کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لەیلا گیوڤەن: بەرخودانەکەمان سەرکەوت و کۆتایى بە مانگرتن دەهێنین
پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دواى پەیامەکەى ئۆجالان لە لێدوانێکدا پەیامی لەیلا گیوڤەنیان بۆ رای گشتى خوێندەوە. گیوڤەن رایگەیاند، لە ئەمڕۆ بە دواوە کۆتایى بە مانگرتن دەهێنین و راشیگەیاند "ئەو شوێنەى کە دەبێت ئەم تێکۆشانەى پێى بگات، ئاشتییەکى شکۆمەندایە". -
لێدوانى پارێزەران لەلایەن دایکانى لەچک سپی و پەرلەمانتارانى مانگرتووە بە وردی چاودێری کرا
لێدوانی پارێزەرانى نووسینگەى مافەکانى سەدە، کە پەیامەکەى ئۆجالانیان تیادا بڵاوکردەوە، لەلایەن کوردستانیانەوە بە وردی و بە هەستیارییەوە چاودێری کرا و گوێى لێ‌گیرا. -
لە باشووری کوردستان بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لە پەیامەکەى ئۆجالان کرا
پەیامى ئۆجالان بۆ چالاکییەکانى مانگرتن لە ناوەندەکانى مانگرتن لە هەولێر، سلێمانى، کەلار و مەخمور بە چەپەڵەڕێزان و دڵخۆشی پێشوازیى لێ‌کرا. -
ئاسایشی یەکێتی رێگریى لە بەڕێوەچوونى سمینیاری ساڵیادی دامەزراندنی کەنەکە کرد
کەنەکە رایگەیاندبوو، سمینیارێک بە بۆنەى ساڵیادی دامەزراندن و بابەتى یەکێتیى نەتەوەیى بەڕێوەدەبات، بەڵام لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە رێگری لە ئەنجامدانى چالاکییەکەکرا. -
لە ئاڤاشین و سەرحەد گورزی قورس لە سوپاى تورک درا
گەریلاکانى هەپەگە لە ناوچەى ئاڤاشینی هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا لە دژی سوپاى تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییانەدا ٨ سەرباز کوژران. لە سەرحەد-یش ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشی جۆری کوبرا تەقێنرایەوە و ٦ سەرباز کوژران. -
هاتوچۆ لە هاووڵاتییانى ٢٣ی هەرێمی چەولیک قەدەغە کرا
٢٣ هەرێمی چەولیک، کە ٦ ناوچە و ناوەندی چەولیک لە خۆ دەگرێت لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە کران بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەتى کاتی". -
سەربازانى تورک هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییانى برادۆست
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە ناوچەى برادۆست شوێنی ژیان و گوزەران و حاڵ و ماڵی هاووڵاتییانیان بۆردومانکرد. -
شاندێكی مەخموور سەردانی ناسر یاگزی کرد
شاندێکی ئەنجومەنی گەلی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای موخموور به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی سەردانی ناسر یاگز-ی كرد کە ١٨٥ ڕۆژه لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەولێر دژبه گۆشه‌گیری مانی لە خواردن گرتووه. -
هه‌په‌گه: ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری شكستی هێنا و ٦ سه‌رباز كوژران
له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفره‌وانی سوپای تورك له‌سه‌ر سنووری ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ شه‌ڕ ڕوویدا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێك و ٥ سه‌رباز كوژراون. -
«بیست ساڵەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پیرۆز بێت!»
ئه‌نجومه‌نی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌نه‌كه‌ی پیرۆز كرد. -
پارێزه‌رانی ئۆجالان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد
پارێزه‌رانی بیرۆی حقووقی سه‌ده سه‌ردانی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد. -
دایکی شەهید فەرهاد وەکیلی کۆچی دوایی کرد
دایکی شەهید فەرهاد وەکیلی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد. -
ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا
لە مەڕاسیمێکی سه‌ربازیدا کۆمەڵەی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسنامەی شەهیدێکی خۆی ڕاگه‌یاند. -
برادۆست بۆردومان کرایەوە و زیانەکان نادیارن
فڕۆکەکانی جەنگییەکانی سوپای داگیرکەرەکەی تورکیا هەرێمی برادۆست-یان بۆردومان کردەوە و تا ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی بۆردومانەکە دیار نیین. -
شاندی مه‌خموور سه‌ردانی مانگرتوانی شاری سلێمانی كرد
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور سه‌ردانی مانگرتوانی شاری سلێمانی كرد. -
شاندێكی مه‌خموور سه‌ردانی هه‌رێم مه‌حموودی كرد
به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردن، شاندێكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور سه‌ردانی هه‌رێم مه‌حموودی كرد له قه‌زای كه‌لار كه له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له مانگرتنی بێسنووردایه. -
شاندێكی پزیشكی سه‌ردانی ناسر یاگزی كرد
شاندێكی پزیشكانی باشووری كوردستان سه‌ردانی ناسر یاگز-ی كرد كه ١٨٤ ڕۆژه له نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه. -
هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی: ١١ سه‌ربازی توركیا كوژران
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیی هه‌رێمی سه‌رحه‌د، له ناوچه‌كانی ئه‌به‌خ و بازید ١١ سه‌ربازی توركیا كوژران. -
٢ موختاری شاری وان لەکارهكهیان دوورخرانه‌وه
لە شاری وان-ی باكووری كوردستان ٢ موختار کە پێشتر قەیوم لە شوێنیان دانرابوو و لە ٣١ ی ئادار/١١ی خاكه‌لێوه جارێکی دیکە لە لایەن گەل هەڵبژێردرانەوە، دیسان لە لایەن ڕژێمی ئاكه‌په لەکاردوورخرانەوە. -
لە گەرمیان ئۆپەراسیۆنی دژبە چەتەکانی داعش دەستیپێکرد
هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە چەتەکانی داعش لە گەرمیان دەستپێکرد، چەند چەتە کوژران و دوو پێشمەرگەش بریندارن. -
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە باشوری کوردستان بەردەوامە
چالاکییەکانی مانگرتن لەخواردن لە هەولێر لە رۆژی ١٨٤، سلێمانی ١٦١، کەلار ٨٩، مەخموریش ١٥٨ دایە، هەروەها مانگرتنی 'رۆژووی مردن'ی مەروان مەمدوح ئۆزدەمیریش لە رۆژی ١٠یەم دایە. -
ئاوازی چیا لە سەربەرخۆدانی گەریلا کلیپێکی نوێی ئامادە کرد
کۆمی موزیکی ئاوازی چیا کە لەچیاکانی کوردستان لە ناو گەریلادا بەرهەمی هونەری خۆیان دەخوڵقێنن، لە سەربەرخۆدانی گەریلا کلیپێکی نوێی ئامادە کردووە. -
برایه‌كی دیكه‌ی قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژیی ڕۆبۆسكی ده‌ستگیر كرا
سه‌ربازانی توركیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی وه‌لی ئه‌نجوو و ده‌ستگیریان كرد. ئه‌نجوو له كۆمه‌ڵكوژیی ڕۆبۆسكی برایه‌ك و چه‌ندین ئه‌ندامی دیكه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه. -
ده‌وڵه‌تی تورك واز له موختارێك ناهێنێت
ئایهان كۆمی كه ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ جارێكی دیكه وه‌ك موختار هه‌ڵبژێردرایه‌وه، ئه‌مڕۆ دیسان له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه. -
پۆلیسی وان هێرشی كرده سه‌ر چالاكیی دژبه گۆشه‌گیری
پۆلیسی توركیا له شاری وانی باكووری كوردستان هێرشی كرده سه‌ر چالاكیی دانیشتن كه دژبه گۆشه‌گیری سازكرابوو. له ئه‌نجامدا ٤ كه‌س ده‌ستگیر كران.