهیاند، ژنهكه كوژراوه و دەموچاوی شێوێنراوە. -
هاوسهرۆكی شارهوانیی بناری قهندیل: ئهگهر لایهنهكانیش بێدهنگ بن، نابێ گهلی وهڵاتپارێز بێدهنگ بێت
هاوسهرۆكی شارهوانیی بناری قهندیل ئیدانهی هێرشه داگیركارییهكانی دهوڵهتی تورك دهكات و ڕهخنه له بێدهنگیی لایهنهكانی باشووری كوردستان دهگرێت. -
ههپهگه: له مێردین ٢ سهرباز كوژران
ههپهگه ڕایگهیاند، له كۆتایی مانگی ئایاردا ٢ گهریلا له شهڕی دژبه سوپای توركی داگیركهر شههید بوون. -
كاڵكان: هێرش بۆسەرخواکورک فرە لایەنەیە
دوران کاڵکان ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر خواکورک فرە لایەنن. راشیگەیاند، دەوڵەتى تورک دەیەوێت لە عەفرین تاوەکو خواکورک داگیر بکات. کاڵکان هۆشداری و بانگەوازی بۆ هێزە کوردییەکان بڵاوکردەوە. -
گهریلاكانی خواكورك له داگیركهرانیان دا
گهریلاكانی ههپهگه له خواكورك دژی هێزه داگیركهرهكانی توركیا چالاكییهكی دیكهیان ئهنجام دا. -
ههپهگه ناسنامهی ٢ گهریلای شههیدی ڕاگهیاند
ههپهگه ئاشكرای كرد، مانگی نیسان له ئهنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای توركی داگیركهر ٢ گهریلا به ناوهكانی ئاڤزێم جیهان موونزوور و كوردستان دهلیل شههید بوون. -
پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی سەردانى داواکاری گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد. -
هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر سەنگەری شەڕڤانانى یەبەشە لە شەنگال تێکشکێنرا
چەتەکانى داعش سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەری شەڕڤانانی یەبەشە لە مەدیوانی شەنگال. یەبەشە بە توندی بەرەنگاری هێرشەکە بوویەوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوى چەتەکان تەقێنرایەوە و هێرشەکە تێکشکێنرا. -
سهدان دۆنم زهوی له ههولێر سووتا
له ئهنجامی ئاگركهوتنهوه له گوندی سفهیهی سهر به شارۆچكهی خهبات له سنووری پارێزگهی ههولێر سهدان دۆنم دهغڵودانی جووتیاران سووتا. -
بایک: ئامانجی سەرەکی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمە - بەشی دووهەم
جەمیل بایک رایگەیاند، ئامانجی بنەڕەتیی سەردەمی داهاتوو؛ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و بەدیموکراتیکردنی تورکیایە. ئەو دروشمە، کە هەموو هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا بگەیەنێتە یەک 'فاشیزم هەڵدەوەشێنین، تورکیا بەدیموکراتی دەکەین'ە. -
هەپەگە: لە چەلێ ٨سەربازی سوپای تورک کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلا لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیی ئەنجامداوە و لەوچالاکییەدا بەلانی کەمەوە ٨سەربازی تورک کوژراون. -
هەپەگە لەبارەى ناسنامەى شەهیدانى خواکورکەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە لەبارەى بڵاوکردنەوەى شەهادەتى ٤ گەریلا لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ / ٢١ی نەورۆز (خاکەلێوە) لە خواکورک راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێک لەو گەریلایانە شەهید نەبووە و لەسەر ئەرکەکەیەتى. -
بایک: ئامانجی سەرەکی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمە - بەشی یەکەم
جەمیل بایک رایگەیاند، ئامانجی بنەڕەتیی سەردەمی داهاتوو؛ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و بەدیموکراتیکردنی تورکیایە. ئەو دروشمە، کە هەموو هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا بگەیەنێتە یەک 'فاشیزم هەڵدەوەشێنین، تورکیا بەدیموکراتی دەکەین'ە. -
گەنجانی وڵاتپارێز تەعریب کردنەوەی کەرکوک و داگیرکردنی خواکورک-یان ئیدانە کرد
بە دەستپێشخەریی گەنجانی وڵاتپارێز و بە ئامادەبوونی تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسیی گەل لە شاری کەرکوک لە باشووری کوردستان چالاکییەک دژی تەعریب و داگیرکاریی سەر کوردستان ئەنجامدرا. -
هەپەگە یادی ٢ گەریلای بەرز راگرت کە لە ئامەد شەهیدبوون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە (نەرەچە – هەپەگە / NRÇ-HPG) لە بەیاننامەیەکدا یادی ٢ گەریلای بەرز راگرت، کە لە ناوچەى کارازی ئامەد لە ئەنجامی شەڕێکدا لە دژی ئەڕتەشی تورک شەهیدبوون. -
لە زاخۆ ٢٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
لە زاخۆ هێزەکانی خۆپاراستنی باشوری کوردستان چالاکیان لە دژی بارەگایەکی سەربازی سپای ترکیا ئەنجامدا و لە ئاکامیدا ۲۰ سەرباز کورژارن. -
برادۆست و سیدەکان بۆردومان کرانەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیا برادۆست و سیدەکانی باشوری کوردستانیان بۆردومان کردەوە. -
کەجەکە: پێویستە بە رۆحی شێلادزێ لە دژی داگیرکەری هەڵوێست نیشان بدرێت
کەجەکە رایگەیاند، پێویستە هەموو کورد و گەلانی کوردستان بزانن، کە هێرشە تازەکانی داگیرکەری بناغەیەک بۆ کۆمەڵکوژکردن و سڕینەوەی نوێ بنیاد دەنێت. بانگەوازمان ئەوەیە، کە بە رۆحی شێلادزێ لە هەموو ناوچەکان هەڵوێست بنوێنن. -
گەریلا: چالاکییەکانی هەرێمى سەرحەد کارکردنە بە رێبازی نوێى گەریلایی
هێزەکانی گەریلا بە چالاکییە بەرفراوانییەکانیان لە هەرێمی سەرحەد سڵاویان بۆ ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١ی حوزەیران / ٩ی پووشپەڕ نارد. ئێمە لەگەڵ گەریلاکانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەبارەی چالاکییەکانەوە قسەمان کرد. -
هەپەگە ناسنامەی ٤گەریلای شەهیدی ژنی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە - HPG) ناسنامەی چوار گەریلای ژنی ئاشکراکرد کە لە بۆتان وهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید ببوون.یەکێک لە گەریلاکانی خەڵکی شاری خۆی سەربەپارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. -
گیونەش: دەبێت رێکخستنەکانی ژنان یارمەتیدەربن
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک - PAJK) شیمال ئولکەم گیونەش رایگەیاند، پێویستی بە یەکگرتوویى رێکخستنەکانی ژنان هەیە و وتی: "مرۆڤ دەتوانێت بێتە لای یەک و لە گرفتەکان ورد ببنەوە. ئێمە بەو تواناوە دەتوانین پێشەنگایەتی بکەین". -
هیوایەکی بێکۆتایی لەسەر پێکەنین
پێکەنین لە هەموو کەس دێت، بەڵام لە هەندێک کەس زیاتر دێت، چونکە رێگەی راستییان هەڵبژاردووە و شانیان داوەتە بەر. کاتێک دەگەنە حەقیقەت جوان دەبن و پێکەنینان جیاواز دەبێت . -
لە جلخوارەکانەوە بۆ ملخوارەکان - ئانالیز
تورکیا لە باشوور لە رێگەى ملخوارەکانى ئەمڕۆوە، لە هێنانەدیى خەونەکەى مستەفا کەمال ئەتاتورک بۆ داگیردنەوەى ویلایەتى موسڵ نزیکبووەتەوە. ئەو خەونە، کە لە سەردەمی شێخ مەحموددا لەلایەن جلخوارەکانەوە بەدی نەهات. -
سوپای تورک لە دواى بۆردومانکردن لە لیجە دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆن
فڕۆکە جەنگییەکانى تورک ناوچەى لجۆک-یان لە لیجە بۆردومانکرد. دواى بۆردومانەکەیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. -
تاڤگەی مرادیە ژیایەوە
دەیانەوێت بە دروستکردنى ناوەندە کارۆئاوییەکان بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا تاڤگەی مرادیە لەناو ببەن، بەڵام بە زێدەبوونی ئاوی تاڤگەکە چاوەکان گەشانەوە و شادییان تێهاتەوە.